گه‌ردین ناوه‌نده‌یى
دواى شه‌ش مانگ له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، هێشتا نه‌توانراوه حكوومه‌ت پێك بهێنرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى رێك نه‌كه‌وتنى پارتى وه‌ك حزبى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن و یه‌كێتى وه‌ك حزبى دووه‌م، ئه‌م رۆژانه ئاماژه‌كانی رێككه‌وتنیان ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا ده‌قێكی نووسراو و جێگیر نابینین. هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا پارتى و گۆڕان رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌لاى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بوو، چونكه حزبه‌كان و خه‌ڵك باش ئه‌وه ده‌زانن هیچ سازانێك بێ بوونى پارتى و یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوو نییه و ته‌نیا رێككه‌وتنى ئه‌م دوو حزبه بایه‌خى ئه‌وتۆى هه‌یه و كاریگه‌رى گه‌وره دروست ده‌كات، به‌سه‌ر ئابوورى و ژیانى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌رچه‌ند پارتى وه‌ك چۆن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان په‌رله‌مانى كارا كرده‌وه، ده‌یتوانى له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بێ بوونى یه‌كێتى حكوومه‌تیش پێك بێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌كرد، چونكه نایه‌وێ هێزێكى وه‌ك یه‌كێتى بخاته ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى نوێ و به‌شێوه‌ى ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه.
هه‌موومان باش ئه‌وه ده‌زانین به نه‌بوونى پارتى یان یه‌كێتى له حكوومه‌تدا، كه‌لێنێكى ته‌ناهى گه‌وره دروست ده‌بێت له هه‌رێمى كوردستان و له رووى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كاریگه‌رى ده‌بێت به‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییانه‌وه.
پارتى زیره‌كانه مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كانى تر‌ى كوردستان، له‌پێناو پێكهێنانى حكوومه‌تێكى به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له ئاست ده‌نگ و خواستى خه‌ڵكى كوردستان بێت و چاوه‌ڕوانییه‌كانیان ره‌نج به‌خه‌سار نه‌كات، هه‌نگاوه‌كانى ورد و دووربینانه‌ن تا له ئاینده هیچ كه‌س و لایه‌نێك زیانمه‌ند نه‌بێت، ئه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵك و پارته‌كان و دنیاى ده‌ره‌وه سه‌لماند كه قازانجخواز نییه بۆ خۆی، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان به‌رژه‌وه‌ندى پارتییه و ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت كه سوودبه‌خشه بۆ میله‌تى كورد.
ئه‌وه وا ده‌كات پارتی كۆڵ نادات و هیچ پاساوێكیش بۆ به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن نابینێت، ئه‌وه‌ى روونه له پێكهێنانى ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكوومه‌تدا رێژه‌ى ده‌نگ و ژماره‌ى كورسییه‌كانى خۆى له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواى رازیكردنى دڵى لایه‌نه‌كانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته ئه‌ركێكى گران بۆ پارتى. چونكه هه‌ر لایه‌نه و به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندی و سوودى خۆى پشك ده‌خوازێت و داواكارى هه‌یه، له راستیشدا یه‌كخستنى ئه‌م هه‌موو بۆچوونه، ئارامیى و هاوسه‌نگی ده‌وێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه پارتى هه‌نگاوێك نانێت لێى په‌شیمان بێته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌یكات له ئاینده د‌رك به بایه‌خه‌كه‌ى ده‌كه‌ین. ئه‌م شێوازه كاركردنه‌ى پارتى به‌رانبه‌ر حزبه‌كانى تر‌ى كوردستان، وا ده‌كات حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه‌كى به‌هێز بێته كایه‌وه و له ئه‌نجامدا كوردستان به‌هێز و هاووڵاتییانیش خۆشگوزه‌ران بن. تا له دواجاردا چوار ساڵى ئارام و خزمه‌تگوزار بێته كایه‌وه و به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م خزمه‌تكردندا زاڵ بێت.
له‌م كابینه‌یه‌دا پارتى خاوه‌ن ماڵ و لایه‌نه‌كانى تریش به میوان سه‌یر ده‌كرێن، به‌و هۆیه‌ى ژماره‌ى كورسییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو جیاوازییان هه‌یه. بۆیه پارتى وه‌ك خاوه‌ن ماڵ ئه‌و مافه به خۆى ده‌دات ئه‌وپه‌ڕى رێز له‌وانى تر بگرێت، بگره هه‌ندێك جاریش ده‌گاته ناز هه‌ڵگرتن و لاواندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن.
حزبى یه‌كه‌م، مادام خاوه‌ن ماڵه، كه‌وایه ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ پشكى خۆى سازشیش بكات، به كارێكى ره‌واى ده‌بینم، وه‌ك چۆن گۆڕان زیاد له به‌ركه‌وته‌ى خۆى وه‌رگرت، هه‌مان گه‌وره‌یى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش ده‌نوێنێت.
ئه‌مه كارێكى مه‌حاڵ نییه و له پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى و نێوده‌وڵه‌تى پارتى كه‌م ناكاته‌وه. به‌ڵام ده‌بێت حزبه‌كانیش له‌وه تێبگه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێى گرنگیی هه‌نووكه‌یى دۆخه‌كه له‌پێناو كوردستان نازیان هه‌ڵده‌گیرێت. ئه‌گینا كوڵاندنى ئه‌م هه‌مووه به‌یه‌كه‌وه و راگرتنی هاوسه‌نگى كارێكى ئاسان نییه. باوه‌ڕ پێهێنانیان به‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك له‌سه‌ر حیسابى ئه‌وىتر نییه، كارێكى سه‌خته كه‌سانى بوێرى ده‌وێت.
ئه‌وه‌ى گرنگه لێك تێگه‌یشتن و سازانى پارتى و یه‌كێتییه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێ له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى هاریكارى و پشتگریى هه‌ردوولا، خۆشبه‌ختانه سه‌ره‌تای رێككه‌وتنیان ده‌ركه‌وتووه و هیوادارین له خزمه‌تی كوردستاندا ته‌واو ببێت. وه‌ك چۆن پارتى نه‌رمى ده‌نوێنێت و نایه‌وێت تاكلایه‌نه كار بكات و هه‌نگاو بهاوێ له حكوومه‌تى نوێ‌دا له‌پێناو به‌هێز مانه‌وه‌ى كوردستان و سه‌قامگیرى ته‌ناهى، ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى... هتد. دوورخستنه‌وه یان به‌لانى كه‌مه‌وه لاوازكردنى ده‌ستى ده‌ره‌كى له بڕیار و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌بێ یه‌كێتیش د‌رك به‌وه بكات و واز له بیانوو و پاساو دۆزینه‌وه بێنێت چونكه چه‌ند ساڵێكه ده‌بینین هه‌موو گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌گات به ئه‌نجام و دوای چه‌ند سه‌عاتێك پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه. بۆ پێكنه‌هێنانى حكوومه‌تیش هه‌روا بوو، به‌پێى لێدوانه‌كانى پارتى بێت جگه له سازبوون و یه‌كگرتن هیچ به‌دیلێكى تریان نییه، بۆیه پێویسته ئه‌م دڵسۆزییه وا بكات یه‌كێتى ناچار بێت واز له پاساو بهێنێت و یه‌ك تیم بن و یه‌ك بڕیار. چیتر له‌وه زیاتر سوودى حزبى نه‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى خه‌ڵكى كوردستان.