پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونی ژووری هاوئاهه‌نگی و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پێشهاتێكی گرنگ، بایه‌خدار و هیوابه‌خشه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ته‌ناهی و سه‌ربازییه، به‌ڵام لێكه‌وته و ده‌رهاوێشته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی ده‌بێت و بۆ كۆتاهێنان به‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووییه‌ی كه دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ له‌و ناوچانه هاتووه‌ته ئاراوه، ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی ئومێدبه‌خش. به گشتی ده‌كرێ ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شكۆی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه، له سێ ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه لێكبدرێته‌وه.
یه‌كه‌م: وه‌ك ده‌زانرێ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه دابڕاوه‌كان، ئه‌و هه‌له‌ی به‌باشی قۆسته‌وه و بۆشایی ته‌ناهی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانی داگرت. ئه‌و بۆشاییه ته‌ناهییه هه‌رگیز نه‌توانرا له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه پڕ بكرێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی به داعش به‌خشی و بوو به ڕێڕه‌وێك بۆ هه‌ناسه‌دان و سه‌رله‌نوێ خۆڕێكخستنه‌وه و چالاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه داعش هه‌ر له‌و ناوچانه واتا له مه‌خموور، شنگال، سه‌عدیه، گوڵاڵه و باشووری كه‌ركووك، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه یه‌كه‌م گورزی لێ كه‌وت و تامی تاڵی شكستی پێ چه‌شترا. بۆیه ڕێككه‌وتنه‌كه دووپات له‌و راستییه ده‌كاته‌وه كه هێزی ته‌ناهی و سه‌ربازی عێراق به‌بێ پێشمه‌رگه و به‌شداری و هاوئاهه‌نگی كورد، ناتوانێ ئه‌و ناوچه‌یه بپارێزێت و ڕێ له گه‌وره‌بوونه‌وه و به‌رفراوانبوونی چالاكییه‌كانی داعش بگرێت. له شه‌ڕی دژی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆردا، ئه‌م هه‌نگاوه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و جێی سه‌رنجه.
دووه‌م: له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧دا، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به زۆره‌ملێ داگیر كران. بۆیه ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی نائاسایی بوونه‌وه و سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و بچووككردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی كورد له سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره (هاوشێوه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشوو) سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه. دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان وه‌لا نران و ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌پێن و تاكلایه‌نه به‌سه‌ر كورددا سه‌پێنرا. ته‌عریب، قه‌ڵاچۆ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و نامووسی كورد به دڕنده‌یی ته‌واوه‌وه به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م قۆناغه تاریك و شه‌وه‌زه‌نگه ئه‌گه‌رچی درێژه‌شی كێشابێت، به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا، هێدی هێدی به‌ره‌و ڕووناكی هه‌نگاو ده‌هاوێژێت. چونكه پێشمه‌رگه ئه‌و هێز و پشتیوانه‌یه كه به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی، ده‌توانێ پارێزگاری له شكۆ و كه‌رامه‌تی كورد و پێكهاته‌كانی تری ئه‌و ناوچانه‌ش بكات. هاوكات پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی و باڵانسی هێز له‌و ناوچه‌یه، كاریگه‌ریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت و ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ناسه‌دان و په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی بكاته‌وه.
سێیه‌م: هێزی سه‌ربازیی عێراق وه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دانیشتووانی كوردی ئه‌و ناوچانه ده‌كرد. بۆیه حوكمێكی سه‌ربازی و میلیتاریستیان به‌رپا كرد. چه‌كدارانی حه‌شد و پۆلیس و سوپای عێراق، له‌م 4 ساڵه‌دا ئه‌وه ناپه‌سه‌ند بوو هه‌موویان كرد. هێنایان و بردیان و له كۆتادا بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌بێ كورد ناتوانن باری ته‌ناهی و ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزن و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن. بۆیه ڕێككه‌وتنه‌كه خۆی له خۆیدا داننانه به شكستی سیاسه‌تی داگیركاری و حوكمی میلیتاریستی 4 ساڵی رابردو و سه‌ره‌تایه‌كه به‌ڕووی هاوبه‌شی، برایه‌تی و ئاشتی و به‌وپێیه‌ش سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه به سه‌رجه‌م ڕه‌نگ و جیاوازییه‌كانیانه‌وه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و زیندووكردنه‌وه‌ی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری عێراقی و چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی تایبه‌ت به ناوچه دابڕاوه‌كان، ده‌ستكه‌وتێكی به‌هادار ده‌بێت بۆ ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی پێوه‌ندی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند.