سه‌عدیه گه‌ردی
ده‌سته‌واژه‌ی نه‌رمه‌هێز زیاتر به‌هێزی ئابوورییه‌وه گرێ دراوه، به‌ڵام خه‌ریكه به ژن و به‌شداری سیاسییانه‌ی ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی كۆمهڵگهیشهوه بێته گرێدان به تایبه‌تی بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌نگ و كورسیی زیاتر له كێبه‌ركێكانی هه‌ڵبژارندا و ئه‌مه‌یش له‌م 12ی ئایار به ته‌واوی وه‌ك تابلۆیه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت.
هه‌بوونی كۆتا بۆ ژن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی وه‌ك عێراق، به ده‌سكه‌وتێكی گرنگ داده‌نرێ كه به‌رهه‌می خه‌بات و مكوڕی ژنانه، ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی پیاوانی ناو دنیای سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات تا ئێسته‌یش "كۆتا" وه‌ك خێر و دیاری ده‌یبینن و له‌و روانگه‌یه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ژن ده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه رۆژی 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو، زیاتر له جاران جوانی و مێینه‌یی ژن ده‌ركه‌وت و ده‌نگه‌كانیان به‌كار هات وه‌ك چه‌كێك بۆ زیادكردنی ده‌نگ، هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی یه‌كتر شكاندن و ناشیرینكردنی یه‌كتر، به داخه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شی له‌وه به‌ركه‌وت.
كاندیدكردنی ژن له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی ئه‌گه‌رچی وه‌ك نه‌نگییه‌ك له پرۆسه‌ی سیاسیی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی‌دا، هاوكات سته‌مێكی گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی توانایان هه‌یه، به‌ڵام چونكه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی سۆزدارییه زیاتر، نه‌ك عه‌قڵانی و ده‌نگده‌ر له‌ژێر كاریگه‌ری پێوه‌ندی تایبه‌ت و خێزان و خێڵ و ئه‌و ئاماژانه‌ی چاو دروستی ده‌كات، ده‌نگ ده‌دات، بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌و هۆكاره تا ئاسایی ده‌بێت كه ده‌كه‌وێته ناو ژماره‌یه‌ك هۆی تره‌وه كه هیچیان له‌وه نه باشتر و نه گرنگتر و نه پهسندتریشن.
به‌ڵام ده‌شكرێ بپرسین یان بیر بكه‌ینه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر بناغه‌ی عه‌شیره‌ت و شار و ده‌ڤه‌ر دوور له توانا و لێهاتوویی مرۆڤه‌كه چ مانایه‌كی هه‌یه؟ ئایا ئه‌و هۆكارانه باشترن له هۆی جوانی ژن، به دڵنیایییه‌وه نه‌خێر، لایه‌نی كه‌م جوانی ژنه‌كه موڵكی ژنه‌كه‌یه و به‌خششێكی خوایییه كه پێی داوه، به‌ڵام هۆكاره‌كانی تر نیشانه هه‌ره دیاره‌كانی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌ن.
له‌وه‌ش خراپتر، به‌كارهێنانی ژنه كاندیدكراوه‌كان بوو تا ئه‌و ئاسته‌ی تایبه‌تمه‌ندییه زۆر كه‌سییه‌كانیان كرا به ماده‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و لێره‌یشدا پیاوه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له یه‌كتر به‌كاریان هێنان، تا ئه‌و ئاسته شه‌ڕه‌كه توند بوو كه پێویستی به‌وه بوو مۆبایلی ژنه كاندید بدزرێت و وێنه‌ی تایبه‌ت و خێزانی به جلی ئاهه‌نگ و ماچی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكرێ به سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه، یان مامۆستایه‌كی زانكۆ و كاندیدێك به‌هۆی گرته‌یه‌كی سێكسی نه‌ك هه‌ر له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن پاشه‌كشێ بكات، دڵنیام ده‌بێ له‌و وڵاته و له ماڵباته‌كه‌ی خۆیشی پاشه‌كشێ بكات، ئه‌گه‌ر چانسی هه‌بێت و ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵگرتنی مابێت بۆ ده‌ربازكردنی گیانی خۆی.
بیرمان نه‌چێ له ساڵانی رابردوو به‌ده‌یان گرته‌ی ڤیدیۆیی سێكسی به‌رپرسه نێره‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش، به‌ڵام قه‌ت گوێمان لێ نه‌بوو كه‌سیان ناچار بكرێن ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه یان پاشه‌كشێیان پێ بكرێ له به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسیی، یاخۆ خۆیان ره‌چاوی داونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك دوور بكه‌ونه‌وه.
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه سیاسه‌ت یارییه‌كی پیاوانه‌یه و ئابووری پیاو خاوه‌نداری ده‌كات و ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ی، به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ئه‌گه‌ر ژنێكیش تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، پێی بڵێن پیاوانه كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌واته ئاسایییه ژن و مێیه‌تی و ئه‌و نهرمههێزهی لێیان وه‌به‌ر دێ، كه وه‌ك شمشێری دوو سه‌ره‌یه و ده‌توانی خزمه‌تی خۆتی پێ بكه‌ی و ده‌توانی له دژی نهیارهكانیشت به‌كاری بێنی، ئاسایییه سیاسییه ئابوورییه سهركهوتووهكانمان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، پیاوانه به‌كاری بێنن، ئه‌وه‌ی نابێت به‌وه رازی بێت و پێویسته هاوار بكات، ژنه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك ده‌نگ نووزهیشیان نابیسترێ.