دوا به‌دوای ڕێنوێنی ژماره (١٠) ساڵی ٢٠١٦ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی پێڕه‌وكردنی سیسته‌می زانكۆیی/ ڕاسته‌وخۆ و فراوانكردنی ئه‌م شێوازی وه‌رگرتنه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ٢٠١٧-٢٠١٨ له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، وێڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته هیچ ڕێنوێنییه‌كی گشتگیر بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌رنه‌چووه، دامه‌زراوه پێوه‌ستداره‌كان وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست میكانیزم، شێواز، هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه بۆ سه‌رجه‌م قوتابی و خوێندكاران له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان شی بكه‌نه‌وه.
ئه‌زموونی ساڵی رابردووی ئه‌م سیسته‌مه له هه‌ندێك به‌ش ده‌ریخست كه‌موكوڕی له ڕاگه‌یاندن و شێواز و میكانیزمی وه‌رگرتن هه‌بووه، بۆیه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك، بێ‌ئاگا بوون و ئه‌وانه‌ی نمره‌یان كه‌م بووه له‌و سیسته‌مه وه‌رگیراون و به پێچه‌وانه‌وه نمره‌ی به‌رزتر له زانكۆلاین وه‌رنه‌گیراوه. بۆ نموونه ٦٠ له ڕاسته‌وخۆ وه‌رگیراوه، به‌ڵام ٦٨ له زانكۆلاین وه‌رنه‌گیراوه! دیاره ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له پێویستی یا ناپێویستی، باشی و خراپی ئه‌م سیسته‌مه بكه‌ین ئێسته، كات و ده‌رفه‌تی تری پێویسته وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س به‌و بارودۆخه ته‌نگژاوییه‌ی كوردستان ئه‌و سیسته‌مه به پێویست نازانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی بنه‌ماڵه‌كان نه‌گونجاوه و ناتوانن بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم، دواتر چاوپێكه‌وتن و ڕۆژی تاقیكردنه‌وه سه‌فه‌ر بكه‌ن.
جگه له‌وه‌ش، هه‌بوونی لیژنه بۆ وه‌رگرتنی قوتابی، ترسی ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌كات كه خوانه‌خواسته پێوه‌ندی كه‌سی و به‌رتیل و سۆز و بێته ئاراوه و له هه‌مووش گرینگتر، ڕاگه‌یاندن و شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه‌ی وه‌رگرتنه كه به‌شێكی زۆری ماڵباته‌كان ئاگاداری نین و زانیاری پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. وه‌ك ده‌بینن به‌شێكی زۆری خه‌ڵك جیاوازی نێوان وه‌رگرتنی زانكۆیی/ راسته‌وخۆ، زانكۆلاین، پاڕالێڵ و نیو پارالێل و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ناكه‌ن و زانیاری‌یان پێ نه‌دراوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا چه‌ندان زانكۆی ئه‌هلی ده‌توانن سوود له‌و سه‌رلێشێواوییه‌ی قوتابییان وه‌ربگرن و به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و خوێندنی ئه‌ھلی ڕێنوێنییان بكه‌ن. دامه‌زراوه و ئه‌كادیمییه حكوومییه‌كان، خوازراو یا نه‌خوازراو ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ ده‌بنه به‌شێك له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و ئه‌جیندای خاوه‌ن زانكۆ ئه‌هلییه‌كان كه ئێسته له كوردستان، زۆربه‌یان ده‌سه‌ڵاتدار و بازرگانانن!
له سۆنگه‌ی په‌رۆشی بۆ داھاتووی قوتابییان و خوێندكاران، پێویسته ڕێكخراوه‌كانی قوتابییان ⁄ خوێندكاران وه‌ك داكۆكیكاری مافی قوتابییان و خوێندكاران، وێڕای به‌ھه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌م بابه‌ته له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابییان، سه‌ردانیكردنی لایه‌نه پێوه‌ستداره‌كان بۆ زیاتر ڕوونكرنه‌وه‌ی ئه‌و شێواز و میكانیزمی وه‌رگرتنه، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری فێركاری و ڕاھێنان و شیكردنه‌وه بۆ ده‌رچووانی پۆلی ١٢ له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كوردستان و ئاماده‌یییه‌كان بخه‌نه به‌رنامه‌ی كار و به‌زووترین كات پێڕه‌وی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ چاوه‌ڕێی ناڕه‌زایییه‌كی زۆری قوتابییان و خوێندكاران بكه‌ن.
ته‌ڵعه‌ت تاهیر حه‌مه‌د عه‌لی
یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلیژی زمان