دڵشاد به‌رزنجی
حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه و كارنامه‌كه‌ی له پێنج ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پێك هاتووه كه زیاتر له ١٢٠ لاپه‌ڕه‌یه، به‌ڵام كه‌مترین جار ناوی هه‌رێمی كوردستان، پێشمه‌رگه و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ئاماژه‌ی پێ كراوه. ئه‌و پرسانه‌یشی جۆرێك له پێوه‌ستییان به هه‌رێمه‌وه هه‌یه، له نموونه‌ی كێشه‌ی نه‌وت و دارایی و بودجه، سیستمی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان، زۆر به كه‌می له كارنامه‌كه‌دا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر باسیش كرابن، زۆر به گشتی باس كراون و نه‌چوونه‌ته ورده‌كارییه‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ كورد له هه‌رێمی كوردستان جێی گرنگی و بایه‌خدانه، پرسه ئابوورییه‌كان و بودجه و نه‌وت و ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری عێراق و پته‌وتركردنی سیستمی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه، هه‌رچی تایبه‌ته به پرسی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ری له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه، كه ئه‌م پرسه بۆ كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستانیش جێی بایه‌خه، گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان داوه و خۆی بواردووه له‌و بۆردمانانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كوردستان له سنووره‌كانه‌وه.
كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پێنج ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م- ته‌واوكردنی دانانی بناغه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی كه سیستمه‌كه‌ی كۆماریی په‌رله‌مانی دیموكراتی بێت.
دووه‌م- سه‌روه‌ریی سیستم و یاسا و پته‌وكردنی ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
سێیه‌م- به‌كارهێنانی نموونه‌یی وزه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
چواره‌م- به‌هێزكردنی ئابووری.
پێنجه‌م- خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و پرسانه‌ی به‌گشتی بۆ كورد گرنگن به‌تایبه‌تی له ته‌وه‌ره‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی كارنامه‌كه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ن:
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، كه تایبه‌ته به "ته‌واوكردنی دانانی بناغه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی، سیستمه‌كه‌ی كۆماریی په‌رله‌مانی دیموكراتی بێت" بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی دیاری كراوه، كۆمه‌ڵێك خاڵ خراونه‌ته ڕوو، له‌وانه:
1-چالاككردنی كاركردن به ده‌ستووری عێراق
2-كاركردن بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی به‌پێی ده‌ستووری عێراقی ده‌بوو ده‌ربكرێن و تا ئێسته ده‌رنه‌كراون.
3-ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌ركراون، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ماده‌كانی ده‌ستوورن.
4-هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و دادوه‌ری بۆ یه‌كخستنی فه‌لسه‌فه‌ی یاسادانان و فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن به یاسا به‌ركاره‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رنامه حكوومییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دووپات له جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ستن به ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان و حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان به دیاریكراوی دووپات له كاركردن به ماده‌كانی ١٠٥ و ١٠٦ی ده‌ستوور كراوه كه تایبه‌تن به به‌شداریی یه‌كسانی پارێزگا و هه‌رێمه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاته‌كان له چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زیی و فره‌یی و فیدراڵی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م ته‌وه‌ره‌دا پرسه‌كانی فیدراڵیبوونی سیستمی حوكمڕانی دووپاتی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر چۆنێتی قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی فیدراڵیزم و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به هه‌رێم و پارێزگاكان نه‌خراوه‌ته ڕوو، هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌ك به پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی نه‌دراوه كه به‌پێی به‌شی یه‌كه‌م له ده‌روازه‌ی سێیه‌می ماده‌ی ٤٨ی ده‌ستووری عێراق، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و فیدراڵی پێك دێت، به‌ڵام له ساڵی ٢٠٠٥وه تا ئێسته ته‌نیا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه و ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی پێك نه‌هێنراوه، له كاتێكدا بوونی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دڵنیایی زیاتر ده‌داته هه‌رێمه‌كان و ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی یاساگه‌لێك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ربچن كه دژی هه‌رێمه‌كان بن.
