چه‌ند ڕۆژێكی تر ده‌چینه ناو مانگێكی ته‌واو له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و كارنه‌كردنمان، ڕاستییه‌كه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا حكوومه‌ت كاری زۆر باشی بۆ خۆپاراستنی گیانی هاووڵاتییانمان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام داوه، به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سی نابه‌رپرس له هه‌ندێك ناوچه ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت و بڕیاری خۆپاراستیان شكاند و بوونه هۆی زۆربوونی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه و به‌هه‌ده‌ردانی كار و خزمه‌تی زۆری لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له پرسه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی (كارێزان)ی شاری هه‌ولێر ڕووی دا، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی كرابوو نموونه‌یی بوو.
به‌بۆچوونی من دوای 10ی ئه‌م مانگه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ته‌واو ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بیر له درێژكردنه‌وه‌ی بۆ 10 ڕۆژێكی تر بكه‌نه‌وه، پێویسته حكوومه‌ت به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌وڵی ئه‌وه بدات، ژیانی چه‌ند توێژێكی كاسبكار نیمچه ئاسایی بكاته‌وه، به‌شێك له جێی كاره‌كان به چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك و خۆپاراستنێكی رژد و تونده‌وه بكرێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان، ناكرێت ژیان له‌وه زیاتر بوه‌ستێنرێت، ئێمه ده‌بێت فێر بین له ژیانی كرده‌نیشدا وه‌ك مانه‌وه‌مان له ماڵ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌عله‌تییه ببینه‌وه، ده‌كرێت ئێمه هێرشی پێچه‌وانه دژ به ڤایرۆسه‌كه ده‌ست پێ بكه‌ین، ئه‌ویش به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كاسبكاران و هاووڵاتییانمان به زانیاری دروست و ته‌واو و چۆنێتی خۆپاراستنیان، تا ئه‌وكاته‌ی پێكه‌وه و به یه‌كجاری ڤایرۆسه ده‌به‌زێنین.
خۆزگه‌ی من ئه‌وه‌یه هه‌ندێك جێ و فه‌رمانگه و دوكان و به‌شێك له بازاڕه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاری ئاسایی خۆیان، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له ژیانی ڕۆژانه و كاركردنمان ئه‌م ڤایرۆسه ببه‌زێنین، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین زۆر شت بكه‌ین، بۆ نموونه پێمان ده‌كرێت تێكه‌ڵبوونه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ریه‌ككه‌وتنمان سنووردار بكه‌ین، ده‌ستگوشین و ماچكردن له ئامێزگرتنه‌كانمان بۆ ئێسته واز لێ بێنین، له سه‌عاتێكدا چه‌ند جارێك ده‌سته‌كانمان بشۆین، هه‌وڵ بده‌ین له كاتی گفتوگۆ و یه‌كبینینمان نێوانمان هه‌بێت، له كاتی پژمیندا وریای چوارده‌وری خۆمان بین، پرسه و قه‌ره‌باڵغییه‌كانی واز لێ بێنین.
ئه‌ركی حكوومه‌ته هه‌وڵ بدات له‌سه‌رخۆ و هه‌نگاو به هه‌نگاو ئومێده‌كان بۆ ژیان و كاركردن بگێڕێته‌وه و هاووڵاتیانیش ئیتر ڕێز له ڕێنوێنییه‌كانی خۆپاراستن و كاركردن بگرن، ئاسایش و موختاره‌كانی ناوچه و گه‌ڕه‌كه‌كانیش به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن، به‌م جۆره ده‌توانین له ژیانی كاركردنی ڕۆژانه‌ی خۆشمان چۆك به ڤایرۆسه‌كه دابده‌ین و بیبه‌زێنین.