بێریڤان مه‌حموود
كاتێك له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤ چه‌كدارانی داعش په‌لاماری شاری مووسڵ‌یان دا، ئه‌و شاره كه دووه‌مین گه‌وره شاری عێراق بوو داگیریان كرد، به‌ڵام له كاتی داگیركردنی مووسڵدا كه‌س نه‌یبینی كچ و ژنانی ئه‌و شاره عه‌ره‌بییه سوننییه وه‌ك ده‌ستكه‌وت و كه‌نیزه‌ك ببه‌ن و بڕفێنن و له بازاڕی مامه‌ڵه‌دا كڕین و فرۆشتنیان پێوه بكه‌ن، به‌ڵام له كاتی داگیركردنی شنگالدا له سێی ئابی هه‌مان ساڵ، تیرۆرستانی داعش به هه‌زاران ژن و كچی كوردی ئێزیدییان وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ رفاند و بر‌دیانن بۆ مووسڵ و ره‌قه و ده‌یان مامه‌ڵه‌یان پێوه كردن.
ئێسته پرسیاری رژد ئه‌وه‌یه بۆ له كاتی داگیركردنی مووسڵدا ژن و كچانی عه‌ره‌ب ئه‌تك نه‌كران، به‌ڵام بۆ كچانی كوردی ئێزیدی بوون به ده‌ستكه‌وت بۆ چه‌كدارانی چڵكن و مێشك پیسی داعش؟ تۆ بڵێی ته‌نیا كورد ده‌بێ وه‌ك ده‌ستكه‌وت لێی بێته ڕوانین؟ یاخۆ له ئیسلامدا كه‌سێك كوشتن و كیمیاباران و ئه‌نفال و به كه‌نزیككردنی كچمانمان به ده‌ستی عه‌ره‌ب و توندرۆِكانی ئاین، به حه‌ڵاڵ بزانێ؟ خۆ روونه ده‌قی ئاینی وا نییه، به‌ڵام عه‌ره‌ب و ئیسلام تا كه‌ی وه‌ك ده‌ستكه‌وت له كورد و پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌ڕوانن، ئه‌م بوونه‌وه‌رانه‌ی قورئانیش نه‌یكردن به خاوه‌ن ئه‌قڵ، كه‌ی به خۆیاندا ده‌چنه‌وه وه‌ك مرۆڤ بژین.
به‌پێی نوێترین ئاماری نووسینگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رفێندراوانی ئێزیدی له دهۆك، تا ئێسته سه‌ره‌ڕای ئازادكردنی هه‌زاران ژن و كچ، هێشتا سێ هه‌زار خوشك و كه‌سوكارمان له‌وپه‌ڕی جوانی ته‌مه‌ندا له ده‌ستی تیرۆرستاندا ماون یان فرۆشراون و شوێنیان دیار نییه. ئه‌ی خودا بۆ ده‌بێت چاره‌نووسی كچ و ژنی كورد به‌و شێوه‌یه بێ و تا كه‌ی؟.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته به سه‌دان ژن و كچی ئێزیدی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كراون و به‌شێكی كه‌میشیان خۆیان رزگار كردووه و زۆرینه‌ی كڕاونه‌ته‌وه له‌و عه‌ره‌به چاوكاڵانه‌ی هه‌موو شت به پاره تێگه‌یشتوون، به‌ڵام دیسان رزگاركردنی ئه‌وان به‌ته‌نیا چیرۆكی تراژیدیاییان كۆتای پێ نایه‌نێت، به‌ڵكو ده‌یان ساڵی ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری ده‌ستدرێژیی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و دڕنده‌یی جه‌لادانی داعش له‌بیر بكه‌ن كه وه‌ك ده‌ستكه‌وت سه‌یریان كردن و جۆره‌ها سووكایه‌تییان پێ كردوون بێ ئه‌وه‌ی مافی قسه‌كردنیشیان هه‌بووبێ.
ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی دارایی و مه‌عنه‌ویی كچ و ژنه رفێنراوه‌كانی ده‌ستی داعش بكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌زگه‌یه‌كی تایبه‌ت دابمه‌زرێنێت، له‌و ده‌زگه‌یه‌دا كه‌سانی توێژه‌ر و چالاكانی بواری ژنان بانگهێشت بكرێن و وانه‌كانی ئارامی ده‌روون و به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تیی به‌و ژنانه بڵێنه‌وه كه رزگاربووی ده‌ستی داعشن.
پێشنیارێكی تر ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم كار بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌و كاره‌ساته بكات كه به‌سه‌ر شنگالییه‌كاندا هات، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر شنگال كرا به فه‌رمی وه‌ك جینۆساید بناسرێ، ئه‌وا دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه جارێكی تر به‌سه‌ر شنگالییه‌كاندا ئه‌سته‌م ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش له كاتی بڕیاری جینۆساید ناساندنی تاوانی داعش به‌رامبه‌ر شنگال، ئێزیدییه‌كان قه‌ره‌بووی دارایی و مه‌عنه‌وی ده‌كرێنه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر دوژمنان نه‌توانن زه‌فه‌رمان پێ به‌رن و ژنان و كچانمان له بازاڕه‌كانیاندا وه‌ك كه‌نیزه‌ك نه‌فرۆشن، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه له‌شكرێكی تۆكمه‌ی كوردستان دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ش پێك نایه‌ت ئه‌گه‌ر ناوماڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان یه‌ك نه‌خرێت و ده‌ست له‌ناو ده‌ست و پشتیوان به گه‌ل و بێ منه‌ت به دوژمن و ده‌وڵه‌تانی دراوسی و داگیركه‌ران.