یه‌كه‌م/ ئیمپراتۆریی گوتییه‌كان (3146_843پ.ز):
ئه‌م ئیمپراتۆرییه دێرینه‌ی كوردستان، یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی دێرینی كوردییه كه له‌سه‌ر خاكی ئێسته‌ی كوردستان دامه‌زراوه، له‌لایه‌ن ئیمپراتۆر ئه‌ناتووم (3146_ ؟پ. ز) و شاری ئارابخا واتا شاری كه‌ركووكی ناوه‌ندی پارێزگای كه‌ركوكی ئێسته، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی پایته‌ختیان بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئیمپراتۆرییه چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌دییه‌كان شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازییان هه‌بووه، سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌دییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئیمپراتۆریی گوتییه‌كان به سه‌ركردایه‌تیی ئیمپراتۆر ئه‌مبیا (ئیمتا) (2154_2151پ.ز) داگیر كرا. به‌وه‌ش سه‌رده‌مێكی زێرین له مێژووی عێراق ده‌ستی پێ كرد.
یه‌كه‌مین ژن له ناو گوتییه‌كان كه توانیویه‌تی بگاته ده‌سه‌ڵات، ناوی شاژنه كوبابه بووه، ئه‌م شاژنه یه‌كه‌مین كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی كیشی سێیه‌مه له ده‌وڵه‌ته شاری كیشی سۆمه‌ریی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كردووه له سه‌ده‌ی 20ی پێش زاین دا. هه‌روه‌ها پوزودرسویین (2074_2049پ.ز) كه حه‌ڤده‌یه‌مین ئیمپراتۆری گوتییه‌كان بووه له عێراقی ئێسته، له ساڵی (2074پ.ز) بنه‌ماڵه‌ی چواره‌می ده‌وڵه‌ته شاری كیشی سۆمه‌رییه‌كانی دامه‌زراند، ئیمپراتۆریی گوتییه‌كان تا ساڵی (2029پ.ز) عێراقی ئێسته‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بووه، كه ئه‌وكاته 125 ساڵ و 40 ڕۆژ، له‌وماوه‌یه‌دا 21 پادشا فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، دواتر ده‌سه‌ڵاتیان له ساڵی (2029پ.ز) له عێراقی ئێسته نه‌ماوه، واته له‌و ساڵه‌دا له عێراقی ئێسته ده‌ركران كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌ته شاری ئووروكی سۆمه‌ری به سه‌ركردایه‌تیی پادشا ئوتووهیگال (2030_2027پ.ز)، كه توانی ئیمپراتۆر تیرگان (2029پ.ز) و سوپاكه‌ی تێكبشكێنێت، ئه‌وه‌بوو توانی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی به دیل بگرێت و بیانكوژێت، ئه‌وه‌ش به هاوكاری ژه‌نه‌راڵ ئی توی فه‌رمانده‌ی سوپای گوتییه‌كان، ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م خیانه‌ت داده‌نرێت له مێژووی كورد.
دووه‌م/ ئیمپراتۆریی ئیلامییه‌كان (2700_520 یان 519پ.ز):
ئه‌م ئیمپراتۆرییه دێرینه‌ی كوردستان له ساڵی (2700پ.ز) له‌لایه‌ن ئیمپراتۆر هومبابا (2700_2680پ.ز) دامه‌زراوه، شاری شوش له پارێزگای خۆزستانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان پایته‌ختیان بووه، هه‌روه‌ها له ساڵی (2426پ.ز) یه‌كێك له پادشاكانی ئیمپراتۆریی ئیلامییه‌كان له خێزانی شاهانه‌ی ئاوان، هێرشی كرده سه‌ر ده‌وڵه‌ته شاری ئوری یه‌كه‌می سومێری و داگیری كرد. شا بالولو (2426_2464پ.ز) ی ده‌وڵه‌ته شاری ئوری یه‌كه‌می سومێری به دیل گرت، به‌وه‌ش كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه ده‌وڵه‌ته شاره هات.
ئیمپراتۆریی ئیلامییه‌كان بۆ ماوه‌ی 326 ساڵ به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژووی ده‌ڵێن بۆ ماوه‌ی 356 ساڵ كه ده‌كه‌وێته نێوان ساڵانی (2100_2426پ.ز) یان ده‌كه‌وێته نێوان ساڵانی (2070_2426پ.ز). سێ كه‌س له پادشاكانی ئیمپراتۆریی ئیلامییه‌كان له خێزانی ئاوان، فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌ته شاری ئوری یه‌كه‌می سومێریان كرد، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته شاری كیشی دووه‌م كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتداری ئیمپراتۆریی ئیلامییه‌كان له خێزانی شاهانه‌ی ئاوان هات.
سێیه‌م/ ئیمپراتۆریی ھیتییه‌كان (حیسییه‌كان) 1680_1178پ.ز:
ئه‌م ئیمپراتۆرییه دێرینه‌ی كوردستان له ساڵی (1680پ.ز) له‌لایه‌ن ئیمپراتۆر لابارنای یه‌كه‌م (1680_1650پ.ز) دامه‌زراوه له باكوری كوردستان، سه‌ره‌تا پایته‌ختی ھیتییه‌كان (حیسییه‌كان) شاری كۆشارا بووه، به‌ڵام دواتر له سه‌رده‌می پادشا ھاتووسیلی یه‌كه‌م (1650_1620پ.ز) پایته‌ختیان گواسته‌وه بۆ شاری ھاتوسا (بۆغازی كوی ئێسته). نزیكه‌ی 144 كیلۆمه‌تر له شاری ئه‌نكه‌ره‌ی ئێسته‌ی پایته‌ختی توركیاوه دووره.
