به درێژایی 100 ساڵی رابردوو تا به‌مڕۆ ده‌گات، هه‌ر رژێمێك له عێراق ده‌سه‌ڵاتدار بووبێ، هه‌ر جۆره ده‌رفه‌تێكی بۆ هه‌ڵكه‌وتبێ هه‌وڵی ته‌عریبكردنی خاكی كوردستانی داوه، له زاخۆوه تا حه‌مرین، هه‌میشه‌یش كورد له هه‌موو هه‌لومه‌رج و قۆناغه‌كان به‌ره‌نگاری رژێمه‌كانی عێراق بوونه‌ته‌وه و رێگرییان له به عه‌ره‌بكردنی خاكی كوردستان به تایبه‌ت له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كردووه.
له دوای ساڵی 2003ـه‌وه تا ئاستێك كوردستان هه‌وڵی دا شوێنه‌واره‌كانی ته‌عریب له زه‌ینی كورددا به یه‌كجاری بسڕێته‌وه، زۆرینه‌ی زه‌وی و موڵك و ماڵ و خاكی كورد كه ده‌یان ساڵ له ده‌ستی عه‌ره‌بدا بوون، وه‌ریگرتنه‌وه، به‌ڵام ئێسته و جارێكی تر له ساڵی 2020 ته‌عریبی كوردستان له گوندی په‌لكانه‌ی سنووری دووبزی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه له رێی هێزی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و سوپاوه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ كورد له‌م پرسه‌دا بێ هه‌ڵوێسته، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم ده‌نگیان نییه و وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر دێنه به‌رچاوم و هیچی تر، ئه‌گه‌رچی جاروبار شه‌رمنانه هه‌ڵوێستێك پێشان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێسته داكۆكی له خاكی كوردستان ده‌كات و رێ له ته‌عریب و به عه‌ره‌بكردن ده‌گرێ، وه‌ك هه‌میشه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی گوندی په‌لكانه‌ن، ئه‌وان شه‌وان له سه‌ربانی ماڵه‌كانیان پاسه‌وانی ده‌كه‌ن و له رۆژیشدا به‌ره‌نگاری هێزی حه‌شد و ئه‌وانی تری سه‌ربه سوپای عێراق ده‌بنه‌وه.
نموونه‌یه‌ك
گوندی گه‌ڵۆزی ده‌كه‌وێته رێی گشتی كه‌ركووك - هه‌ولێر سه‌ربه شاره‌دێی پردێ، له نێوان پردێ و ناوچه‌ی شوان هه‌ڵكه‌وتووه. كاتێك بۆ گه‌ڵۆزی لا ده‌ده‌ی چێشتخانه‌یه‌ك به ناوی "كوردستان" هه‌بوو، /دوای به دووسایدكردنی رێی كه‌ركووك – هه‌ولێر چێشتخانه‌كه به‌ر شه‌قامه‌كه كه‌وت و هه‌ڵگیرا/، ئه‌وكات خاوه‌نه‌كه‌ی پیاوێكی ته‌مه‌ن سه‌رووی 50 ساڵ بوو به ناوی "مام هاوار كاكه‌یی"، رۆژێك له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئه‌پریلی 2004 له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌ولێر، وه‌ك هه‌میشه له چێشتخانه‌ی كوردستان لام دا، به‌ده‌م چا خواردنه‌وه‌یه‌كه‌وه سه‌یری تابلۆی چێشتخانه‌كه‌م كرد ناوی "كوردستان" به بۆیه‌ی ڕه‌ش به‌شێكی سڕاوه‌ته‌وه.
دوای پرسینم كرێكاره‌كان گوتیان دوێنێ شه‌و هێزێكی ئه‌مه‌ریكی به فیتی عه‌ره‌ب و توركمانی پردێ و به پاساوی ئه‌وه‌ی ته‌نیا به كوردی ناوی چێشتخانه‌كه نووسراوه، هاتن ڕه‌شیان كرده‌وه. ئیتر وه‌ك كارێكی رۆژنامه‌وانی وێنه‌یه‌كم گرت و له لاپه‌ڕه یه‌كی "رۆژنامه‌ی خه‌بات" بڵاومان كرده‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م له‌ژێر وێنه‌كه نووسی (ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكاوه. فۆتۆ: فریاد محه‌مه‌د).
