ئه‌و هه‌موو ره‌خنانه‌ی له قوباد تاڵه‌بانی گیراون له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120ی هه‌ولێر، دوو رووی تێدایه كه هه‌ردووكیان جێی تێڕامان و لێ وردبوونه‌وه‌ن. یه‌كه‌میان بۆ ئه‌و هه‌موو هێرشه ده‌كرێته سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی؟ خۆ قوباد تاڵه‌بانی كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به گۆڕانه‌كانی ئێسته‌شه‌وه، ده‌ستیان خسته بینه‌قاقای سلێمانی و جوانییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان زه‌وت كرد، هێشتا مێردمنداڵێك بوو و خه‌ریكی ده‌رس و ده‌وری خۆی بوو، خۆ هێشتا قوباد تاڵه‌بانی له ئه‌مه‌ریكا بوو پاره‌ی وشكه‌ساڵییان به خڕیه‌وه له گرده‌كه به ساحێب كرد.
كه‌واته بۆ ئه‌و ده‌رده‌ی پێ ده‌كه‌ن؟ یه‌كه‌میان دیاره كه باڵه ناكۆكه‌كه‌ی ناو یه‌كێتین كه قاوه‌ی دایكی قوباد ناخۆنه‌وه و ئاسایییه هه‌ر شتێك بكه‌ن به پاساو بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر قوباد و له رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه بۆ سه‌ر حكوومه‌ت. دووه‌میش، ئه‌و گونجانه‌یه كه له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی و جێگره‌كه‌ی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه قوباد تاڵه‌بانی به ته‌واوی پاڵپشت و زۆر جاریش جێبه‌جێكاری ئه‌و بڕیار و پلانانه‌یه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ده‌ربازكردنی ته‌نگژه‌ی دارایی په‌سندی كردوون.
ڕووی دووه‌می ئه‌و هێرشه به ته‌واوی گیانی شارچێتی و دیسان ڕشتنی فرمێسكی درۆینه بۆ سلێمانی و هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێری تێدایه، ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ خوێنی هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان و هاوهه‌سته‌كانیان تێكه‌ڵ بووه، له‌وه بترازێ نازانن لێكدانه‌وه‌كانیان بخه‌نه هیچ چوارچێوه‌یه‌كی تر، له هه‌موویشیان خۆشتر په‌رله‌مانتاره‌كانیانه كه به جیاوازیكردن له نێوان ئه‌و دوو شاره ئه‌و سوێنده‌یشیان ده‌خه‌نه ژێر پرسیار كه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خواردوویانه.
گۆڕان په‌رله‌مانتاری هه‌یه زیاتر له 20 ساڵه له خێر و بێری هه‌ولێر ده‌خوا، كه‌چی له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕووی پرسیاری بكاته سه‌ركرده‌كانی خۆی و ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی كه له ماوه‌ی 10 ساڵ سێ پارێزگاریان گۆڕیوه و هه‌رسێكیشیان له دادگا داوا كراون به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه و یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌یانه و هه‌موو بیناكانی گرده‌كه و ته‌له‌ڤزیۆن و كۆمپانیای وشه به‌و پاره‌یه دامه‌زران كه ده‌بوو له سلێمانی تونێل و به‌رزه‌پردی پی دروست بكرێن، كه‌چی چاوی به ئاوه‌دانی هه‌ولێر هه‌ڵنایه‌ت و خه‌ڵك ده‌گه‌وجێنێ. باشه جیاوازی چییه كام شار ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه؟ فه‌رموون شه‌قامێك له كفری دروست بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ماڵی منتان ئاوه‌دان كردبێته‌وه ئاوا دڵخۆشم ده‌كات، به‌ڵام سه‌یره كه به ئاگاوه بێیت دزییه‌كان بشاریته‌وه به لێدان له هه‌ستی خه‌ڵكی شارێك و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاوه‌دانییه‌كانی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له گله‌یییه‌كانی له كاك قوباد هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا گیانی شارچێتی قووڵتر بكاته‌وه له‌ژێر ناونیشانی سزادانی سلێمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوونی بكاته‌وه 25 ساڵه كێ سلێمانیی سزا داوه؟