یاسا و بنه‌ما یاساییه‌كان بۆ رێكسختنی ھه‌ڵسوكه‌وتی تاكه له ناو كۆمه‌ڵگه و سه‌رپێچیكارانی بنه‌ما و رێنوێنییه‌كان سزا ده‌درێن. به‌ھۆی په‌تای كۆرۆناوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به ماده‌ی 46 له یاسای ته‌ندروستیی گشتیی عێراق، به ژماره 89ی ساڵی 1981 كه یاسای به‌ركاره له عێراق و ھه‌رێمی كوردستان، به هاوئاهه‌نگی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پاراستنی ره‌وشی ته‌ندروستیی خه‌ڵكی كوردستان، كۆمه‌ڵێك رێنوێنی و رێكاری له چوارچێوه‌ی یاسا ده‌ركردووه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی رێنوێنی ته‌ندروستی و رێككاره‌كان، به‌شێك له ھاووڵاتییان پابه‌ند نین و سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه و دوور نییه كاره‌ساتی نه‌خوازراوی لێ بكه‌وێته‌وه، وه‌ك له ماوه‌ی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كێكی شاری ھه‌ولێر به‌ھۆی دانانی پرسه‌یه‌ك، خه‌ڵكێكی زۆر تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه، ھه‌روه‌ھا خه‌ڵكانێك ھه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم بوون و به سنووره نافه‌رمییه‌كاندا گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاخۆ كه‌سانێك ھه‌ن تووشبووی نه‌خۆشی كۆرۆنان و خۆیان بۆ لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان ئاشكرا ناكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی له‌م ڤایرۆسه كوشنده‌تره و وه‌ك پزیشكان باسی ده‌كه‌ن، پابه‌ندنه‌بوونی به‌شێك له ھاووڵاتییانه به رێنوێنی كه سه‌ره‌ڕای دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆیان، ده‌بنه ھۆكارێك بۆ دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی تر.
له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی و جێبه‌جێكردنی رێنوێنی و كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، پێویسته حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌ندێك رێككاری یاسایی بگرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر به سه‌رپێچیكار، چونكه یاسا ئامرازێكی گرنگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و مه‌ترسی ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی خه‌ڵكی تر و ھۆكارێكن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه.
وه‌ك له یاسای سزادانی عێراقی به ژماره ١١١ ساڵی ١٩٦٦ له ماده‌ی ٣٦٨یدا ھاتووه:
سزا ده‌درێت به به‌ندكردن له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت ھه‌ر كه‌سێك كارێك بكات به ئه‌نقه‌ست و ببێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ك و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ببێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی مرۆڤێك یان تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كی كوشنده، سزاكه‌ی وه‌ك تاوانی لێدانی به‌حه‌دله‌ده‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێ كه ده‌گاته تا مردن، یان نه‌خۆشیی كوشنده و درێژخایه‌ن به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه‌ی.
ھه‌روه‌ھا له ماده‌ی ٣٦٩ ھه‌مان یاسادا ھاتووه:
سزاكه‌ی له یه‌ك سال زیاتر نییه یان به پێبژاردن، هه‌ر كه‌سێك ببێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی تاك و ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ببیێته هۆی مردنی مروڤێك یان تووشبوونی به نه‌خۆشیی كوشنده و درێژخایه‌ن، ئه‌وا سزاكه‌ی وه‌ك سزای كه‌سێكه كه (كوشتنی به ھه‌ڵه‌ی) كردبێیت.
له كۆتادا وا پێویست ده‌كات یاسا توندوتۆڵ بێ و ببێت به به‌ربه‌ستێك بۆ ھه‌موو كومه‌ڵگه، كه تاكه‌كان تێیدا ھه‌ست بكه‌ن ئه‌وه‌ی سه‌رپێچییان بكات سزا ده‌درێت.