ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌مانشێوه‌ی لایه‌نه‌كانی تر سیاسه‌تی بكردایه، چی رووی ده‌دا له كوردستان؟.
لێره‌دا گه‌وره‌یی و لێهاتووی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و گه‌لی كوردیان، له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبی و كه‌سییه‌وه داناوه.
ده‌بینین و ده‌بیستین زۆرینه‌ی به‌رپرسانی لایه‌نه‌كان، كاریان ته‌نیا چه‌واشه‌كاری و قسه و قسه‌ڵۆك و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و موزایه‌ده و رشتنی ژه‌هره له میدیاكان، نازانن كردار چییه و هه‌ر رۆژه و كێشه و گرفتێك دروست ده‌كه‌ن بۆ میله‌ت و حكووومه‌ت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لایه‌نانه، به‌كردار و دڵسۆزی و بێ گوێدانه هیچ موزایه‌ده و تۆمه‌تێك، به‌و‌په‌ڕی خه‌مخۆرییه‌وه كار له‌سه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ پێشخستنی كوردستان و خزمه‌تكردنی گه‌لی كورده به‌بێ جیاوازی و به‌ره‌و كه‌ناری ئارامیی ده‌بات.
هاوسه‌نگی و ئارامی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له ماوه‌ی رابردوو‌دا بۆ هه‌موو تاكێكی كورد روون بووه‌وه خه‌مخۆری گه‌لی كورد كێیه، ئه‌گه‌رنا پارتی به‌م ریتمه‌ی لایه‌نه‌كانی تر سیاسه‌تی بكردایه و خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسی نابه‌رپرس بوایه، وڵاتێك نه‌ده‌ما به‌ناوی كوردستان و ژیان زۆر ئه‌سته‌م ده‌بوو.
هه‌رتاكێكی ئه‌م وڵاته توانای بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت و به ویژدانه‌وه بڕیار بدات، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت پارتی چه‌ند گه‌وره‌یه و چه‌ند به‌گه‌وره‌یی بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستان ده‌كاته‌وه .
هیوادارم هه‌موو كوردێكی دڵسۆز لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان بكات، بۆی روون ده‌بێته‌وه چه‌ند لایه‌نێكی به‌كرێگیراوی نه‌یارانی كورد، هه‌میشه له پیلانگێڕیدان بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامیی كوردستان و به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م پێشچوونه‌كان .