عێراق یه‌كێكه له وڵاته دێرینه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كۆنه‌وه وڵاتێكی ئاوه‌دان بووه و خاوه‌نی شارستانییه‌كی دێرین و گه‌وره بووه، یه‌كه‌م وڵات بووه له مێژوودا نووسینی داهێنا، به‌وه‌ش ڕێڕه‌وی مێژووی مرۆڤایه‌تی گۆڕی، به‌ڵام عێراقییه‌كان له كۆنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر سه‌رقاڵی ململانێی خوێناوین، هه‌ر له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كانه‌وه كه به "قۆناغی ده‌وڵه‌ته‌شاری سۆمه‌ر" ناسراوه له مێژوودا و تا ئێسته، هاوپه‌یمانی نێوان سه‌ركرده عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر تا سه‌ر نه‌بووه و هه‌ر كاتێك یه‌ك له سه‌ركرده‌كان توانیبێتی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌ی خۆی و له‌ناوی بردووه.
خه‌ڵكی عێراق له كۆنه‌وه تا ئێسته له نێوان خۆیاندا توندوتیژی و تیرۆریان به‌كار هێناوه و سه‌ركرده‌كانیان كوشتووه. هێزه داگیركه‌ره‌كانیش به شێوازێكی توندوتیژ له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی عێراق ڕه‌فتاریان نواندووه كه سه‌تان نموونه‌یش له‌وباره‌یه‌وه هه‌ن، زۆرجار ده‌گوترێ مێژوو خۆی دووباره ناكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گوته‌یه بۆ عێراق دروست نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی جار ڕووداوه مێژووییه‌كان له عێراق خۆیان دووباره و چه‌ندباره ده‌كه‌نه‌وه.
نموونه‌كان زۆرن، به‌ڵام لێره‌دا دوو نموونه ده‌خه‌ینه ڕوو كه له كۆن و نوێ‌دا هاوشێوه‌ی یه‌كترن:
یه‌كه‌م/ شا زیمری لیمی (1759_1776) دواین شای ده‌وڵه‌ته‌شاری ماری له سنووری نێوان وڵاتی ئێسته‌ی عێراق و سووریا له سنووری پارێزگای دێره‌زووری ئێسته‌ی سووریا، له پاش كوژرانی باوكی شا یه‌خدوون لیمه (1798_1820) به ده‌ستی خزمه‌تكارانی به فه‌رمانی شا شه‌مش ئادی یه‌كه‌م (1781_1814) دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریی ئاشوورییه‌كان، ڕای كرد و خۆی شارده‌وه.
ئه‌وه‌بوو دوای دوو ساڵ واته له نێوان ساڵانی (1776_1796) بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌وڵه‌ته‌شاری ماری كه‌وته ده‌ست ئیمپراتۆریی ئاشوورییه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو فه‌رمانداری ئاشووریی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌ته‌شاری مارییان ده‌كرد.
له سه‌رده‌می شا ئاشمی داگانی یه‌كه‌م (1741_1781) شای ئیمپراتۆریی ئاشوورییه‌كان، شا زیمری لیمی توانی ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌شاری ماری و له‌گه‌ڵ شا حامورابی (1750_1792) شه‌شه‌م شای ده‌وڵه‌تی بابل، هاوپه‌یمانی به‌ست له دژی ئیمپراتۆریی ئیلامی كوردانی دێرین و ده‌وڵه‌ته‌شاری ئیشۆنای سۆمه‌ری، به‌ڵام پاش شا حامورابی، شای ده‌وڵه‌تی بابل توانی دوژمنه‌كانی خۆی له‌ناو ببات، هێرشی كرده سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌شاری ماری و شا زیمری لیمی و دواین شای ده‌وڵه‌ته‌شاری ماری دۆستی به دیل گرت و كوشتی.
له سه‌رده‌می ئێسته‌ی عێراقدا هه‌مان شت ڕووی داوه، پاش ئه‌وه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری عێراق (2014_2006) كاتێك ویستی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، بووه هاوپه‌یمانی هێزه كوردستانییه‌كان و به‌وه‌ش پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام دواتر له دژی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی نا و سه‌ره‌تا هه‌وڵی دا هێزی دیجله دروست بكات له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، دواتر له ساڵی 2013 به‌هۆی بوونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و گاز، بودجه و مووچه‌ی كوردستانی بڕی، به‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستانی تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی كرد، دواتر له ڕێكه‌وتی 9/6/2014 شاری مووسڵ له‌كاتی حوكمی ئه‌ودا كه‌وته ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌ی هه‌رێم بوون، دواتر داعش هێرشی كرده سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێم و له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تووشی شه‌ڕ هاتن كه دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تووشی تێكشكاندن هاتن.
دووه‌م/ له ڕێكه‌وتی (628_2_24) قوبادی دووه‌م (628_590 ز) باوكی كه ناوی خه‌سره‌وی دووه‌م بوو، له‌گه‌ڵ 17 برای خۆی له‌ناو كۆشكی سپی له مه‌دائین (ته‌یسه‌فون) له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانیان كوشت، ته‌نیا ژن و منداڵێكی شازاده شه‌هریار به ناوی یه‌زده‌گورده‌ی سێیه‌م (651_632 ز) دواین شای ئیمپراتۆریی ساسانییه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌واوی ژنه‌كانی باوكی خسته گرتووخانه و پاشان خۆیشی به نه‌خۆشی تاعوون مرد.
ئه‌رده‌شێری (630_628 ز)ی كوڕی بووه به شای ئیمپراتۆریی ساسانییه‌كان، دووباره هه‌مان ڕووداو له مێژووی عێراق خۆی دووباره كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو له 14/7/1958 به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌قید عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تا ئه‌نجام درا له دژی شا فه‌یسه‌ڵی دووه‌م (1953_1958) دواین شای شانشینی عێراق، دواین سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی له عێراق ئه‌حمه‌د موختار بابان له ڕێكه‌وتی 19/5/1958 بووه سه‌رۆك وه‌زیران و تا ڕێكه‌وتی 14/7/1958 به‌رده‌وام بوو. ته‌واوی ئه‌ندامانی ماڵباتی شاهانه‌ی هاشمی عێراق له‌ناو كۆشكی سه‌لام كوژران، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكیان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ كوژرانی نووری سه‌عید سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی عێراق له‌لایه‌ن كوده‌تاكاران، به‌وه‌ش عێراق له سیستمی پاشاییه‌وه گۆڕا بۆ كۆماری، عه‌قید محه‌مه‌د نه‌جیب روبه‌یعی بوو به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كۆماری عێراق و عه‌بدولكه‌ریم قاسم بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می كۆماری عێراق، به‌ڵام عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می یه‌كه‌می كۆماری عێراق كۆتاكه‌ی هه‌ر كوشتن بوو.