هه‌ر زوانێكی گێتی به نموونه بێنینه‌وه، ده‌بینین له خێزانه‌زوانێك جوێ بووه‌ته‌وه، هه‌مان زوانیش سه‌یر ده‌كه‌ین به‌شه‌كانی تری دوای خۆی، به ستوونی به دوودا دێت، دیالێكت و شێوه‌زار و زار و ... تاد، كۆڵێك گیروگرفتیان تێدایه، چه‌ندان قسه و وتار و كتێبیان له‌باره‌وه گوتراوه و نووسراوه. دیالێكت ئه‌م جیاوه‌كه‌یه كه له نێوان جۆره‌كانی زواندا هه‌س، میناك جیاوه‌كی بابه‌تی ڕێزمان و پێكهاتنی وشه و چۆنێتی ده‌ربڕین، هه‌روه‌ها ده‌بێته چه‌ند جۆرێك: (دیالێكته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دیالێكته پیشه‌یییه‌كان، دیالێكته ناوچه‌یییه‌كان، دیالێكتی چینایه‌تی، دیالێكتی ڕه‌مه‌كی)، بێ شك ئه‌گه‌ر لێی ورد ببینه‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێ، ئه‌مه له ڕووی زانستی زارناسییه‌وه.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسته‌كانی زوان دیاری بكه‌ین، ده‌بێته سێ به‌ش: (ده‌نگسازی، ڕێزمان، واته‌سازی)، ڕێزمانیش ده‌بێته دوو به‌ش: (وشه‌سازی"مۆرفۆلۆجی"، ڕسته‌سازی "سینتاكس")، هه‌روه‌ها واته‌سازیش ده‌بێته دوو به‌ش: (سیماتیك، پراماتیك). بۆچوونی عه‌بدوڵا په‌شێویان له باره‌ی "عه‌زیز گه‌ردی"یه‌وه وه‌رگرتبوو، په‌شێو گوتبووی: "عه‌زیز گه‌ردی فیته‌ری شیعره!" به ده‌ردی په‌شێو گوته‌نی سه‌ره‌وده‌ره لێ ده‌ركردنی بابه‌ته‌یلێ نه‌ك ئاسان نییه، به‌ڵكو هه‌ر زۆر قورسه و فیته‌ری گه‌ره‌كه!
چونكم زوان ئۆقیانووسێكه هه‌تا چاو بڕ ده‌كا گه‌وره و فراوانه، زانسته‌كانی هێنده زۆرن، بنیاده‌م ناتوانێ به ئاسانی به سه‌ریدا زاڵ بێت، تۆ له‌وه گه‌ڕێ فڵانه كه‌س له بابه‌ته زمانه‌وانییه‌كان پڕۆفیسۆره، ڕاستییه‌كه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێسته ئه‌وه پڕۆفیسۆر و دكتۆره‌كانن بابه‌ته زوانه‌وانییه‌كان ده‌شێوێنن و تێكی هه‌ڵده‌شێلن؛ سه‌ر له خۆیان و فێرخوازان و خه‌ڵقیش تێك ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر بچووكترین بابه‌ت تا ده‌گاته گه‌وره‌ترینی كۆك و هاوڕا نین؛ هه‌ركه‌س به ڕبه‌ی خۆی كێشان و پێوانه ده‌كات.
گیروگرفتی زانسته‌كانی ڕێنووس و خاڵبه‌ندیش له‌و لاوه بوه‌ستێ، شت هه‌یه بێ شك كێشه نییه، لێ پڕۆفیسۆر و دكتۆره‌كان و شاره‌زایانن ده‌یكه‌نه كێشه، هه‌ر كه‌سێك له ڕاسته خۆی، به ڕێنووسێك ده‌نووسێ، سوێندت بۆ ده‌خوێنم پڕۆفیسۆر هه‌یه له یه‌ك په‌ره‌گراف دوو وشه‌ی نووسیوه، هه‌ر جارێ به شێوه و شێوازێك!
