له‌م نووسینه‌مدا ڕه‌خنه‌یه‌كی بچووك له هه‌ندێك كه‌ناڵی كوردی ده‌گرم و باسی یه‌كێك له زنجیره دراما دۆبلاجكراوه توركییه‌كان ده‌كه‌م كه هاتووه‌ته وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر زوانی كوردی. وه‌ك نموونه باسی به‌شێكی كه‌می ناوه‌ڕۆكی ئه‌م درامایه ده‌كه‌م، بۆیه خۆم له ناوهێنانی دراماكه‌یش و ئه‌وانیتریش ده‌پارێزم، چونكه زۆربه‌تان له من باشتر ناوی دراماكانتان لایه و ده‌زانن مه‌به‌ستم كامیانه.
ئه‌و درامایه‌ی ده‌مه‌وێت تۆزقاڵێك هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ئێسته چه‌ند ساڵێكی ته‌مه‌نی له په‌خشكردن ته‌واو كردووه و له ئه‌ڵقه‌ی ژماره هه‌زار نزیك ده‌بێته‌وه، كه‌چی هێشتایش ڕووداوه‌كان له كۆتا ئه‌ڵقه‌ی نزیك نه‌بوونه‌ته‌وه و زۆری ماوه ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی ببینین.
به‌پێی هه‌ندێك دیمه‌ن كه وه‌ك خۆیان له پێشه‌كی دراماكه‌یان پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌ڵقه‌كانی داهاتوویان ده‌كه‌ن، هێشتا زۆر ڕووداو ماون ڕوو بده‌ن. ئه‌و ڕووداوانه ماون كه چۆن چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشییانه و بێ به‌زه‌یی، له‌لایه‌ن پیاوكوژه‌كانه‌وه ده‌كوژرێن و هه‌ندێك كاری خراپ و نابه‌جێ ماوه ئه‌نجام بدرێن.
هێشتا ئه‌و دیمه‌نه قێزه‌ونانه ماون كه چۆن هه‌ندێكیان ده‌ست ده‌كه‌ن به ناپاكی خێزانیی و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و كوشتنی ژن له‌ژێر ناوی خۆشه‌ویستی و ناپاكی.
هێشتا دیمه‌نی ئه‌و منداڵانه ماون كه گه‌وره ده‌بن و ده‌ست ده‌كه‌ن به درۆكردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك و ناسیاو و مامۆستاكانیان و به دزییه‌وه قوتابخانه جێ ده‌هێڵن و خه‌ریكی كاری نابه‌جێ ده‌بن.
هێشتا ئه‌و دیمه‌نانه‌یش ماون په‌خش بكرێن كه چۆن هه‌ندێكیان له ماڵه‌كانی خۆیان و له ڕێی تۆڕێكی مافیاییه‌وه، بۆ پاره و پاره‌كاریی ده‌دزرێن و داوای خاوه‌یان لێ ده‌كرێت.
هێشتا هه‌ندێك له‌و دیمه‌نانه ماون وه‌ك پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌ڵقه‌كانی داهاتووی دراماكه‌یان ده‌كه‌ن، خیانه‌تی گه‌وره ده‌كه‌ن و تووشی جیابوونه‌وه و ئاژاوه و خێزانه‌كانیشیان تووشی باری ده‌روونی ده‌بن.
هێشتا هه‌ندێك ئه‌ڵقه‌ی تر ماون په‌خش بكرێن، فێری تۆڵه‌كردنه‌وه‌مان ده‌كه‌ن و پێمان ده‌ڵێن، چۆن تۆڵه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه بیروڕاكانیان له‌گه‌ڵمان ناگونجێن و چۆن كۆمه‌ڵگه تێك ده‌ده‌ین و خۆپه‌رست ده‌بین و ته‌نیا خۆمان خۆش ده‌وێت. دیمه‌نه بێكه‌ڵكه‌كانی تریش گه‌لێك زۆرن و ماون بۆ بینه‌ر.
ڕاستییه‌كه‌ی ده‌بینم زۆر له ئێمه گله‌یی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م زنجیره درامایانه له توركیا ده‌كه‌ن. پێم وایه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، ئێمه نابێ گله‌یی له‌وان بكه‌ین بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره درامایانه, له‌وانه‌یه ئه‌وان مه‌به‌ستی خۆیان له پشت به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌وه هه‌بێت و ئامانجی ستراتیجی ئه‌وان بێت. نازانم تا چه‌ند ئه‌م درامایانه له ناو توركیا خۆی ڕێپێدراون بۆ بڵاوكردنه‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت ڕه‌خنه له خۆمان و ده‌زگه پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كانی خۆمان بگرین، له‌سه‌ر په‌خشكردنی ئه‌م جۆره دراما بێسوود و پڕ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی كوردی ده‌یكه‌ن كاره‌ساته، تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، له‌ناوبردنی به‌ها جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه، گێڕانه‌وه‌مانه بۆ سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت و كوشتن و بڕین و عه‌شیره‌تگه‌ریی.
باسی هه‌ندێ لایه‌نی دراماكه له ڕووی كاری درامایی و هونه‌رییه‌وه ناكه‌م، چونكه ئه‌مه‌یان كاری من نییه و لێی نازانم.. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ناوه‌ڕۆكی دراماكه‌یه كه سه‌رتاپا پڕه له ئاژاوه و كێشه و دووبه‌ره‌كی و دزی و كوشتن و ماڵوێرانی و خیانه‌تی هاوسه‌ری و تێكدانی كۆمه‌ڵگه و كاری وه‌حشیگه‌رانه‌ی ته‌واو دواكه‌وتوو. باشه ده‌بێ خێروبێری په‌خشكردنی ئه‌م جۆره درامایانه و درامایه‌كی ئاوا بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستان له كوێدا بێت؟
له كاتێكدا ئه‌مه‌ی من باسم كردووه به‌شێكی زۆر كه‌می ناوه‌ڕۆك بۆگه‌نی ئه‌و درامایانه‌یه كه دۆبلاجی سه‌ر زوانی كوردی كراون.
به‌داخه‌وه ده‌بێت ددان به‌و ڕاستییه‌یشدا بنێین ئه‌م جۆره دراما بێكه‌ڵكانه زیانی زۆری له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان داوه، خراپی په‌خشی ئه‌م درامایانه به توێژێكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه‌وه به ئاشكرا دیار و هه‌ست پێكراوه، په‌خشكردنی ئه‌م درامایانه قازانجی هیچی بۆ میله‌ته‌كه‌مان نییه جیا له تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان, بۆیه ده‌بێت هه‌موومان ڕه‌خنه له‌و كه‌ناڵه كوردییانه و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێم بگرین كه ڕێ ده‌ده‌ن درامای وا بێ كه‌ڵك په‌خش بكرێن. هاوكات ده‌بێت سنوور بۆ هه‌ندێك كه‌ناڵی لۆكاڵی كوردی بێته دانان كه هه‌موومان زۆرباش ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌ناسین.
ڕاستییه‌كه‌ی ئێمه نابێ بێڵین بێ سانسۆر ئه‌م جۆره درامایانه په‌خش بكرێن، ده‌بێت ئه‌م درامایانه له په‌خشكردن ڕابگیرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به ته‌واوه‌تی سه‌راوژێر ده‌بێت، له‌وانه‌یشه له بنه‌چه‌دا هه‌ر ئه‌مه ئامانجی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م درامایانه بێت.