له ته‌وه‌ری دووه‌می كارنامه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا پرسی "سه‌روه‌ریی سیستم و یاسا و پته‌وكردنی ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی عێراق" هاتووه، لێره‌دا دووپات كراوه له كۆتاهێنان به بێسه‌روبه‌ریی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك و زیادبوونی ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نی جیاوازی سڤیل، نیوچه سه‌ربازی، خێڵه‌كی، هه‌روه‌ها كۆتاهێنان به ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، تا له‌و ڕێیه‌وه ئاسایش و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه و مافی هاووڵاتییان پارێزراو بێت. دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه ده‌وڵه‌تی قووڵ و ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قبووڵ ناكرێن و ته‌نیا یه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها سووربوونی حكوومه‌ت دووپات كراوه‌ته‌وه بۆ پێكهێنان و پێشخستنی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك توانای به‌رگریكردنی له سه‌روه‌ریی عێراق و یه‌كگرتوویی خاكه‌كه‌ی هه‌بێت.
له‌م ته‌وه‌ره‌دا گرنگیدانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دووپات كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی دارایی و نه‌وت و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌ڵام ورده‌كاریی زیاتر نه‌خراوه‌ته ڕوو له‌باره‌ی چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم-به‌غدا و پرسه‌كانی دارایی و نه‌وت و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
هه‌ر له‌و ته‌وه‌ره‌دا له‌باره‌ی بوونی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی تر له عێراق هاتووه: پێویسته هاتنی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی تر بۆ عێراق به ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرووپێكیش به‌هه‌ر هۆكارێك بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی له عێراق مایه‌وه، ئه‌وكات به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه دژی وڵاته‌كانیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت و عێراق ڕێ نادات خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گرووپی جووڵاو یان جێگیره‌وه به‌كار بێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، له‌و پێناوه‌شدا ده‌وڵه‌ت كار ده‌كات بۆ ڕێكخستنی سنووره‌كانی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر تۆپباران و بۆردمانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، هه‌روه‌ها باس له پته‌وكردنی پێوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كات.
ته‌وه‌ری سێیه‌می كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق تایبه‌ته به سامانی سروشتی و وزه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، كه پرسی وزه و نه‌وت یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدای لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. له‌و ته‌وه‌ره‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هاتووه‌ته راسپاردن كه به‌رده‌وام بێت له پێشخستنی توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو و غازی سروشتی، به‌فیڕۆچوون و سووتانی غازیش كه‌م بكرێته‌وه و به‌كار بهێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، هه‌روه‌ها په‌له بكرێت له زیادكردن و به‌رده‌وامبوونی ڕێڕه‌وه‌كانی ناردنی نه‌وتی خاو له توركیا و ئوردنه‌وه وه‌ك پێویستییه‌كی ستراتیجی و ئابووری.
له‌باره‌ی سامانی ئاوه‌وه، داوا له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كراوه به سیاسه‌تی ئاوی عێراقدا بچێته‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا بكات كه ئاوی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، تا مافه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ئاوه‌وه بێته پاراستن، هه‌وڵیش بدرێت توانای وڵات له كۆگه‌كردنی ئاو زیاتر بكرێت و سه‌رچاوه‌ی تر بۆ ده‌ستخستنی ئاو بدۆزرێته‌وه، له‌وانه (ئاوی ژێرزه‌وی، شێی هه‌وا، دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئاو، به‌كارهێنانی ئاوی سوێر بۆ كشتوكاڵ) و ئه‌و پێداویستییانه‌ی تر كه ده‌كرێ ئاوی سوێریان بۆ به‌كار بێت، به‌ڵام له‌باره‌ی نه‌وته‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه نه‌دراوه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و نه‌وته‌كه‌ی ده‌كرێت و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتوون به كوێ، نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی كۆمپانیای تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه و داهاته‌كه‌ی چی لێ دێت.
له‌و ته‌وه‌رانه‌یش كه ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی‌یان نییه و تایبه‌تن به پرسه خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.