له‌سه‌ر به‌شێك له لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه تێیاندا گوتبووی، "كورد فریشته نین و به‌بێ ئێمه جه‌نگاوه‌رێكی ئازا نین، یا من به‌ڵێنم به كورد نه‌داوه بۆ 400 ساڵ بیانپارێزم". ئه‌مانه و زۆری تری له تویته‌ر و لێدوانه‌كانی گوتبوو.
بێگومان ئه‌م لێدوان و تویتانه‌ی تره‌مپ تا ئاستێك چاوه‌ڕوانكراو بوون، چونكه دۆخی ئه‌مڕۆی سووریا و سه‌ركه‌وتنی ڕووسیا له ناوچه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی تووشی شڵه‌ژان كردووه. ئه‌م هۆكاره وای له تره‌مپ كردووه، هه‌ندێ كات بۆ خۆیشی نه‌زانێ ئه‌مڕۆ چی ده‌ڵێت و دوێنێ چی گوتووه و به‌یانی چی ده‌ڵێته‌وه.
به‌ڵێ.. هه‌ر ئه‌م دۆخه وای لێكردووه ئه‌وه‌تانێ ناوچه‌كه و وڵاتان و مێژوو و ڕووداوه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی لێ تێكچووه و هیچی له‌بیر نه‌ماوه و له جیۆگرافیاشدا ته‌واو كۆڵه‌وار و ناشاره‌زایه و هه‌مووی تێكه‌ڵ به یه‌ك كردووه، تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته نادیپلۆماسییهی كه گوتبووی، "كورد و تورك وه‌ك دوو منداڵ وان ده‌بێت شه‌ڕیان پێ بكه‌یت، هه‌روه‌ها ئێمه كورده‌كانمان له هێرشه‌كانی توركیا پاراستووه".
له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێ جار لێدوانی زۆر بێ سه‌روبه‌ر ده‌دات كه هیچ كات له لێدوانی كه‌سێكی به‌رپرس و شایسته به‌و پۆسته ناچێت، ئه‌و زۆر زوو ئه‌وه‌ی له‌بیر ده‌چێت كه سه‌رۆكی وڵاتێكی زلهێز و به‌رپرسه به‌رانبه‌ر دنیا و كێشه جیهانییه‌كان.
به‌داخه‌وه به هه‌ندێ لێدوان وا ده‌زانێ تا ئێسته هێشتا هه‌ر پیاوه بزنسمانهكهی پێش سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایه و تا هه‌نووكه‌یش هه‌ر خه‌ریكی كاری بازرگانییه، چونكه بیر و هۆشی به‌ته‌واوی لای ده‌ستكه‌وتی دارایی و پاره و پوول و نه‌وته، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژئاوا و پاراستنی بیره نه‌وته‌كان له‌وێنده‌ر، ڕاستی ئه‌م بۆچوونه‌مان ده‌سه‌لمێنێت.
تره‌مپ له ڕووی سیاسییه‌وه خاوه‌ن باكگڕاوندێكی ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، بۆ خۆیشی شاره‌زایی باشی له دنیای سیاسه‌ت نییه، هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره نابه‌رپرسه‌كانی شایه‌تی ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌و ئێسته كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی دروست كردووه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه تره‌مپ كه‌سێكی شایسته نییه به پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆر و هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌ر له‌م پێناوه‌یشدا له ناوچه‌كه‌ن و ده‌ستبه‌رداریشی نابن، ئه‌گه‌ر وانییه و ئێمه هه‌ڵه‌ین، با تره‌مپ كه‌ره‌م بفه‌رموێت و فه‌رمان ده‌ربكات، هه‌ر سبه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كه بكشێنێته‌وه و واز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنێت بۆ ئێران و ڕووسیا و توركیا، له‌ولایشه‌وه ئیسرائیل كچه نازداره‌كه‌ی خۆی به ته‌نیا جێبێڵێت.
له‌وه‌ته‌ی ئێمه فاممان كردووه و تۆزقاڵێك له‌م دنیا بۆگه‌ن و پڕ كێشمه‌كێشه و شه‌ڕانگێزییه پڕ نایه‌كسانییه تێگه‌یشتووین، نه‌مانبینیوه و نه‌مانبیستووه هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ی هاوشێوه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دابێت. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ر ڕۆژه و جۆره لێدوانێك ده‌دات و زۆر زوو له لێدوانه‌كانی پێشتری خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و به‌شی زۆری لێدوانه‌كانیشی ناته‌باو دژ به‌یه‌كن.
