ده‌مێكه شیعه‌ی عێراق ئه‌وه‌ی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه كه شتێك به ناوی سازانی نیشتمانی و هاوبه‌شی نه‌ماوه و زۆرینه حوكم ده‌كات و بڕیار ده‌دات, ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور یان گۆڕینی نه‌یه‌نه پێش, ئه‌وه ئه‌وان له رێی شتێكی گه‌وره‌تر و باڵاتر و كاریگه‌رتر له ده‌ستوور بڕیاری خۆیان داوه كه مه‌رجه‌عییه‌ته و ئه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف كه له كه‌سایه‌تیی سه‌ید عه‌لی سیستانی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی نیشان ده‌درێ، ئه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكی تر ئاراسته ده‌كرێ و چوارچێوه‌ی بزاڤ و بڕیاردان داده‌نرێت، ئه‌و كه‌سه سه‌ید موجته‌با حوسه‌ینی نوێنه‌ری ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران خامنه‌یییه كه به چه‌ند مانگێك پێش كه‌وتنی مووسڵ, به ده‌ستی داعشه‌وه له نه‌جه‌ف دانراوه كه دواتر فتوای دروستكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به پێشنیاز و بڕیاری ئه‌و و له‌سه‌ر زاری پیرۆزی ئایه‌توڵا عوزما سیستانی بووه.
نه‌جه‌ف كه خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئێران و پایته‌ختی سێبه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه و له‌وێوه بڕیار له چاره‌نووسی نیشتمان و هاونیشتمانی ده‌درێ، له‌وێ ده‌سه‌ڵات دابه‌ش ده‌كرێ و ده‌سكه‌وته دارایی و واتایییهكان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه و حزب و میلیشیا شیعییه‌كان به‌ش ده‌كرێن, به داهاتی مه‌زاره‌كانی كه‌ربه‌لا و نهجهفیشهوه تا ده‌گات به‌و بۆڕییه نه‌وتییانه‌ی له به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه، پاره‌ی كاش و هه‌ندێك جاریش ژماره‌ی گه‌وره ده‌چنه سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كانی به‌رپرسه پله‌به‌رزه‌كانی شیعه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه به‌سڕه‌ی خاڵی هه‌ره ژێری, ببێته چه‌قی ململانێی هێزه شیعییه‌كان به ئاراسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ك, له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌وڵی بهسڕاوییهكانه خۆیان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا له‌و ڕكابه‌ری و پاوانخوازی و مافخوراوییه ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌بێ بڕیاری نه‌جه‌ف نه‌كرده‌یه.
نه‌جه‌ف له ڕێی هێزی پیرۆزی حه‌شدی شه‌عبی (وه‌ك سه‌ركرده ئاینییه‌كانی شیعه وه‌سفی پیرۆز ده‌ده‌نه پاڵ میلیشیاكانی حه‌شد) خه‌ریكه سێبه‌ری ده‌گاته هه‌موو عه‌ره‌بستانی و به‌شێك له كوردستانیش، به بڕیاری پیرۆزی مه‌رجه‌عیه‌ت به‌پێویستی چه‌كداربوونی شیعه له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به ئه‌ركێكی ئاینی له قه‌ڵه‌می دا و به نیازی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی ئیمام حوسێن و به ئومێدی پێشخستنی هاتنی ئیمامی مونته‌زه‌ر، هه‌رێمی سوننه‌نشین خاك و مرۆڤه‌كانی خاپوور كران و ئومێدی گه‌یشتنه‌وه‌یان به ده‌سه‌ڵات له له تابووتێكی ئاسنیندا له گۆڕ نرا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر جاره‌ی حه‌زی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و تۆڵه‌كردنه‌وه سهركێل بكاته‌وه، ئه‌وه ناوچه‌وانیان به تابووتی ئاسنین بكه‌وێ و له هۆش خۆ بچنه‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیش به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ڕكابه‌رایه‌تی سیاسی و ڕك و كینه‌ی مێژوویی, سێبه‌ری نه‌جه‌ف به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری جیۆگرافیامانهوه كاریگه‌ره و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌توانن دۆخه‌كه به‌كار بێنن.
به‌غدا كه ته‌نیا بووه‌ته پایته‌ختی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی نه‌جه‌ف، به هه‌زاران سه‌ردانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گیانی وه‌به‌ردا نایه‌ته‌وه و له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه زیاتر نابێت، چونكه ئێسته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزێكی پیرۆزه‌وه حوكمڕانی ده‌كرێ كه ڕه‌گوڕیشه‌ی له خاكی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا داكوتاوه و به‌غدا و مووسڵ و ئه‌نبار و تكریت و به‌شێك له دیاله له مه‌یدانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنێ حوسێن و كڕینه‌ی شكۆی ئالی به‌یت و چه‌سپاندنی حوكمی خودا له ئه‌مڕۆ، سێبه‌ری موعه‌زه‌می مه‌قامی ڕه‌هبه‌ری نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات زیاتر نییه.