به‌گوێره‌ی جیۆگرافیای سیاسی به فه‌رمی و یاسایی ناسێنراوی ئه‌مڕۆی دنیا بێت، ده‌وڵه‌ت و سنوور و پایته‌خته‌كانیان دیارن. عێراقیش له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌دا جێی خۆی هه‌یه و ده‌وڵه‌ته. هه‌ر به‌و پێوانه‌یش هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر ده‌وڵه‌ت نین و هه‌رێمێكه له‌ناو عێراق. ئێسته با له‌و پێوه‌ره سواوه فه‌رمییانه بگه‌ڕێین و به‌راوردێكی واقیعیانه بكه‌ین. با بزانین ئه‌و عێراق و به‌غدایه‌ی له چاوی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌وڵه‌ته؟ خۆ ئه‌وه‌تا:
ساڵانێكه یه‌ك رۆژ ئارامی به خۆوه نه‌دیوه، ده‌وڵه‌ت تا بڵێی لاوازه و میلیشیا حوكمی ده‌كات، له ڕیزی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی دنیایه، هه‌ر دوێنێ بوو له‌به‌ر شه‌ڕی داعش نزیكه‌ی نیوه‌ی وێران بووه، ملیۆنان خه‌ڵكی ئاواره‌ی ناوخۆیین، هاووڵاتییانی له سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزاریی بێبه‌شن، ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌خوێنده‌واری و كۆچبه‌ری و هه‌ڵاتن و خۆكوشتن له لووتكه‌دایه، جه‌مسه‌رگیری و بیری توندڕۆی و تایفی و دواكه‌وتوویی ته‌نگی به كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵچنیوه، قه‌یران له‌سه‌ر قه‌یران و شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ، خه‌ڵكی هه‌راسان كردووه و به ده‌یان دیارده‌ی دزێوی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی جۆره‌جۆر و هاوكات ئیفلیجبوونی سیستمی ئیداری و دیارده‌ی به‌رتیل و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، ئێسته‌یش كورتهێنانی بودجه و هه‌ره‌سهێنانی سیستمی ئابووری وڵات.
به‌ڕاستی ئه‌مانه كامه‌یان له سیمای ده‌وڵه‌تێكی دیار و پێشكه‌وتوو ده‌چێت؟ با هه‌ر ناوه‌كه‌ی و له فه‌رمیدا ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵام به‌ڕاستی ئایا ده‌وڵه‌ت ئاوایه؟
ئه‌و هه‌رێمی كوردستانه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه
سیستمێكی سیاسی – ئیداری تۆكمه‌ی تێدا جێگیر كراوه، ئارامی تێیدا له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هێزتره، ئاستی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رووناكبیری خه‌ڵك زۆر گه‌شه‌ی كردووه، خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، بۆ زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی دنیا مایه‌ی سه‌رنج و جێی متمانه‌یه، كولتووری دیموكراسی و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێز له یه‌كتر گرتن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان به‌رقه‌راره، ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی مرۆڤ بایه‌خی زۆری پێ دراوه، له زۆر ڕووه‌وه هه‌وڵی چاكسازی و باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌درێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی دروستی ده‌كات، به‌ڵام هه‌وڵی بێوچانی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون ده‌درێت.
به‌ڕاستی ئه‌مانه كامه‌یان نیشانه و تایبه‌تمه‌ندی ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگیر و دیموكراتی نین؟ با هه‌ر ناوه‌كه‌ی له فه‌رمیدا ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام به‌ڕاستی چی له ده‌وڵه‌ت كه‌متره؟
پاپا فرانسیس له عێراق
ته‌واوی ئه‌و وێستگانه‌ی پاپا سه‌ردانی كردن، یاده‌وه‌ری و مێژووی كۆن و نزیكی سته‌م و كوشتن و بڕین و ده‌ركردن و وێرانكردنی شوێنی پیرۆز و مه‌زارگه و كه‌نیسه‌ی كریستیانه‌كان بوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق یان گرووپه توندڕۆكانه‌وه. كه‌نیسه‌كانی به‌غدا، مووسڵ، قه‌ره‌قوش ڕه‌مزی وێرانی و نه‌هامه‌تی كریستیانه‌كان بوون، ته‌نانه‌ت شوێنه‌واری "ئوو" كه وێرانه‌یه‌كی بایه‌خ پێنه‌دراو بوو.
میوانی پێشوازی پرۆتۆكۆلیش، نوێنه‌ری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، كاكه‌یی، ئێزیدیی، هه‌موویان هێمای سته‌مدیده‌یی ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته غه‌داره بوون. واتا وه‌ك خه‌ڵه‌تاندن فه‌رشێكی سوور له‌سه‌ر وێرانه‌یه‌ك بۆ پێشوازیی پاپای ڤاتیكان. ئه‌ی كوا كه‌نیسه‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی؟
پاپا فرانسیس له هه‌ولێر
پێشوازییه‌كی شاهانه، به‌دڵ نه‌ك به ڕواڵه‌ت، پرۆتۆكۆل و ته‌ناهی و به‌رنامه‌ی سه‌ردان و جۆری پێشوازی، هه‌مووی ڕێك‌وپێك، خه‌ڵكه‌كه ڕوو كراوه و ئاسووده بوون، چونكه له كه‌شی پێكه‌وه‌ژیاندا ده‌ژین، دیمه‌نه‌كان واقیعی بوون نه‌ك خڵه‌تێنه‌ر، لێره كه‌نیسه چۆڵ نه‌بوون و وێرانه نه‌بوون، لێره له كوردستان و له هه‌ولێر لانه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ی ڕێز له یه‌كتر گرتن و پێكه‌وه‌ژیان وێنا كرا. بۆیه نوێژه گه‌وره‌كه و په‌یامه گه‌وره‌كه‌ی له هه‌ولێره‌وه بۆ دنیا نارد.
پاپا بۆ عێراق: تكایه رێ له كوشتن و ده‌ركردنی كریستیانه‌كان بگرن.
پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان: سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و كه‌شه ئاشتییانه‌یه‌ی بۆ پاراستن و پێكه‌وه‌ژیان خوڵقاندووتانه.
هه‌ر له‌م چه‌ند به‌راوردكردنه كورته‌دا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت، پاپا فرانسیس (با به‌گوێره‌ی فه‌میات نه‌یگوتبێت) هه‌رێمی كوردستانی زۆر زۆر له عێراق پێ گرنگتر و پڕبایه‌ختر بوو و له په‌یامه‌كانیشیدا ئه‌وه‌ی به جوانی ده‌رخست.