دەرهێنانی فایلی تهناهیی کەرکووک لەژێر دەستی کورد، پیلانێکی تازە نییە و بەر لە هاتنی داعش دەستی پێکردووە، کاتێک هێزەکانی سوپای عێراق لە سەردەمی نووری مالیکی لەو ناوجانە جیگیر بوون و ئەوکات بە بڕیاری مالیکی هێزەکانی دیجلە بە فەرماندەیی عەبدولئەمیر ئەلزەیدی دروست کرا.
ئەو هەوڵانە سەریان نەگرت و دوای هاتنی داعش و پاراستنی کەرکووک لەلایەن هێزی پیشمەرگەی کوردستان، تهناهیی شارەکە بە تەواوی کەوتە دەست کورد کە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کاتانەی بە هاوبەشی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا بەڕێوە دەچوو، دۆخی تهناهیی ڕوو لە باش بوونە و تەنیا شانە نووستوەکانی داعش نەبێ کە چەند جارێک بە هاوکاری عەربەکانی ئەو شارە دەرفەتیان وەرگرتووە و ئاڵۆزیان دروست کردووە، رووداوی گهورهی وهك تهقینهوهی رۆژانه و پهلاماردان، نهبینراون.
بۆ ئێستا پرسی تهناهیی کەرکووک دێتەوە گۆڕێ؟ پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، بە کۆنتڕۆلکردنەوەی مووسڵ ئەوە ترس و دڵەراوکێ لە کوردستان دوور دەکەوێتەوە و بێگومان ئارامی و بوژانەوە لەگەڵ خۆی دێنێ و جارێکی دیکە سەرمایەگوزاری ناوخۆیی و بیانی وەگهڕ دەخرێتەوە، ئەوەش پاڵپشتیەکی زیاتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بۆ دەرباز بوون لە تهنگژهی ئابووریی، هەوەها پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نزیکتر و کاراتر دەکات، بۆیە دەسەڵاتدارانی بەغدا کە بە دڵنیاییەوە ئاماژەکان هەبوونی دەوڵەتی یاسا و عەقلی نووری مالیکی (بێگومان راوێژکارە عەمامه رەشەکان) لە پشت ئەو پیلانەوهن.
پیلانەکەی مالیکی کە گومان دەکرێ دەستی باڵێکی یەکێتی و گۆڕانیشی تێدا بێت، لە هێنانی هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە دەستی پێ کرد بۆ دەوروبەری کەرکووک و پاشان هێنانی پەکەکە و جێگیرکردنیان لەناو شاری کەرکووک و دەوروبەری. بەوەش توانای تهناهیی شارەکەی بە سەر چەند ناوەندێک دابەش بووه کە دەرئەنجام بە لاوازبوونی لایهنی تهناهیی شارەکە کۆتای دێت.
ئهوان لەو کارەیاندا چەند ئامانجێکیان هەیە، لە پێش هەموویانەوە داگیرکردنەوەی کەرکووک و زیاتر تەعریبکردنی، هەروەها تێکدانەوەی رەوشی تهناهیی بەشێوەیەک کاریگەریی خراپ لەسەر شارەکانی تری کوردستان دروست بکات، لە هەموویشیان گرنگتر رێگریکردنە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان.
دەستگرتنەوەیە بەسەر بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچەیە و بە هەمان شێوەی پێشوو بە ڕێکكەوتنێکی دوو لایەنەی حزبی لە نێوان باڵی هێرۆ برایم ئەحمەد و نووری مالیکی، لایهنێكی تری پلانهكهیه كه نەوتەکە لە ئێران ساغ بکەنەوە و بە پارەکەشی زیاتر دژایەتی هەرێمی کوردستانی پێ بکەن.
هاوژین رهسوڵ