مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه
نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن مسته‌فا
ئه‌و بۆچوونه زۆر باوه كه مێژوو زۆر جار دووباره ده‌بێته‌وه، هۆكاری دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووش ئاكار و ئامانجه‌كانن، واتا گرتنه‌به‌ری دووباره‌ی هه‌ر ئاكار و ره‌فتارێك له مێژوودا هه‌مان ئه‌نجامی جارانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوودا كات و شوێن له‌وانه‌یه جیاواز بێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان هه‌مان ئه‌وانه‌ی پێشوو ده‌بن. له باره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لالیش دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو ته‌نیا یه‌ك هۆكار و فاكته‌ری هه‌یه، ئه‌ویش دژایه‌تی پارتی و بارزانییه.
له‌دوای شۆڕشی ئێران له ساڵی 1979، ده‌رفه‌تێك بۆ كورد له‌و پارچه‌یه هاته پێشه‌وه كه كورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئێران رێكبكه‌ون و لایه‌نى كه‌م وه‌ك ده‌رفه‌تێك پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن و به‌شێكی مافه‌كانیان وه‌ده‌ستبێنن. ئه‌وكاته جه‌لال تاڵه‌بانی نێوانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی خۆش‌بوو، سه‌ركردایه‌تی پارتیش له ئێران بوو. مام جه‌لال ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێرانی قۆسته‌وه بۆ دژایه‌تی پارتی و كه‌وته دنه‌دانی پارتى و هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له یه‌ككاتدا دژ به پارتی جوڵاندنی و هانیشیدان دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڕشی ئێران بوه‌ستنه‌وه.
هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانی به پشتیوانی رژێمی به‌عس بۆ دروستكردنی ئاژاوه و شه‌ڕ له نێوان حكوومه‌تی ئێران و پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ریگرت. وایلێهات ئێران به ئاگر و ئاسن دژ به‌و پارتانه وه‌ستایه‌وه و له خاكی ئێران ده‌ریكردن، ئیدی له‌و كاته‌وه پارت و كه‌سه به‌هێز و كاریگه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و هێدی هێدی لاوازكران. ئینجا كه تاڵه‌بانی نێوانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی خراپ بوو، هاوسه‌نگیشی له باشوور له‌ده‌ستدابوو، چووه ئێران!.
تاڵه‌بانی، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دژی پارتی بووه‌ستێته‌وه، ئاگری شه‌ڕی نێوخۆیی له‌نێو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارتی هه‌ڵگیرساند، باشبوو زوو ئاو به‌و ئاگره‌دا كرا. پیلانه‌كانی مام جه‌لال پارتیی لاواز نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌نجامی كاره‌ساتباری بۆ بزاڤی كورد له رۆژهه‌ڵات هه‌بوو و ئاسه‌واری تا ئه‌مرۆش ماوه.
دوای چه‌ندان ده‌یه، لاهور جه‌نگی، وه‌ك مامی، مێژووه‌كه دووباره ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له رۆژئاوای كوردستانه‌وه. لاهور ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی (په‌یه‌ده = په‌كه‌كه) له دژی پارتی به‌كاربهێنێ، دروشمی بریقه‌داری پاڵپشتیی رۆژاوای كردبووه بنێشته‌خۆشه‌ی ناو ده‌میی و ناوه ناوه‌ش نمایشێكی میدیایی رێك ده‌خست كه گوایه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی پاڵپشتی سه‌ربازیی په‌كه‌كه له رۆژاوایه.
لاهور، هانی په‌كه‌كه‌ی ده‌دا كه تاكڕه‌وبن و نه‌هێڵن پارتییه‌كان له رۆژئاوا بمێنن، به‌ڕاده‌یه‌ك كه كونجی زیندانه‌كان تاكه شوێنی مانه‌وه‌ی پارتییه‌كان بێت له رۆژئاوا. لاهور به هه‌ندێ پێوه‌ندیی ناهاوسه‌نگ و له‌رزۆك له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كه زۆر بنه‌ما و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیی تێدا بوو، هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی قه‌ندیلیشی له خشته بردبوو به‌و هیوایه‌ی كه گوایه سلێمانی ده‌كاته ناوه‌ندی پاڵپشتیی هه‌میشه‌یی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رۆژئاوا.
ئێستا كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له رۆژاوای كوردستان داوه، لاهور نقه‌ی لێوه نایه‌ت!.
ئه‌م رۆژگاره، رێك وه‌ك سه‌رده‌می مامیه‌تی، خۆی ده‌چێته توركیا و پشتی كردۆته شه‌ڕڤانان، نه باسی ناردنی هێز ده‌كات بۆ رۆژئاوا، نه چه‌ك ده‌نێرێت. ته‌نانه‌ت به دێڕێك دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا هه‌ڵوێست ده‌رنابڕێ، چۆن مامی ده‌یگوت له ئێران كورد هیچ كێشه‌ی نه‌ماوه، ئاوهاش عه‌فرین لای لاهور داگیر نه‌كراوه. راست ده‌كات، وه‌كخۆی ماركێتینگی بۆ ده‌كات "خوێنی مام له ده‌ماره‌كانی لاهوردایه"!
مام و برازا، له دوو پارچه رۆڵیان هه‌بوو بۆ لاوازكردنی كورد و له باشوری كوردستانیش مێژوویه‌كی نه‌پچراوه‌یان له خیانه‌ت هه‌یه. لاپه‌ڕه‌ی مێژووی مام له باشووور هێشتا له زه‌ینی خه‌ڵكدا ته‌ڕ و تازه‌یه. لاهوریش كه خوێنی مام له ده‌ماره‌كانیدایه، پێی خسته شوێن پێێ ئه‌و و ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، ویستی ئه‌م پارچه‌یه‌ش به ده‌ردی ئه‌وانی تر ببات، له‌گه‌ڵ نه‌یاران رێككه‌وت، خواست و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی كوردی راده‌ست به حه‌سه‌ن پلایسه‌كان كرد!.
قاعیده‌یه‌ك هه‌یه، كه رووداوه‌كان له سیاقه مێژوویه‌كه‌یدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنریت، مێژووی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژئاوا دوور نین و هه‌ر ئێسته ده‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین، به‌و پێیه‌ش ڕوون و ئاشكرایه كه لاهور وه‌ك مامیه‌تی، رۆژئاواش به‌ده‌ردی رۆژهه‌ڵات براوه!.
نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری كورد ئه‌م راستیه‌ی سه‌ره‌وه ده‌زانن، به‌ڵام ده‌بێ رای گشتیش بزانێ كه ئه‌مانه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، نه‌وه له دوای نه‌وه، خه‌ریكی چین!.