له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و به تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی كه ته‌نیا چه‌ند رۆژێك بوو ده‌وره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له ئه‌نجوومه‌نی حوكم ده‌ست پێ كردبوو، هاتنه سه‌رهێڵ، نیگه‌رانی كورد گه‌یه‌نرایه پۆل برێمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی عێراق، راسته‌وخۆ لێپێچینه‌وه له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری عێراق كرا.
رۆژێك فه‌رمانده‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك رووبه‌ڕوو گله‌یی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی لێ كردم و سه‌رزه‌نشتكردنیشی له‌لایه‌ن پۆل برێمه‌ر نه‌شارده‌وه. كه‌واته كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی ته‌نیا له‌به‌ر ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی "كوردستان" له‌سه‌ر تابلۆیه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك به‌م ئاسته گه‌وره‌یه دروست بوو، بیرمه ده‌یان گه‌نج و لاوی كورد له ئه‌وروپا ئه‌وكات به ئیمێل سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات و ئه‌وانیش منیان ئاگه‌دار كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌وان تابلۆی گه‌وره هه‌ڵبواسرێ و ناوی كوردستان به گه‌وره‌تر بنووسرێته‌وه، به‌شێك له نامه‌ی ئه‌و كوردانه له رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاو كرایه‌وه، تا دواتر به فه‌رمی و له به‌غدا، برێمه‌ر داوای لێبوردنی له گه‌لی كوردستان كرد.
دوای ته‌واوبوونی واده یه‌ك مانگییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی حوكم له به‌غدا، له 30ی ئه‌پرێلی ساڵی 2004، سه‌رۆك بارزانی له رێی وشكانییه‌وه له به‌غداوه به رێی عوزێم /ئه‌وكات پڕ مه‌ترسیترین رێ بوو/، گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر و له چێشتخانه‌ی "كوردستان" له نزیك پردێ لای دا و له‌باره‌ی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی كوردستان له‌سه‌ر تابلۆی چێشتخانه‌كه قسه‌ی بۆ كرێكاره‌كان و ئاماده‌بووان كرد، وێنه‌یه‌كی یادگاریشی له‌گه‌ڵ گرتن و هه‌ر له‌وێ فه‌رمانی كرد له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چی پێویست بێ بیكه‌ن.
ئه‌وه‌بوو تابلۆیه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ند مه‌تری و ته‌نیا به زمانی شیرینی كوردی، ناوی "كوردستان"ی له‌سه‌ر نووسرا و له‌سه‌ر چێشتخانه‌كه جێگیر كرا و پاشان له رێوڕه‌سمێكدا پرده له‌سه‌ر تابلۆكه لادرا كه فه‌رمانده‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش ئاماده‌ی بوو.
ئه‌م نموونه‌یه‌ی دوێنێم بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه كه ده‌بێ چ نهێنییه‌ك له‌وه‌دا بێ، كورد دوێنێ له به‌رزترین ئاست ته‌نیا به ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی "كوردستان" له‌سه‌ر تابلۆی چێشتخانه‌یه‌ك به‌م به‌هێزییه بێنه سه‌رهێڵ و به‌رپه‌رچی گه‌وره‌ترین و به ده‌سه‌ڵاترین هێز كه ئه‌مه‌ریكا بوو بده‌نه‌وه. كه‌چی ئه‌مڕۆ به رۆژی رووناك هێزی حه‌شد و هێزه‌كانی تری ناو سوپا و پۆلیسی عێراق به ئاشكرا به‌شێك له خاكی كوردستان له گوندی په‌لكانه داگیر ده‌كه‌ن و پیاو و گه‌نج و ژنی كورد هه‌ر له‌وێ ده‌گرن، پاشانیش عه‌ره‌به‌كانی ناسراو به ده هه‌زاری له‌سه‌ر خاكی باوباپیرانمان نیشته‌جێ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش نقه‌مان لێوه نایه‌ت.