كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌دوای مه‌یدانێكی خۆشتر و له‌بارتر ته‌قه‌لای كرد، ئه‌مجاره تۆپه‌كه‌ی فڕێ دایه گۆڕه‌پانی سلێمانی و زانكۆی سلێمانییه‌وه. ده‌وڵه‌تی ئێران دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا دووچاری ئاڵنگارییه‌كی سه‌خت و دژوار بووه‌وه، له ناوخۆدا له‌ڕووی سه‌ربازی و ناسه‌ربازی و سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو كه‌وته سووڕاندنی میلی ته‌مه‌نی و له به‌رانبه‌ردا سیاسه‌تێكی ته‌واو نه‌رم و له‌سه‌رخۆ پراكتیزه ده‌كات، بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ڕژێمی بنه‌ماڵه‌یی ئاخونده‌یی و شیعه‌گه‌ری، ئه‌ویش له‌ڕێی داگیركارییه‌كی سڕكه‌ره‌وه بۆ ناو كه‌مپه‌س و به‌شه‌كانی زانكۆی سلێمانی.
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه هه‌ر دوو ڕۆژ دوای هێنانه‌ده‌رێی زارا له گرتووخانه، ڕاسته‌وخۆ كونسوڵگه‌ی ئێران لقی سلێمانی له ڕێی سلێمانییه‌وه، هه‌وڵ ده‌دات په‌رچه‌كردار بنوێنێت و هه‌ڵده‌ستێ به سازدانی په‌روه‌رده‌یه‌كی به‌فارسیكردن، له پێش هه‌مووشیانه‌وه له كۆلێژی یاساوه ده‌ست پێ ده‌كات له‌ڕێی نه‌رمه‌هێزه‌وه كه تێیدا فه‌رهه‌نگ و زمانی فارسیی تێدا ده‌گوترێته‌وه.
ڕوون و ئاشكرایه ئه‌م پڕۆژه‌یه له زانستی ڕامیاریدا به ده‌ستێوه‌ردانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراوه كه زۆر له ده‌وڵه‌ته داگیركاره‌كان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، له هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر و گوماناویتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداربن تێیدا، ئه‌وا جۆرێك له ئیمتیاز و به‌ره‌وپێشچوونیان پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن كونسوڵگه‌ی ئێرانه‌وه . ئه‌و كه‌سانه‌شی وانه ده‌ڵێنه‌وه و ڕاهێنان ده‌كه‌ن، كه‌سانی تایبه‌ت و جودان و كونسوڵگه‌ی خۆی ته‌رخانیان ده‌كات بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه.
ئه‌گه‌ر هۆشیار و به‌ئاگا نه‌بین، ئه‌وا به‌سیاسه‌تی شه‌یتانی و ئاخونده‌یی، به‌ته‌واوی داگیر ده‌كرێین. ئه‌م سیاسه‌ت و هێزه نه‌رمه‌ی پیاده ده‌كرێت، هیچی كه‌متر نییه له تۆپبارانكردن و هێنانی تۆپ و تانكی سه‌ربازی بۆ سه‌رمان، ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه و به‌به‌رنامه و ئایدۆلۆجیا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت كه خۆی له به‌فارسیكردنی سلێمانیدا ده‌بینێته‌وه له‌ڕێی فیلم و زمان و فه‌رهه‌نگ و كولتووره‌وه، له ڕۆژهه‌ڵات چه‌ندان مانگه لێمان ده‌كوژرێت و لافاوێك خوێن و قوربانیمان داوه، تازه به تازه به‌مدواییه مامۆستا زارا له گرتووخانه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌كوردی دواوه، به‌ڵام ئه‌فسووس ئێسته له سلێمانیش پێشوازی له به‌فارسیكردنمان ده‌كرێت و به‌هێواشی خۆمان ده‌توێنینه‌وه له سیاسه‌تی ئاخونده‌كانی ئێران‌دا.
زۆر گرنگه و له‌سه‌ر هه‌موومانه به ئاگا بێینه‌وه و ڕێ به‌م پێشێلكاری و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی دوژمن و داگیركاره‌كانمان بگرین، پارێزگاری له زمان و نه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگی خۆمان بكه‌ین، نه‌نگی نییه ئه‌گه‌ر پارێزگاری له خۆمان و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ین، نه‌نگی ئه‌وه‌یه به‌بێ هیچ توندی و زبری و هێزێك، خۆمان به‌نه‌رمی خۆمان ڕاده‌ستی داگیركه‌ر بكه‌ین، پێویسته به‌ئاگا بین له‌وه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌وه هه‌ندێك له سیاسییه بووده‌ڵه‌كان، فرمێسك بۆ ئاخونده‌كانی ئێران و قاسم سلێمانی ده‌ڕێژن و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن و ڕێ خۆش ده‌كه‌ن و ده‌رگا واڵا ده‌كه‌ن بۆ داگیركه‌ران، ته‌نیا له پێناو سه‌رخستنی ئایدۆلۆجیای حزبی و هێشتنه‌وه‌ی پێگه و هه‌ژموونی خۆیاندا.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ناو لاپه‌ڕه كۆنه‌كانی مێژوو، ده‌بینین هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی كورد له هه‌موو میله‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و ڕۆحییه‌ت و هێزی به‌ره‌نگارییه كه له ناوماندایه و هه‌میشه به‌رگریمان له زمان و فه‌رهه‌نگی خۆمان كردووه، بیرمان بێت له ساڵانی ڕابردووی حزبی فاشیستی به‌عسدا، سه‌رباری كیمیاباران و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردنمان، به‌ڵام هێشتا ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان تێدا نه‌بووه ده‌ست هه‌ڵبگرین له زمانی خۆمان و ده‌ستبه‌رداری فه‌رهه‌نگ و زمانی ڕه‌سه‌نمان بین.