ئه‌مه دكتۆریشه و تێیدا هه‌یه پڕۆفیسۆره، داهێنانی ژ زانستی خاڵبه‌ندی كردووه، هه‌رایه كه‌س به‌كه‌س نییه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وه‌ته ئه‌كادیمیای كوردی چه‌ند ساڵێك به‌ری هه‌نووكه چه‌ندان هه‌زار نامیلكه‌ی له‌باره‌ی ڕێنووسه‌وه چاپ كردووه و به خۆڕایی به‌سه‌ر خوێنه‌رانی به‌شیوه‌ته‌وه، ده‌ی بۆ كاری پێ ناكه‌ن، ده‌ی بنووسان و ڕۆژنامه‌ڤانان و وه‌شانخانه‌كان، بۆ گه‌وره و بچووكی ئه‌م نیشتمانه پێبه‌ندی نابن؟ نه‌خێر كورد هه‌روا ڕاهاتووه، زه‌نده‌قی له كاری دروست و ته‌واو و رژد ده‌چێت.
ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ڕێنوێنیی ده‌زگه‌كانی (چاپ و بڵاوكردنه‌وه) بكات، ئه‌كادیمیای كوردی له‌سه‌ر چی كۆك و ڕێك كه‌وتوون، ئه‌و پێڕه‌و و پرۆگرامه ببێته فه‌رمی و بسه‌پێندرێ به‌سه‌ر ده‌زگه‌كان، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییان كرد، هه‌ر به‌زۆر پێیان پێڕه‌و بكرێ، پاته‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه سزای توندی به‌دواوه بێت تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی نه‌توانن یه‌ك كتێب چاپ بكه‌ن و هه‌ر ده‌زگه‌كه‌یان پێ دابخه‌ن، ئه‌ی حكوومه‌ت بۆ حكوومه‌ته؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانێ چوار ده‌زگه‌ی (چاپ و په‌خش) ڕێك بخات و به‌سه‌ریاندا بیسه‌پێنێ، به یه‌ك ڕێنووس بینووسن. تێناگه‌م، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین به یه‌ك ڕێنووس بنووسین، له‌م چه‌ند شاره‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌ی چۆن ده‌توانین (زمانی ستاندارد) بۆ زیاتر له 40 ملیۆن كورد دابڕ‌ێژین؟
جارێ هه‌ر باسی زوانی ستاندارد و ئه‌لفوبێی كوردی ناكه‌م، كۆڵینه‌وه و ڕێكخستن و دامه‌زراندنی وه‌ها زوان و ئه‌لفوبێیه‌ك، (كه ئه‌و هه‌موو جیاوازییه‌ی تێدا بێت و له هه‌مان كات كه‌س ئه‌وه‌ی تر به شایسته نازانێت واز له بۆچوونه هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی بێنێت بۆ بۆچوونه پشتڕاست و ته‌واوه‌كه‌ی ئه‌وی تر)، ئه‌سته‌مه. له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌ی له زوانه‌كه‌ماندا هه‌یه، سه‌ر باری لێك دووری دیالێكته‌كانی زمانی كوردی، جگه له‌و هه‌موو شێوه‌زار و زار و بنزاره، كه حكوومه‌ت به بڕیارێك خه‌می له‌و بابه‌ته نه‌خوارد و له په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه هه‌موو كتێب و نووسراوه‌كانی چاك نه‌كرد، خۆی به ماخۆی نه‌زانی، خۆ چاوه‌ڕێی دراوسێ و دوژمنانی كورد ناكه‌ین بێن بۆمانی ڕێك بخه‌ن و چاكی بكه‌ن؟
چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه لای خودایه، چونكه ته‌نێ خوا ده‌توانێت سه‌ری له میله‌تی كورد ده‌ربچێت، ڕێكخستن و پوختكردنی ئه‌و حه‌مكه جوداوازییه ته‌نێ به‌و ده‌كرێت، كێ ده‌توانێت دڵی ئه‌و هه‌موو پڕۆفیسۆر و دكتۆرانه ڕازی بكات تا ئه‌و خێره به میله‌تی كورد بكه‌ن؟ بێ شك ته‌نێ خودا ده‌توانێ پێغه‌مبه‌رێك ڕه‌وانه بكات؛ داخه‌كه‌م دوا پێغه‌مبه‌ریش هاتووه و پێغه‌مبه‌ری تر نایه، كه‌واته تا ڕۆژی په‌سڵان چش!