ئه‌م پایته‌خته بووه شوێنی نیشته‌جێی بنه‌ماڵه‌ی شاھانه‌ی ئیمپراتۆریی ھیتی (حیسی)یه‌كان، داوده‌زگا مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان و سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی ئاینی ئیمپراتۆریی ھیتی(حیسی)یه‌كان، سوپای ئیمپراتۆرییه‌كه له‌وپه‌ڕی به‌ھێزی ده‌سه‌ڵاتیان له ساڵی (1596پ.ز) بوو به فه‌رمانده‌ی شا موورشیلی یه‌كه‌م (1620-1590پ.ز)، ھێرشیان كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی بابل له باشووری عێراقی ئێسته، ئه‌و ھێرشه له ڕێی باشووری كوردستانه‌وه بوو، توانیان بابلی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی بابل داگیری بكه‌ن، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی عێراقیان كردووه، به‌ڵام دواتر له ساڵی (1595پ.ز) بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان لێی كشانه‌وه، چونكه نه‌یانویست فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتی بابل بكه‌ن.
چواره‌م/ ئیمپراتۆریی كاشییه‌كان (1861_1161پ.ز):
ئه‌م ئیمپراتۆرییه دێرینه‌ی كوردستان له ساڵی (1861پ.ز) دامه‌زراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌زانراوه ناوی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كێیه، هه‌روه‌ها شاری كرماشانی ناوه‌ندی پارێزگای كرماشانی ئێسته له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، پایته‌ختیان بووه. هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی سوپای ئیمپراتۆریی ھیتی(حیسی)یه‌كان له ساڵی (1595پ.ز) له ده‌وڵه‌تی بابل كشانه‌وه، ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند مانگێك سوپای ئیمپراتۆریی كاشییه‌كان به سه‌ركردایه‌تی ئیمپراتۆر گانداش (1595_1579پ.ز)، توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی بابل و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بهێنن و ده‌وڵه‌تی كردۆنیاشیان دامه‌زراند، بۆ ماوه‌ی 424 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی عێراقیان كردووه، واتا تا ساڵی (1171پ.ز).
هه‌روه‌ها ئه‌م ئیمپراتۆرییه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئاشوورییه‌كان له شه‌ڕ و ململانێی سه‌ربازیدا بوون، دوایین ئیمپراتۆریان ناوی ئیمپراتۆر ئه‌نلیل نادن (1172_1171پ.ز) بووه.
سه‌رچاوه‌كان//
1. خه‌سره‌و گۆران: كوردستان له مێژوودا چاخه كۆنه‌كان (100هه‌زار ساڵ پ.ز-400ی زاین)-و: ئاسۆ كه‌ریم- هه‌ولێر 2001ز.
2. یاسین سابیر ساڵح: ئینسایلكۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
3. قادر ئه‌حمه‌دی: كورد و مێژوو-سلێمانی 2005ز.
4. حه‌سه‌ن ئه‌ڕفه‌ع: كورده‌كان- وه: حه‌میدگه‌وهه‌ری-هه‌ولێر2007ز.
5. مه‌نسوور مه‌خدووم: گرنگی كورد و كوردستان له قۆناغه مێژووییه‌كانی ئێران تا سه‌رده‌می ئه‌فشاریه-و: ره‌فعه‌ت مورادی-هه‌ولێر 2008ز.
6. سه‌ید كه‌مال ئیبراهیمی: كوردستان پێش له ڕووخاندنی نه‌ینه‌وا-سلێمانی 2008ز.
7. حه‌بیبوڵای تابانی: زنجیره لێكۆڵینه‌وه‌كانی (هاو نه‌ته‌وه‌یی كورد و ماد)، (چاوگه-ڕه‌گه‌ز-مێژووی شارستانییه‌ت)- و: جه‌لیل گادانی-هه‌ولێر 2010ز.
8. سۆران حه‌مه ڕه‌ش: كورد كێیه؟-له‌نده‌ن 2013ز.
9. عومه‌ر ئیسماعیل مارف: تۆماره‌كانی مێژوو-سلێمانی 2013ز.
10. ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن: مێژووی ئێران له سه‌ره‌تاوه هه‌تا هاتنی ئیسلام- و: سه‌ڵاحه‌دین ئاشتی-سلێمانی 2013ز.
11. باقر یاسین: ڕیشه‌كێشكردن و دیكتاتۆریی تاكباوه‌ڕی له عێراقدا-وه: سه‌باح ئیسماعیل-سلێمانی2015ز.
12. باقر یاسین: كه‌سێتیی تاكی عێراقی-وه: سه‌باح ئیسماعیل-سلێمانی2016ز.
13. باقر یاسین: مێژووی خوێنڕێژی له عێراقدا-وه: سه‌باح ئیسماعیل-سلێمانی2019ز.
14. سارا سه‌ردار: ناسینه‌وه‌ی كورد له شوێنه‌واردا-هه‌ولێر2021ز.