كاتی نووسینی ئه‌م وتاره كه‌وته بارودۆخێكی ناخۆشه‌وه كه شه‌ڕی چه‌كدارییه له عێراق و دیاریش نییه ئه‌و خاكه و خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه‌ی تێر له گرژی و كوشتار ده‌بن و له‌باتی ئه‌و هه‌موو كاته بۆ رق و تۆڵه، تۆزێك بیر له خۆشه‌ویستی بكه‌نه‌وه.
ئه‌م بارودۆخه داسه‌پاوه مێژووی هه‌یه و بووه‌ته به‌شێك له كولتوور كه‌سایه‌تیی هه‌ر تاكێكی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام خۆ ده‌بێت ده‌رفه‌تێك بده‌ین به‌وه‌ی چۆن ژیانێكی پڕ مانا بژین و بگه‌ڕێینه‌وه ناو خۆمان؟. حه‌په‌سام كاتێك هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێكردنی گه‌شته بۆ سه‌ر مانگ و هه‌واڵی عێراقیش ده‌ڵێ، كوژراو و بكوژ بۆ دۆزه‌خ. مادام سیاسییه‌كان كاتێك به‌رهه‌می خۆیان ده‌چننه‌وه، ئاوا پشت له فیداییه‌كانیان ده‌كه‌ن، پێم وایه ئیتر خه‌ڵك ده‌بێت خۆی تێبگات و بزانێ چۆن فێری به‌خشین و وه‌رگرتنی خۆشه‌ویستی بێ.
ئه‌م پرسیارانه پرسیارێكی سه‌رنجڕاكێش و سه‌یرن له كاتی شه‌ڕدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێ ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و مانادار بكه‌ی، ده‌كرێ له خۆشویستنی خۆته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ی، بینیت خۆ ده‌كوژرێیت و رابه‌ره‌كه‌شت ده‌ڵێ ده‌چی بۆ دۆزه‌خ؟ راستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌لی عێراق هوشیارییان هه‌بێت، ئه‌وه خاڵی گۆڕانكارییه بۆ دروستكردنی كولتووری نوێ و ژیانێكی ئارام.
هه‌ریه‌ك له ئێمه كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار ناوه‌ڕۆكی خۆمان له شوێنێكدا دۆزییه‌وه كه زۆر ده‌مێكه له مه‌نهۆڵه‌كانی رق و زه‌لكاوی پیسدا نێژراوه، هه‌ر خۆمان ده‌توانین ئێسته له ڕاست خۆمانه‌وه به بیركردنه‌وه رێیه دروسته‌كه بدۆزینه‌وه و ژیانێكی پڕ خۆشه‌ویستی هه‌ڵبژێرین، دواتریش وڵاتێكی ئارام و مێشێكی بێ دڕدۆنگی ژیان ده‌نووسێته‌وه و نه‌وه دوای نه‌وه له سایه‌یدا ده‌حه‌سێنه‌وه، نه‌ك وه‌ك ئێسته كه ده نه‌وه هه‌ر به شه‌ڕ هاتووه، زۆرتریش ناچمه ناو مێژوو كه هه‌ر خاكه‌كه به خوێن و خیانه‌ت ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه.
خۆتت دۆزیوه‌ته‌وه، زۆرین پرسیار ده‌كه‌ین پرسیاره‌كان له ناو بێ وه‌ڵامیدا به‌جێدێڵین، پێم وابێ پرسیاركردن به‌س نییه، هه‌موو ده‌بێ له ڕێی پرسیاره‌كانه‌وه بژین.
ئایا خۆشه‌ویستی یان خۆشویستن ئه‌وه‌نده قورسه وه‌ڵاممان بۆی نه‌بێ؟ نه‌خێر زۆر ئاسانه و له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی و شه‌ڕیشدا كه ئه‌قڵ ده‌ستبه‌كار بوو، یه‌كسه‌ر بیر له خۆشه‌ویستی ده‌كاته‌وه، چونكه چه‌مكێكی كێشه‌دار نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له بوون و سروشتمان، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌سكاری په‌روه‌رده و هۆشمان كراوه و گۆڕاوین بۆ مرۆڤی شه‌ڕخواز، ئه‌گه‌رنا هه‌میشه له‌ناو هزر و هه‌ستی هه‌مووماندا ده‌ژیی.
زۆر له ئێمه /ده‌وێرم بڵێم/ كه‌م تا زۆر شكاوین، بۆیه كاتێك باس له خۆشه‌ویستی ده‌كرێت ترسیشی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌مه هه‌ر له كه‌سێكه‌وه تا پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌یش هه‌روایه، چونكه پڕ كراوین له ڕق، له دوو گه‌نجی ئاشقه‌وه بگره تا سیاسییه‌كان كه له‌باتی سازش بۆ یه‌كتر وڵاتێك ده‌خه‌نه ناو شه‌ڕه‌وه، بێگومان ئه‌مه هیچ كولتوورسازییه‌كی تێدا به‌دی ناكرێت، بۆیه ته‌نیا ده‌رفه‌تێك مابێت ئه‌وه‌یه مرۆڤ خۆی هه‌وڵ بدات خۆی بێت و سه‌ربه‌خۆ بێت، به جوانی بژی نه‌ك ژیانه كاتییه‌كه‌ی به ململانێی تونده‌وه بباته سه‌ر.
ده‌بێت فێری خۆشویستنی خۆمان بین، خۆمان له‌ناو كه‌سایه‌تی و بوونی خۆماندا بدۆزینه‌وه، بۆ هه‌ین و له‌پێناوی چیدا ده‌جه‌نگین، خۆمان یان كه‌سانی تر، یان بۆ كۆمه‌ڵگه داخراو و ده‌مارگیره‌كان؟ بۆ ئه‌مه پێویستمان به توێژبنه‌وه‌ی قووڵ هه‌یه كه كار له‌سه‌ر خۆمان بكات و پرسیاره‌كان ڕووبه‌ڕووی خۆمان بكه‌ینه‌وه، به نه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆمان قسه بكه‌ین. هه‌ر یه‌ك تۆز ئاوڕ له خۆت و باپیرانت بده‌وه، خۆت ده‌ناسی و به‌زه‌ییت به خۆتدا دێته‌وه له‌و مێژوو و فه‌رهه‌نگه ماندوو و پڕ له شه‌كه‌تیی و قینه.
ئه‌وه ده‌بێت به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ وڵاتێكی ئارام و داهاتوویه‌كی باشیش، ئه‌وكات له باتی رقت له به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بێت، ده‌توانی ببه‌خشی پێی و یارمه‌تیده‌ری بیت، بۆ ساتێك وا بیر بكه‌ره‌وه، بزانه ژیان چه‌ند جوانه بێ شه‌ڕ و ئاڵۆزی.