ڕاسته ئێمه ده‌وڵه‌ت نین و خاوه‌ن ئه‌و جۆره چه‌ك و فڕۆكه و ئابوورییه پێشكه‌وتوو و به‌هێزه نین كه به ده‌ست ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام ئێمه گه‌لێكی گه‌وره‌ی خاوه‌ن زوان و كولتوور و مافی خۆمانین، سته‌ممان له هیچ كه‌س و ده‌وڵه‌ت و گه‌لێك نه‌كردووه، بێگومان سته‌می كه‌سیش قبووڵ ناكه‌ین.
گه‌له‌كه‌مان ئه‌گه‌ر تاكلایهنهیش بووبێت، خۆمان به دۆستی ئه‌مه‌ریكا زانیوه و ڕێزی ئه‌و دۆستایه‌تییه‌مان گرتووه و گه‌لێك جار ستایشی ئه‌وانمان كردووه بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی ئێمه‌یان كردووه له هه‌ر قۆناغێكدا بووبێت. وه‌ك كورد كه‌سمان نكۆڵیمان له ڕۆڵ و هاوكاری ئه‌مه‌ریكا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بۆ گه‌له‌كه‌مان نه‌بووه و نییه، به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیشی تێدا هه‌بووبێت، به‌ڵام هاوكارییه‌كانیان به‌رچاو و دیار بوون و جێی ستایشن.
بۆیه به جه‌نابی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ڵێین: ئێوه ده‌بێت ئه‌و ڕاستییانه بزانن ئێمه‌ی كورد بێ پشتگیری ئه‌مه‌ریكایش هه‌ر هه‌بووین و هه‌ر ده‌بین و به‌رگری له مافی خۆمان كردووه و ده‌یكه‌ین، هیچ كات له‌پێناو مافه‌كانمان كۆڵ ناده‌ین، ئێمه خاوه‌ن سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی قاره‌مانین له‌پێناو خاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییمان، گه‌وره‌ترین شۆڕشمان به‌رپا كردووه بۆ به‌ڕه‌نگاری حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌رگیز ئیراده‌ی خۆمان نه‌داوه‌ته ده‌ست هیچ ده‌وڵه‌تێك و له ئاینده‌یشدا ئه‌وه ناكه‌ین و نابینه ژێرده‌سته‌ی هیچ كه‌سێك، له‌پێناو گه‌ل و مافه‌كانمان له خه‌باتی ئاشتییانه و هێمنانه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئێمه بێ ئه‌مه‌ریكایش ده‌توانین به‌رگری له خۆمان و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، له‌وانه‌یه ئه‌وكات زیاترمان لێ بكوژن، زۆرترین گوندمان وێران بكه‌ن، شاره‌كانمان زیاتر له ئێسته داگیر بكه‌ن، لاو و ژن و پیرهكانیشمان به‌ند بكه‌ن، لاشه‌كانیان به‌قێزه‌ونترین شێوه بسووتێنن، ڕاومان بنێن، به‌ندیخانه‌كانمان لێ پڕ بكه‌ن، چه‌كی كیمیایی قهدهغهكراومان دژ به‌كار بێنن، به‌ڵام هیچ كات ناتوانن ئیراده و ده‌نگ و مافمان داگیر بكه‌ن.
ئه‌وان ناتوانن چه‌كه‌كانمان له كاتی پێویستدا بێده‌نگ بكه‌ن، ئه‌مه مێژووی ئێمه‌یه و دیاریشه ئێمه بۆ مافه‌كانمان بێ ئه‌مه‌ریكاش چۆن تێكۆشاوین، به‌دڵنیاییه‌وه له ئاینده‌یشدا ئه‌گه‌ر پێویست بكات له پێشان خاستر تێده‌كۆشین.
به‌داخه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان تێدایه، هه‌موویان نوێترین چه‌كیان هه‌یه و له به‌كارهێنانی دژمان ده‌ستیان نهپاراستووین، ئه‌وان هه‌موو جۆره كوشتنێكیان له ئێمه‌دا تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه قه‌ت به ترس نه‌مردووین، هیچ وڵاتێك ناتوانێ ده‌نگی هه‌قی گه‌له‌كه‌مان كپ بكاته‌وه، له‌پێناو مافی خۆمان و ئازادی نیشتمان و كوردستان، هه‌میشه له خه‌بات ده‌بین و واز له بچووكترین مافی نه‌ته‌وه‌ییمان ناهێنین.