ژنان سه‌تان ساڵه له‌پێناو دابینكردنی مافه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌بات بۆ جێگیركردنی مافه‌كانی ژن وه‌ك مرۆڤ و هاوسه‌نگكردنی، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كانی ژنانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا هێشتا هه‌ر نوێیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر بوار و ماف ماوه ژن ده‌سته‌به‌ری بكات تا هاوسه‌نگی راسته‌قینه دروست بكه‌ن.
له‌م 20 ساڵه‌ی دواییدا جووڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گڕوتینی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و هه‌وڵ و كۆشش بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی ژن، به‌راورد به رابردوو زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێ، ئه‌ویش به‌و ئامانجه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی پێكه‌وه هاوكار بن له نه‌هێشتن و كوشتنی دیدی پیاوسالاری و نه‌مانی سته‌م به‌رامبه‌ر ژن، جا ئه‌و سته‌مه كارگێڕی بێت یان ده‌روونی یاخۆ پاكتاوی جه‌سته‌یی.
ئه‌و هه‌وڵانه له كاتێكدان هێشتایش له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپادا كه نموونه‌ی دیاری مافه‌كانن، مووچه‌ی ژن كه‌متره له پیاو، هه‌رچه‌نده هه‌مان پێگه و كاریان هه‌بێت، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێ زۆر كۆشش ماوه بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی راسته‌قینه، ئیتر بپه‌ڕه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه داخراو و نه‌ریتییه‌كان كه تا ئێسته‌یش پیاو ته‌نانه‌ت رێ به به‌شداری ژن نادات بۆ گفتوگۆ و دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنه‌كه خۆیشی.
كه‌واته مرۆڤایه‌تی له به‌رده‌م كه‌موكورتی و بیرته‌سكی گه‌وره‌دا ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌تی گشتگیر و گه‌وره و نێوده‌وڵه‌تی ده‌وێت تا ڕۆڵی ژن یه‌كسان بكرێت و یه‌كسانانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا پێگه‌ی خۆی هه‌بێت و بڕیارده‌ر بێت، لایه‌نی كه‌م شانبه‌شانی پیاو له پرسه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شدار بێت، چونكه ژن له سروشتی خۆیدا پێگه‌ی گه‌وره و خوڵقێنه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه دنیابینی و كورتبینیی پیاوه كه هه‌وڵی گۆشه‌گیركردن و كپكردنی ئه‌و بناغه پته‌وه‌ی خێزان ده‌دات، كه هه‌ر ژن خۆی سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی هێلانه‌ی ژیانه و بێ ڕۆڵی ئه‌و، هیچ به‌هایه‌ك بۆ ژیان نامێنێت.
سۆخۆملینسكی نووسه‌ری ڕووس و پسپۆڕی په‌روه‌رده ده‌ڵێت، ئافره‌ت له په‌روه‌رده‌كردنی خۆشه‌ویستیدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت و نه‌ك هه‌ر دایكی منداڵه، به‌ڵكو پیاویش په‌روه‌رده ده‌كات. بۆیه دواجار ئافره‌ت ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به‌جێگه‌یاندنی رۆڵی گرنگی دایكه. لێره‌وه جیاوازییه‌كی گه‌وره ده‌بینی، ئه‌م دایكه هه‌ر خۆی خوڵقێنه‌ری پیاوه كه دواتر ژیانی لێ تاریك ده‌كات و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا داده‌خات.
دایك، سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و بایه‌خپێدان و به‌خشنده‌ییه‌كی بێسنووره، له سروشتی هه‌ركه‌سدا دوو هێز هه‌ن (ڕق و خۆشه‌ویستی) كه دایك هه‌ڵگری هێزی یه‌كه‌مه به به‌رفره‌وانی، بۆیه به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی خێزان و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی مانه‌وه‌یه‌تی و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره قوربانییه‌كه له‌پێناو به‌خێوكردن و مانه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی، كه‌واته به بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه له‌م پێگه سروشتی و كاریگه‌ره، مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی هه‌موو شتێك نه‌بێت، ئه‌وه به هاوسه‌نگی به‌شدار بێت له هه‌ر بڕیارێكدا له‌باره‌ی ورده‌كاری ژیان.
گه‌وره‌یی و به‌هێزیی ژن، هه‌ر به‌خشینی خۆشه‌ویستی و دروستكه‌ری ماڵ و دایكایه‌تیی نییه، به‌ڵكو ئیراده و وزه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ شه‌ڕه‌كانی ژیانیش، بۆیه یه‌كه‌م كه‌سیشه كه توانی رووبه‌ڕووی فیرعه‌ون بوه‌ستێته‌وه. ده‌بێت باسه‌كه له‌مه‌وه ببه‌ین بۆ ناسینی ئاستی كۆمه‌ڵگه‌كان كه شوێنی ژن له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، ئاوێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دیاریكردنی ئاستی ژیان و ژیار و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه، هه‌تا ژن سه‌روه‌رتر بێت، كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووتره و له‌و شوێنانه‌یشی ژن چه‌وساوه‌ن، ژیان زۆر سه‌ره‌تایی و بێڕه‌نگه.
به‌ڵام خۆ پێشكه‌وتن شتێك نییه به‌دی نه‌یه‌ت، نهێنی گۆڕانكاریی ئه‌وه‌یه سه‌رنج بخه‌یته سه‌ر دروستكردنی داهاتوو، ئه‌مه‌یش له دانانی بناغه‌یه‌كه‌وه دێت كه په‌وره‌رده دروستی ده‌كات.
گۆڕینی كۆمه‌ڵگه مرۆڤی بوێری ده‌وێت كه بتوانێ هه‌نگاو بنێ، چونكه هه‌میشه پێشكه‌وتن دوژمنی خۆی هه‌یه و هێزه كۆنه‌پارێزكان كۆسپی بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام مرۆڤایه‌تیی مه‌حكوومه به پێشكه‌وتن و ناتوانێ له شوێنی خۆیدا بوه‌ستێت و به‌جێ بمێنێ له كاروانی ژیاری، ئه‌مه‌یش به‌بێ بوێری به‌دی نایه‌ت، وه‌ك چۆن هیچ ئامانجێك بێ هه‌وڵدان به‌ده‌ست نایه‌ت.
وا باشه ئێمه‌ی دایك منداڵه‌كانمان فێر بكه‌ین، له‌و به‌شه‌ی په‌روه‌رده‌دا كه گوتمان بناغه‌ی پێشكه‌وتنه، منداڵی كارامه و كراوه دروست بكه‌ین و هۆشیاریی زۆر بده‌ینێ له‌باره‌ی پێگه‌ی ژن كه هه‌ر دایكیشی ده‌كات، له‌گه‌ڵیدا سیستمی په‌روه‌رده‌ی گشتیش له قوتابخانه تا زانكۆ، به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه بكه‌ن و ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی خێزان بۆ منداڵی دروستی ده‌كات، په‌روه‌رده فره‌وانتری بكات و بیكات به پرۆگرامێك له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی ئه‌و تاكه‌دا گه‌وره بێت، ئه‌وكات هه‌م هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌م خه‌می ئێمه‌ی تاكیش كۆتایی دێت و ده‌توانین یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.