هاوژین ره‌سووڵ
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌ده‌بیات و میدیای خۆی، ره‌نگه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندبێ له به‌كارهێنانی وشه‌ی نان و ده‌سته‌واژه‌ی قووتی خه‌ڵك كه دوو كاریگه‌رترین چه‌مكن بۆ ختووكه‌دانی سۆزی خه‌ڵك و ورووژاندنیان، به‌ڵام له ماوه‌ی هه‌بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه كه‌مترین كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نان زیاتر بكرێ و قووت بگات به هه‌موو كه‌سێك، مه‌گه‌ر ته‌نیا له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به قسه و لێدوانی رۆمانسییانه‌ی به‌رپرسه‌كانیان به‌هاریان بۆ خه‌ڵك گه‌یاندبێته چۆكان.
گۆڕان كه له سه‌ره‌تاوه به لێك به‌ستنه‌وه‌ی قووتی خه‌ڵك و ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوونی تاكی كوردستانی هاته مه‌یدان، ئێسته به‌هه‌مان هه‌ناسه و به هه‌مان رۆحیه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك كه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی باوه‌ڕیان بێت له رێگه‌ی دژایه‌تیكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، جارێكی تر یاری به قووتی خه‌ڵك ده‌كاته‌وه و ڕێگری له‌وه ده‌كات خه‌ڵك پێ بنێته قۆناغێكی تری گه‌شه‌سه‌ندووتر له فه‌راهه‌مبوونی ئازادییه‌كان و سه‌ربه‌خۆییی خاك كه باشترین پاڵپشته بۆ سه‌ربه‌خۆییی تاك، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی رژد نین له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه و زیاتر پرسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ورووژاندنی شه‌قامی كوردستان و وه‌ك كارتێكی فشار بۆ سه‌ر به‌غدا به‌كار دێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سێ ساڵی ڕابردوو له به‌غدا نه‌بووبێت و دژایه‌تی هه‌موو خواستێكی گه‌لی كوردستانی كردبێ و نوێنه‌ره‌كانی نه‌بووبن به بڵندگۆی هێزه عه‌ره‌بییه‌كان و بانگی پێویستی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێڕاق نه‌كه‌ن و خه‌ڵكی كوردستان دنه نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به هاووڵاتییه‌كی دڵسۆزی عێراقی حه‌بیب.
نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوشان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی هیچ نه‌ما له دژایه‌تیی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌یكه‌ن، له پاڵپشتیكردنیان له بڕینی بودجه و مووچه تا داواكردن له حكوومه‌تی عێراقی كه نه‌وتی كه‌ركووك داگیر بكاته‌وه و له‌ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ری بێنێ.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه عینادی سیاسی به‌رچاوی تاریك كردووه، ناتوانێ خۆی له دۆخی په‌رچه‌كرداریی ده‌رباز بكات و زیاتر عه‌قڵانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكات، به پێچه‌وانه‌وه رۆژ به‌رۆژ بیری پۆپۆلیستی زیاتر له باریه‌كی ده‌رده‌هێنێ و دڕتری ده‌كات له هێرشكردنه سه‌ر نه‌یاره‌كانی و دنیابینییه‌كه‌ی لێ ته‌نگ ده‌كاته‌وه كه ئێسته گه‌یشتووه‌ته ئاستێك بواری سه‌ركرده‌كانی نادات به‌رپێی خۆیان ببینن، ئێسته كه ئاڵا له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌ڵكراوه، ئه‌وان بازنه‌ی سووكایه‌تیكردن به ئاڵا فراوانتر ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی داهێنان ده‌كه‌ن له شێوازی سووكایه‌تیكردن به ئاڵا.
به‌هه‌مان شێوه، ئێسته هه‌موو خه‌ڵك خه‌ون و ئومێدیان بووژاوه‌ته‌وه و له هه‌موو كاتێك خۆیان له سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمی كوردستان نزیكتر ده‌بینن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به كه‌سێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مان په‌ك خرا و كوردستان تووشی ئاڵۆزیی سیاسی بوو.