رۆژانی 25 و 26 ی گوڵان، به‌غدا شایه‌تی دوو ڕووداوی گرنگ و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو كه له ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی عێراق به‌گشتی و حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی به‌تایبه‌تی، كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت. هه‌م شه‌قامی خرۆشاوی عێراقی و هه‌میش پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ڕێكخراوێكی سیاسی – سه‌ربازی گرنگ و به‌باندۆری شیعی، به دوو ئاراسته و مه‌به‌ست و داواكاری جیاواز، كازمی و كابینه‌كه‌یان خسته‌ژێر گوشار و خه‌ت و نیشانیان بۆ كێشا و سنووریان بۆ دیاری كرد. ئه‌م هه‌ردوو پێشهاته له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10ـی ئۆكتۆبه‌ر، گۆمی سیاسه‌تی عێراقی زیاتر شڵه‌قاند و ده‌كرێت وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ ڕاوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت. چونكه بلۆكبه‌ندی و جه‌مسه‌رگیری سیاسی نوێ و ڕادیكاڵ ده‌رده‌كه‌وێت.
خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌غدا و زۆر له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی گه‌ل بوو له دژی تیرۆر و ڕفاندنی خه‌ڵكی ناڕازی و چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی و سیما دیار و به‌رچاوه‌كانی خۆپێشاندانه‌كانی رابردوو، هاوكات جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاری ئه‌و خۆپێشانده‌رانه و به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی به خه‌ڵك درابوون. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه كازمی به به‌رده‌وامی خۆی به نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران له قه‌ڵه‌م ده‌دات، دووپات له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌كاته‌وه. هه‌رخۆی كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و دۆخه قه‌یراناوییه و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ن كه خۆپێشاندانه‌كانی 2019 و 2020 له سیاسه‌تی عێراق هێنایه كایه‌وه.
حكوومه‌تی ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و ڕاگوزه‌ر له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌ركدار كرا. كه‌چی دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك ساڵ، هێشتا له جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران و ئارامكردنه‌وه‌ی كه‌شه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. بگره له ماوه‌ی رابردوو ئاڵۆزی ڕووی له زیادبوونه و چه‌ندان كه‌سایه‌تیی عێراقی، به‌شێوه‌ی گوماناوی و له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی نه‌ناسراو و نادیاره‌وه ڕفێنراون و تیرۆر كراون و...تاد. به‌وپێیه؛ كارتی مسته‌فا كازمی له‌لای خۆپێشانده‌ران و شه‌قامی عێراقی كارتێكی سووتاوه و ئه‌و لایه‌ن و حزب و ڕێكخراوه نوێیانه‌ی كه له‌ناو جه‌رگه‌ی خۆپێشانده‌رانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه، گوتارێكی ڕادیكاڵتریان هه‌ڵگرتووه و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی ده‌كه‌ن.
حه‌شدی شه‌عبی كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و داگیركردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌وه و به فه‌توای ئایه‌توڵا سیستانی دامه‌زرا، هه‌نگاو به هه‌نگاو له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا بوو به فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی، به پشتگیری كۆماری ئیسلامیی ئێران و له‌ڕێی به‌كارهێنانی چه‌ك و میلیشیای چه‌كدار و ئایدۆلۆجیای تایفی شیعی، ده‌ستی به‌سه‌ر جومگه بنچینه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا گرت. به‌جۆرێك كه هیچ قوژبنێكی ئه‌م وڵاته نه‌ماوه كه حه‌شد و گرووپه جیاوازه‌كانی سه‌ر به حه‌شد ده‌ستیان پێڕا نه‌گه‌یشتبێت. كورد گوته‌نی؛ مه‌ل به‌بێ ئیراده و ئیزنی ئه‌وان نافڕێت.
له خۆپێشاندانه‌كانی ئێسته و ڕابردووش‌دا، حه‌شد بێلایه‌ن و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌مایه‌وه. له دزه‌كردنه ناو خۆپێشاندان و هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی، ترساندن و تۆقاندنی به‌ڕێوه‌به‌ران و سیما ناسراوه‌كانی خۆپێشاندانه‌كان و گولهبارانكردن و كوشتن و برینداركردنی هه‌زاران خه‌ڵكی ناڕازی سه‌ر شه‌قام و سوتاندنی خێوه‌ته‌كانیان و...تاد، هیچ نه‌ما كه حه‌شد بۆ دامركاندن و كۆتاهێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌یكات.
حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ناكۆك بوون و به پیاوی ئه‌مه‌ریكا زانیوه. زۆرجار له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانی كازمی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و نمایشی سه‌ربازییان له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت ڕێكخستووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره و له 26ی مانگدا كردیان زۆر جیاواز بوو. یه‌كه‌مجاره حه‌شد به‌بێ پێچ و په‌نا و به ناو و ناسنامه‌ی خۆی، چه‌ك ده‌داته ده‌ستی میلیشیا و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی سه‌ربازی و جه‌نگی خۆی ده‌هێنێته سه‌ر شه‌قام و ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له كازمی و سیستمی حوكمڕانی وڵات ده‌كات.
كازمی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌پێناو دامركاندنه‌وه‌ی تووڕه‌یی خه‌ڵك و پێشگیری له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. كه‌چی به‌و "نیوه كوده‌تایه"ی كه حه‌شد كردی، په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرای دایه كازمی و ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا كه حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و هێز و ئیراده تۆكمه و ده‌سه‌ڵات به ده‌سته ڕه‌هایه و به‌بێ ڕكابهرهیه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك و دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌ژێر هیچ پاساو و ناو و نیشانێكدا، ناتوانێ په‌نجه‌ی بۆ درێژ بكات و سنووری بۆ دابنێت. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه چاره‌نووسی عێراق له ده‌ستی ئه‌واندایه.