كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه خۆی له ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بینێته‌وه، ته‌واو هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی پارتی له ڕازی نه‌بوون به بڕیاره ناده‌ستووری و خۆسه‌پێنه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا، به گوزارشتی جیاواز به‌ڵام یه‌ك واتا، ڕایان گه‌یاند كه نیگه‌رانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له جێی خۆیاندان، ئه‌وان پاڵپشتی له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌رفه‌تی به‌شدارییان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی گوزارشت له هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی كوردستان بكه‌ن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان دووباره كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك به گوزارشتی كراوهتریش بووبێت.
ملدان بۆ بڕیاره‌كانی دادگای ناده‌ستووری فیدراڵی، ته‌نیا زیاتر شكاندنی نه‌فسیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و لاوازبوونی پێگه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستانی به دواوه دێت. ئه‌وانه‌ی ئێسته خه‌ڵكی كوردستان ده‌ترسێنن و نیگه‌رانیان ده‌كه‌ن، هه‌مان چیرۆك و گوتاری ڕۆژانی به‌ر له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دواتر دووباره ده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌ڵكی كوردستان جگه له راده‌ستبوون و ڕازیبوون به بڕیار و ئیراده‌ی به‌غدا، هیچ ده‌رفه‌ت و ڕێیه‌كی تری له به‌رده‌مدا نییه، هه‌روه‌ها وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لایه‌نگری به‌غدا و دژی كوردستانن، به‌ڵام ئه‌وه گوتارێكی چه‌واشه‌كاری و درۆینه و نابێت خه‌ڵكی كوردستان گوێیان لێ بگرێت، چونكه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تێكڕای وڵاتان ئه‌وه‌یان به‌شێوازی جیاواز ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر كورد به‌رگرییان بكردایه و ملیان بۆ به‌غدا نه‌دابایه و به خۆیان كه‌ركووكیان ڕاده‌ست نه‌كردایه، هه‌رگیز میلیشیاكانی حه‌شد و سوپای پاسداران، بوێریی هێرشكردنیان نه‌ده‌بوو.
ئێسته باردودۆخه‌كه ڕێك وه‌ك ئه‌و كاته‌یه و بگره مه‌ترسیدارتریش، خه‌ڵكی كوردستان به گژ ئیراده‌ی خوسهپێنی دیكتاتۆریی به‌عس و ڕه‌فتاری به‌غدا بچێته‌وه، ئه‌وه شكست به هه‌موو پیلانه‌كانیان ده‌هێنن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پاڵپشتی هێزی دیموكراسی و به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتن ده‌كه‌ن.