هه‌ر كاتێك بمانه‌وێ قسه له سه‌ر سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی (1193_1171ز) بكه‌ین، نابێت به‌پێی پێوه‌ری سه‌رده‌می خۆمان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێی پێوه‌ری سه‌رده‌می ئه‌و قسه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین، چونكه ژینگه و سه‌رده‌می ژیانی سوڵتان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی ژینگه و سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رده‌مه‌كه‌ی هه‌ستی ئاینی زاڵ بوو له دنیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ك باڵاده‌ستی ئاینی ئیسلام له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و به‌شێك له كیشوه‌ری ئه‌وروپا و به‌شێكی له وڵاتانی باشووری كیشوه‌ری ئاسیا، ئاینی مه‌سیحی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا. بوونی كێشه و ململانێی نێوان پێڕه‌وانی ئاینی ئیسلام و ئاینی مه‌سیحی، ئه‌وه له به‌ره‌ی خۆرئاوا، هه‌روه‌ها له به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه ئاینی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی وه‌ك بووزی و هیندۆس و ئاینه‌كانی تر له ململانێدا بووه كه ئه‌وه شتێكی ئاساییه.
سه‌رده‌می سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی جگه له‌وه‌ی هه‌ستی ئاینی زاڵ بووه، سه‌رده‌مه‌كه‌ی هه‌ستی خێڵه‌كی و خێزانی زاڵ بووه، سه‌رده‌مه‌كه بێ له‌وه‌ی سه‌ر به ئاینی ئیسلام بووه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی بۆ باڵاده‌ستی خێزان و هۆزه‌كه‌ی خۆی داوه، بۆیه سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی یه‌كه‌م سوڵتانی ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی بووه، له ژیانیدا بڕوای به هیچ عه‌ره‌بێك و نه‌ته‌وه‌كانی تر نه‌بووه، كاتێك نووره‌دین زه‌نكی مه‌لیكی شام ده‌مرێ، ژنه‌كه‌ی ده‌هێنێ و ده‌سه‌ڵاتی بۆ ته‌خت ده‌بێت، یه‌كسه‌ر هه‌رچی ده‌وروبه‌ری زه‌نكییه ده‌ریان ده‌كات و كه‌سانی كورد له شوێنیان داده‌نێ، وه‌ك شێركۆی مامی و برازا و خوشكه‌زاكانی خۆی، له ژیانی سه‌ڵاحه‌دیندا به ده‌گمه‌ن نه‌بێت، به عه‌ره‌بی قسه‌ی نه‌كردووه، كاتێك سه‌ركرده سه‌ربازییه عه‌ره‌به‌كان قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، ئه‌م له‌وان حاڵی بووه، به‌ڵام ئه‌وان له‌م نه‌گه‌یشتوون، چونكه ئاماده نه‌بووه به عه‌ره‌بی قسه بكات و وه‌رگێڕ له نێوانیاندا هه‌بووه.
سوڵتان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی كه زۆربه‌ی خاكی كوردستانیشی له ژێر ده‌ست بووه، بۆ یه‌ك خوله‌كیش عه‌ره‌بی نه‌كردووه‌ته فه‌رمانڕه‌وای خاكی كوردستان. پێچه‌وانه‌كه‌ی چییه؟ له ته‌واوی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی به ده‌ست سوڵتان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی بوون، فه‌رمانڕه‌وا و پارێزگاره‌كانی كردووه به كه‌سانی كورد و له هیچیاندا عه‌ره‌بی دانه‌ناوه، ته‌نانه‌ت له سوودانیش كه‌سانی كوردی داناوه، سوڵتان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی بڕوای به توانای ژن هه‌بووه و له زۆر پارێزگا وه‌ك حه‌له‌ب، كچێكی خزمی خۆی داناوه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بێك و بێگانه‌یه‌ك دانه‌نێت، سوپاكانی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی چوار به‌شی سه‌ره‌كی بوون: سوپای تایبه‌ت، هه‌مووی خزم و كه‌سی خۆی بوون، دووه‌م: سوپای هێرشبه‌ری كورد، سێیه‌م: سوپای هێرشبه‌ری تورك، چواره‌م: سوپای هێرشبه‌ری عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ها چه‌ند جارێك له نێوان سوپای كورد و سوپای تورك ناكۆكی دروست بووه، هه‌موو جاره‌كان سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی لایه‌نی كورده‌كه‌ی گرتووه.
له دواییدا سه‌رده‌می سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی، سه‌رده‌می نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك په‌نتێكی سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وه‌ش له كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی 100 ساڵه‌ی كه له نێوان ساڵانی ((1453_1337ز)دا له نێوان شانشینی فڕه‌نسا و هاوپه‌یمانه‌كانی له شانشینی سوتكله‌نده و شانشینی تاجی شانشینی گاشتاڵه (كاستیلی)ی ئیسپانی، له دژی شانشینی ئینگته‌را و هاوپه‌یمانه‌كانی له شانشینی پورتوگال و به كرێگیراوه بۆرگه‌نده‌ییه فڕه‌نسییه‌كان به‌رپا بوو، كچێكی فڕه‌نسی ده‌ركه‌وت به ژان دارك به خاتوونی ئۆرلیان ناسراوه، له نێوان ساڵانی (1431_1412ز)دا ژیاوه، هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه و هانی فڕه‌نسییه‌كانی داوه له دژی ئینگلیزه‌كان یه‌كبگرن و له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌ریان بكه‌ن و گه‌لێك سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا، به‌ڵام دواتر كه‌وته ده‌ست بۆرگه‌نده‌ییه‌كان. پاش ئه‌وه‌ی له دادگاییه‌كه‌ی ڕووكه‌شی فه‌رمانی سووتاندنی بۆ ده‌رچوو، فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ كرا، پاش مردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی به هێواشی گه‌شه‌ی سه‌ند.
هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی كه مارتن لۆپه‌ر ده‌ركه‌و كه له نێوان ساڵانی (1546_1483ز)دا ژیاوه، ده‌ستی دایه چاكسازیی ئاینی و دژی پاپاكانی ڤاتیكان كه سه‌ر به مه‌زه‌وی كاپۆلیكی بوون وه‌ستایه‌وه، ئینجلی له لاتینی وه‌ریگێڕایه سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی و مه‌زه‌وی پرۆستانتی دروست كرد، ئیتر ململانێ و كێشه كه‌وته نێوان هه‌ردوو مه‌زه‌وی كاپۆلیك و پرۆستانت، چه‌ندان جه‌نگ له نێوانیاندا به‌رپا بوو، دواترینیان جه‌نگی سی ساڵه‌ی نێوانیان بوو له نێوان ساڵانی (1648_1618ز)دا. دواتر بۆ ڕاگراتنی شه‌ڕی ئاینی نێوان هه‌ر دوو مه‌زه‌وی كاپۆلیك و پرۆستانت كه دوو مه‌زه‌وی ئاینی مه‌سیحی بوون، په‌یماننامه‌ی ئاشتی وستالفیا له ساڵی (1648ز) واژوو كرا له نێوان لایه‌نه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان، ئیتر له‌وكاته‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ری هه‌ڵدا، كه تا ئه‌مڕۆش بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بره‌وی هه‌یه. ئیمه‌ی كوردیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مانه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری سه‌ر ئه‌م زه‌وییه.