ئاشكرایه كه ئێران وڵاتێكی بكوژ و دیكتاتۆر و ئاژاوه‌گێڕه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مووشه‌كی ئێران و بڕینی بودجه و مووچه مه‌ترسیدارتره بۆ كورد، هه‌وڵی خۆفرۆشان و جاشقه‌ڵه‌م و میدیا چهواشهكارهكانه بۆ نه‌هێشتنی ئینتیمایی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی تاكی كورد.
بۆ نه‌هێشتنی خۆشه‌ویستی خاك و ئاڵا، بۆ له بیربردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆری حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقی ڤاشیست و كیمیاباران و ئه‌نفال له هزری تاكی كورد، بۆ ونكردنی خوێنی ده‌یان هه‌زار شه‌هید كه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئه‌زموونه به‌خشراوه، بۆ ناشیرینكردنی خه‌باتی زیاتر له 100 ساڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌م فیدراڵی و هه‌رێمه‌ی ئێسته كورد به‌ده‌ستی هێناوه، كه‌م نییه و نابێت به‌كه‌م سه‌یر بكرێت، ئه‌مه‌ی به‌ده‌ست هاتووه، له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕ پێشكه‌ش به‌كورد نه‌كراوه، ده‌ریایه‌ك خوێن و فرمێكسی له پێناودا به‌خشراوه.
بۆردمانی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانی منداڵكوژ، ده‌مامكی زۆر له خیانه‌تكار و خۆفرۆشانی هه‌ڵماڵی، خۆفرۆشانی وه‌ك غالب و سه‌ركه‌وت به‌ئاشكرا و زۆر له پشتی په‌رده‌وه و له میدیا چهواشهكارهكانیان، پاساو و بیانووی بێبنه‌ما ده‌هێننه‌وه، ڕه‌وایه‌تی به‌كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانی منداڵكوژی په‌ت و سێداره ده‌ده‌ن.
نه‌یارانی كورد هه‌میشه له پیلانگێڕیدان و به‌هه‌موو هێز و توانایان، هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌ده‌ن، گرنگه تاكی كورد خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بێت، نابێ میدیای به‌كرێگیراو و جاشقه‌ڵه‌م و خۆفرۆشان، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئایدۆلۆجیای تاكی كورد هه‌بێت كه ڕه‌وایه‌تی به‌كوشتنی منداڵ ده‌ده‌ن.
پێویسته تاكی كورد هه‌ستی كوردبوونی بخاته پێش هه‌موو دابه‌شبوونێكی حزبی و سیاسی و ئایدۆلۆجییه‌وه، ئه‌و رۆحه دروست بكرێت كه هه‌ولێر و كه‌ركووك و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان، یه‌ك رۆح و یه‌ك جه‌سته‌ن، نه‌ك له ژێر كاریگه‌ریی وڕێنه‌ی خۆفرۆشانی هاوشێوه‌ی غالب و میدیا به‌كرێگیراو و چه‌واشه‌كاره‌كان، ڕه‌وایه‌تیی به سته‌م و كوشتنی منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل بدرێت.
له غاندی ده‌پرسن (كه‌ی مرۆڤ شه‌ره‌فی له ده‌ست ده‌دات؟ ده‌ڵێت، ئه‌وكاته‌ی له خێری وڵاته‌كه‌ی ده‌خوات و ئینتیمای بۆ دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت).
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دیارن ئه‌وانه‌ی شه‌ره‌فی خۆیان به پاره فرۆشتووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی ئازادی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان كۆیلایه‌تییان هه‌ڵبژاردووه، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌م قۆناغه شۆڕشێك له دژی خیانه‌تكار و خۆفرۆشان و میدیا چه‌واشه‌كاره‌كان به‌رپا بكرێت، له پێناو ڕێگریكردن له هه‌وڵی دابه‌شكردن و پارچه پارچه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان.