ژیڤان خۆرانی
دووه‌م: هۆشیاریی ئاینی
• تاكی كورد ئه‌گه‌رچی له تاكی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و وڵاتانی تر باشتر ده‌ژی و پێشكه‌وتووتره، زیره‌كترین ئامێری سه‌رده‌م و نوێترین و باشترین جۆری ئۆتۆمبێل و پێداویستییه‌كانی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌وانی تر به‌كار ئاینێت، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین چته‌یلێك هه‌س، ئه‌و په‌ی پێ نابات. ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆی و ده‌وروبه‌ری، دواجار حكوومه‌ت و ڕۆڵی حكوومه‌ت له هۆشیاركردنه‌وه و به شارستانیكردنی كۆمه‌ڵگه، ڕۆڵێكی به‌رچاو و گرنگ ده‌بینێت.
• ئاین دیارده‌یه‌كی زه‌قی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی دنیایه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا خه‌ڵكی چین و هیندستان وه‌ربگرین، ژماره‌یان نزیكه‌ی نیو هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌موو دنیایه. له‌م دوو وڵاته‌دا، نزیكه‌ی ١٤٠ ئاینی جیاواز هه‌ن، له‌گه‌ڵ ٨٠٠ بیروباوه‌ڕی تری سه‌ربه‌خۆ كه پێوه‌ندییان به ئاینه‌وه نییه. وه‌لێ زۆر به ته‌بایی و گیانی لێبورده‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌وپه‌ڕی تۆلێڕانسدا ده‌ژین. هه‌موویان ڕێز له بیروباوه‌ڕی یه‌كتر ده‌گرن، وه‌ك ئه‌و په‌نده جوانه كوردییه‌ی ده‌فه‌رمێ: (ئه‌گه‌ر بۆ بابت به سوود و كه‌ڵكی، قه‌ت جنێو مه‌ده به بابی خه‌ڵك). به‌ڵێ هه‌ر پێڕه‌وكارێك ڕێز له پێڕه‌وانی ئاین و بیروباوه‌ڕی تر ده‌گرێ. ئاین پێناسه‌ی زۆره، به‌ڵام به كورتی و پوختی واتا "پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و خودا." به پێناسه‌یه‌كی تر "ئاین كۆنتڕۆڵی بیر و هۆشی تاك و كاروباری تاك ده‌كات."
• گه‌لێ ئاین له دنیادا بوونیان هه‌یه، گه‌لێ خودای جۆراوجۆر ده‌په‌رسترێ، ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئایندار و تاكی كورد هۆشیاری له‌باره‌وه نییه، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئاینه‌كان خۆیان به ڕاست ده‌زانن، خوداكه‌یان به ڕاست ده‌زانن، ئینجا ئاینه‌كه ئاسمانی بێت یان زه‌وینی بێت. لێ كورد ته‌نێ خۆی پێ ڕاسته، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، كوردیش وه‌ك گه‌لانی هه‌موو دنیا بێ ئاین و ئایندار و ئاینه جیاوازه‌كانی دنیایان هه‌ڵبژاردووه. ته‌نێ له كوردستانی شیرین چه‌ندان ده‌سته‌ی پێڕه‌وانی ئاینی جودا هه‌ن، بۆ وێنه (سابیئه، مه‌سیحی، پێڕه‌وانی ئاینی ئیسلام، ئێزیدی، یه‌هوودی، تاد...). شتێكی سه‌مه‌ره‌یه، هه‌موو بابه‌ته‌كان لێكمان ده‌كات (ماڵ و تاكی كورد لێك ده‌ترازێنێ!).
• له‌وه سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه، هیچ شتێ كۆمان ناكاته‌وه! یانی له كن زۆر له كوردان، نه‌ك بابه‌تی ئاین، به‌ڵكو ئاسایی نییه حزبێكی تری كوردیت هه‌ڵبژاردبێت، به چاوی دوژمنه‌وه سه‌یرت ده‌كات. ئه‌وان مه‌ره‌قیانه به كۆمه‌ڵ بیر بكه‌نه‌وه، مه‌ره‌قیانه به كۆمه‌ڵ بچنه سه‌یران، به كۆمه‌ڵ ئاینه‌وه، به كۆمه‌ڵ جلی جه‌ژن ده‌كڕن، به كۆمه‌ڵ نان ده‌خۆن، به كۆمه‌ڵێ سمێڵبابڕ كچێكی نه‌شمیله به‌زۆر به‌شوو ده‌ده‌ن. هه‌ر ئاین نییه، ده‌بێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت براندێكی وه‌ك ئه‌وان بێت، ده‌نا به‌چاوی سووك سه‌یرت ده‌كه‌ن!
• كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ڕووی ئاینه‌وه به‌سه‌ر چه‌ند توێژ و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش بوون، ده‌توانین تا ئاستێكی باش به لایه‌نگریی ڕه‌وت و حزبه‌كان دابه‌شیان بكه‌ین و لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه. سه‌له‌فیی ساڵح و باڵه‌كانی تری سه‌له‌فیی به جیهادی و مه‌دخه‌لییه‌ته‌وه، له هه‌موو توێژه‌كانی تر توندترن و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی خۆیان به سه‌له‌فیی جیهادی ناوزه‌د كردووه، له هه‌موو ڕه‌وتێكی ناو ئاینی ئیسلام توندوتیژترن، چونكه باوه‌ڕیان به هه‌ندێ بابه‌تی سه‌مه‌ره‌ی وه‌ك كوشتن و بڕین هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئیسلام ژیڤان بێته‌وه، به بۆچوونی ئه‌وان گه‌ره‌كه بكوژرێ، هاوكات و پێشتر خودا له قورئاندا ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه: {فَمَن شَا‌ۆ فَلْیُۆْمِن ۆمَن شَا‌ۆ فَلْێكْفُرْ} كهف ٢٨. جه‌مال حه‌بیبوڵا ئه‌م دێڕه‌ی له قورئانه هه‌ورامییه‌كه‌ی ئاوها كردووه‌ته كوردی واتا (هه‌ركه‌س گه‌ره‌كشه‌ن ئیمان باروْ، هه‌ركسێ گه‌ره‌كشه‌ن ئیمان ناروْ ئیمان ناروْ.) له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا، خودا بڕیاری ڕاسته‌وخۆ ده‌داته ده‌ست ئینسان، ئه‌گه‌ر ئیمان ئاینێ یان بێ ئیمان ده‌ژیی، به‌ڵام ئه‌وان ده‌سه‌ڵات له خودا و ئینسان ده‌ستێننه‌وه و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئیمانداری و بێ ئیمانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن!
• چه‌ند توێژێكی تری تاكی كورد هه‌ن به‌سه‌ر حزبه ئیسلامییه‌كاندا دابه‌ش بوون، خۆشبه‌ختانه ژماره‌یان كه‌مه، مه‌ترسییه‌كانی حزبی ئیسلامی ئێره جێی باسكردنی نییه. ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوودا دابه‌ش بوون، زۆربه‌یان په‌تپه‌تێنی ئه‌و حزب و ئه‌م حزب ده‌كه‌ن، له كوێ با هه‌ڵی كرد، ئه‌وان له‌وێ شه‌ن ده‌كه‌ن. لایه‌نگرانی هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه، كه‌سانێكی دیاریكراو و مه‌زه‌و و زانا و ڕه‌وتی ئیسلامیی جودای كردوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه یه‌كگرتوو، ئه‌وان چونكه خۆیان به میراتگری ئیسلامیی سیاسی ده‌زانن، باشتر وایه بڵێم خۆیان به ئیخوان و میراتگری حه‌سه‌ن به‌نای دامه‌زرێنه‌ری ئیخوانی موسلمین (برایانی موسڵمان) ده‌زانن. ئه‌وانه هه‌ر به مه‌به‌ست خۆیان به نه‌رمونیان و كه‌سانی بێده‌سه‌ڵات و دواجار سته‌ملێكراو پیشان ده‌ده‌ن. له كوردستاندا هه‌ر حزبێكی نوێ، هه‌ر پارتێكی سیاسیی نوێ دروست بێت، ئه‌وان چه‌ندان ئه‌ندامی خۆیان بۆ ناویان ده‌نێرن، بێگومان مه‌به‌ستیش لێی تێكدانه. به بۆچوونێكی تر، هه‌تره‌شیان له دروستبوونی حزبی تری سیاسی له كوردستاندا ده‌چێت، ئه‌وان و هاوبیرانیان زوو خه‌ڵكانێ ده‌نێرن تێكی بده‌ن، تا زه‌بری كه‌می ده‌نگده‌ر به‌وان نه‌كه‌وێت.
• له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و به پیرۆزگرتنه‌ی مه‌لا و شێخ و سه‌ید، تاد... كاره‌ساته، وه‌ك جارێكی تریش له گوتارێكی تردا دركاندوومه، شێخ هه‌یه به‌ناوی شێخایه‌تی ٢٤ ژنی هێناوه، ئه‌و ژماره‌یه له كوێی دنیا ڕووی داوه؟ هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌سته‌كه به‌كارهێنانی ئاینه، واته خه‌ڵك هه‌یه كۆمه‌ڵێ ژنی به ساخته‌چێتی هێناوه، به‌ڵام به‌ناوی ئاینه‌وه نه‌بووه. جگه له‌وه‌ی هێزی چه‌كداریان دراوه‌تێ، پاسه‌وانیان هه‌یه، ئه‌وانیش له‌سه‌ر میلاكی حكوومه‌ت و تا منداڵی ناو بێشكه‌یان دامه‌زراندووه، مووچه‌خۆری حكوومه‌ته! پیاو هه‌یه به قسه‌ی شێخێك، كچی خۆی به شوو داوه، زانیویه‌تی كاكی زاوا ١٣ ساڵ له كچه‌كه‌ی گه‌وره‌تره، كچه‌كه‌ی ڕازی نییه، دایكی و برای و كه‌سوكاری ڕازی نین، به‌ڵام كاورا قسه‌ی شێخی پێ ناشكێ و پێی ڕه‌ت ناكرێته‌وه، دواجار هه‌ر به قسه‌ی شێخ كچه‌ی سته‌ملێكراو ته‌ڵاق دراوه، ئه‌و پیرۆزكردنه بێ واتایه چییه؟ كه به قسه‌ی شێخێ چاره‌نووسی كه‌نیشكێ یاریی و گاڵته‌ی پێ بكرێ!
• چه‌ندان توێژی كوردستان گیریان به‌ده‌ست مه‌لاكانه‌وه خواردووه، هه‌ر مه‌لا و بۆچوونێكی له‌باره‌ی پرسێكی تایبه‌تدا هه‌یه، چه‌ندان ساڵ گوێ له وتاره‌كانیان بگره، هه‌میشه باسه‌كان چه‌ند پاته ده‌بنه‌وه، هه‌میشه خه‌ریكی خۆسه‌پاندنن. له جیاتی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، له جیاتی فێركردنی خه‌ڵك، زۆربه‌یان به‌رنامه و گوتاری هه‌ینی له حزبه‌كانیان وه‌رده‌گرن. له‌وه ناڕوانن ئه‌مڕۆی كوردستان پێویستیی به چ ئامۆژگارییه‌ك هه‌یه، ئه‌و كێشانه‌ی ڕۆژ كه خه‌ڵكه‌كه تووشی هاتوون، ته‌گبیر و چاره‌ی چییه. نا ئه‌وان ئاین باسی فڵان هاوه‌ڵ و فیسار زانا ده‌كه‌ن، خه‌ڵك گریاندن، به‌هره‌یه و زۆر گرنگه لایان، كێ زۆرترین خه‌ڵك به چیڕۆكێكی چوارده‌ی پێشوو سه‌ته بگرێنێ، ئه‌و باشترین مه‌لایه!
• له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا هه‌میشه ژن سته‌می لێ كراوه، پیاوانی ئاین و پێڕه‌وانیشیان، هه‌ق و مافیان پێشێل كردوون، له‌م دنیا مۆدێرن و سه‌رده‌مه پێشكه‌وتووه، تا ئێسته مه‌لا مه‌لاژنیان (ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له ماڵان) ژنی زیاتریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه، هاوكات زیان نه‌ك به ته‌نێ ژن، به‌ڵكو به گه‌نجی كوردیش ده‌گه‌یه‌نن. مه‌لایه‌ك ده‌ناسم سێ كوڕی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌رسێكیان ته‌مه‌نیان سه‌رووی ٢٠ ساڵه، له‌مدواییه داوه‌تی مه‌ولوودێكیان كردم، پرسیم له كوڕه‌كان كامه‌تان ژن ئاینن؟ به پێكه‌نینه‌وه گوتی وه‌ڵا باوكمان ده‌یكاته چوار ژن، له بری خۆی و من و هه‌ردوو براكه‌ی تریشم ژنی هێناوه، ته‌نیا خۆی به پیاو ده‌زانێ!
• ژنی كورد، زۆربه‌یان نازانن هه‌ق و مافیان له كۆمه‌ڵگه‌دا چییه، ئه‌و پیاوه‌ی هه‌ڵیبژاردووه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك، ئه‌و ئاینه‌ی پێڕه‌وی ده‌كات، چۆن هه‌ڵیبژاردووه، ئه‌رك و مافه‌كانی له‌و ئاینه‌دا چین و چۆن بۆی دیاریكراوه و چه‌ندی پێ دراوه. بێگومان ئه‌مانه‌یش گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی تاكی كورد هۆشیاریی له‌باره‌ی ئاینه‌كانه‌وه نییه، نازانێ بۆچی مسوڵمانه، بۆچی مه‌سیحییه، بۆچی مه‌سیحییه‌ت پێی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بوویه ڕاهیبه نابێ شوو بكه‌ی، خۆی له چێژی سێكس و منداڵ و سۆزی مێرد و هه‌موو دنیا بێبه‌ش بكه. بۆچی ئێزیدییه و له چینی موریده، پیاوی ئێزیدی ئه‌گه‌ر له چینی مورید بوو (واته هاووڵاتی ئاسایی) بۆچی نابێ له چینی پیر و شێخ ژن بخوازێت، بۆچی شێخه‌كان خۆیان پێ له موریده‌كان گه‌وره‌تره و پیره‌كان خۆیان پێ له شێخ و موریده‌كان گه‌وره‌تر ده‌گرن، چینی پیره‌كان ده‌توانن له شێخ و مورید ژن بخوازن، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن، چینی شێخ تا ئێسته بیری نه‌كردووه‌ته‌وه بۆچی ده‌توانێ له مورید ژن بخوازێ و ناتوانێ ژن له پیر بخوازێ، به‌ڵكو ته‌نێ ده‌توانێ ژنی بداتێ!
• هه‌موو ئه‌و خاڵانه، جێی هه‌ڵوه‌سته و تێڕامان و له‌سه‌ر وه‌ستانن، شایه‌نی بیركردنه‌وه‌ن، شایسته‌ی خاوه‌نكردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ن، پێویستییان به هۆشیاری تاكی كورده، ئه‌و ته‌مه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێكان و له زیانی زۆربه‌ی تاكی كوردی پێڕه‌وكار به كۆتا دێت، ته‌نێ به تیشكه پرته‌قاڵییه‌كانی خۆری هۆشیاریی له‌ناو ده‌درێت.