نهجمهدین حهسهن مستهفا
وەک هەمیشە ئەحمەد میرە، لە پاڵ رشتنی فرمێسکی تیمساحانەی بۆ برا و کەسوکارەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەدەرفەتی زانیوە هاوشێوەی دۆستەکانی لە هەیبەتی پێشمەرگەی کوردستان بدات و لە ئاست قارەمانێتی ئەو هێزەدا بێویژدانانە قوربانیەکانیان وەلابنێ و پێشمەرگە بکاتە شەریکە دز و گەندەڵکاران. کە هیچ رۆژێک ئەحمەد میرە ئامادەیی تێدا نەبووە دژایەتی ئەو کەس و گرووپانە بکات کە ژێربەژێر ئەحمەد میرەش نان دەدەن.
ئەمە چ ئاستێکی بێڕەوشتیانەیە، بەپێشمەرگەی کوردستان بڵێ بەس بۆ شەڕی ناوخۆ توانای رووبەڕبوونەوەی هەیە، ئاخۆ ئەحمەد میرە ئەو راستیە نازانێ یا خۆی لێ دەشارێتەوە، کە جیهان شاهیدی ئەوە دەدەن، بۆ یەکەمجار لە سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش کە خاوەن هێزێکی دڕندانە و چەکی دوو سوپای دوو وڵاتی وەک سوریا و عێراقی بوو، لەسەر دەستی پێشمەرگە و بەخوێنی سەدان رۆڵەی قارەمانی کورد ئهفسانهی شکێندرا!
ئەگەریش وەک دۆستەکانت نیگەرانی لەوەی پێشمەرگەی باشوری کوردستان خاوەن مەدالیای بەرگریکردن لە کوردستان و جیهان بووە، ئەوە قسەمان نییە و ئەرکی تۆیە بە هەمان ئاوازی داعشپەرستی پەلاماری پێشمەرگە بدەی.
ئهحمهد میره، له گۆڤاره بێ رهواجهکهیهوه، زۆر بێشەرمانە و ترسنۆکانە، پاساو بۆ خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دەهێنێتەوە و فرۆشتنی کەرکووک دەخاتە ئهستۆی پێشمەرگە، نهک گروپه خیانهتکارهکه!
ئەگەر یاسا لەم وڵاتە سەروەر بێت، پێویست دەکات ئهم قهڵهمفرۆش و خیانەتکارانی 16ـی ئۆکتۆبەر پێکەوە دادگایی بکرێن، چونکه ئهو پاساودانهی میره، بۆ میرهکانی، هیچ کهمتر نیه له خیانهتکردن.
رووم له ئهحمهد میره نیه، چونکه ههمووان دهزانین خاوهن چ رابردوویهکه، بۆیه ئێستای وهها بێ رهواج بووه، بهڕادهیهک ئهو ناچاره ئهوهی پێیگوتراوه، دهبێ بینوسێت، بهڵام بۆ خهڵکی خاوهن ویژدان؛ ئهی پێشمەرگەی کوردستان نەبوو، لە داستانهکانی (پردێ، سحێلا، مهحمودیه، تلسقۆف و..تاد) هێزە نیزامی و میلیشیاییەکانی عێراق و ئێران و حزبوڵای لوبنانی شکاند؟
ئهی بۆ یەکەمجار زرێپۆشی ئەبرامزی ئەمەریکی، بەدەستی پێشمەرگە نه شکێندرا و بە هەمووان گوترا: ئەگەر خیانەت نەبێ، دوژمنان ئەو هێزە نین رووبەڕووی مۆراڵی پێشمەرگە ببنەوە.
بڕۆ لە فەرماندە باڵاکان بپرسە ئەو هێزانە لەڕووی ژمارە و پێداویستی چەک و جبەخانەوە چەند بوون کە پەلاماری پێشمەرگەیان لە پردێ و سحێلا و تلسقۆف دا؟ ئەوکات دەزانن هەیبەتی پێشمەرگە و ناوی پێشمەرگە هاوتا نییە لەگەڵ هیچ هێزێکی تر.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەدرێژایی خەباتی خۆی لەپێناو سەرخستنی میللەتەکەی و پارێزگاری لەکەرامەت و خاک بووه، هەرگیز بۆ مووچە و ئیمتیاز وەک ئێوەمانان سەری شۆڕنەکردووە، بەڵکو ویژدانی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە مافی رەوای گەلەکەی کردووەتە مووچەی خۆی و بێ جیاوازی رەنگ و نەتەوە و ئاین و بیروڕای سیاسی سینگی خۆی دەکاتە قەڵغان.
هەموو کورد شانازی بە بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان دەکات، ئهو بهرگریهی عهفرین، درێژکراوهی بهرگریهکانی پردێ و داستانهکانی تره.
پێشمەرگەی کوردستان بەهەمان رۆحیەتی خاکپارێزییەوە تەماشای بازوو و مۆراڵی شەرڤانان دەکات و پێویستیش بەوە ناکات بەکرێگیراوێکی وەک تۆ باسیان لێ بکات، چونکه "فیکهی حهرامزاده دیاره"!
کاتێک پێویست بوو، پێشمەرگەی کوردستان سنوری دوو وڵاتی بڕی و رۆیشت داستانی سەرکەوتنی (کۆبانێ)ی هاوشانی شەڕڤانان تۆمار کرد، ئێستاش وەک رێزێکی گەورە بۆ کوردستان، کە پارێزەری بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری بووە، پێشمەرگە کاندیدە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەسەر ئاستی جیهان،
وهبیری ئەحمەد میرە دێنمەوە، ئەگەر قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستان نەبوایە، داعش وهک چۆن زۆربهی سوریا و عێراقی گرت، کوردستانی گرتبا، دوور نهبوو ئێستا لە یەکێک لە میدیاکانی داعش وەک(دابق و اعماق)کارت دەکرد!