- ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كه خۆی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بینێته‌وه.
- ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه ھه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌خۆ ده‌گرێت.
- ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ده‌گرێته‌وه.
ھه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه له رووی یاسایی و كارگێڕییه‌وه سه‌ربه‌خۆن و ئه‌رك و كار و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به خۆیان ھه‌یه، به‌ڵام ته‌واوكه‌ری یه‌كترن له به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ڕۆڵیان له ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسا، ده‌ركردنی یاسا، جێبه‌جێكردن، چاودێریكردن و پاراستنی یاساكان هه‌یه.
یاسای (چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینی له ھه‌رێمی كوردستان) به ژماره 2ـی ساڵی 2020، به ھۆكاری رێكخستنه‌وه‌ی بواری وه‌زیفه‌ی گشتی و به‌رپاكردنی یه‌كسانی له خه‌رجكردن و رێگری له سوودی نایاسایی له بودجه‌ی گشتی، له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرا.
یاساكه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده كرا و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا، له‌وێش خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا و به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا و دواتریش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان له مانگی شوباتی رابردوو واژووی له سه‌ر كرا و یاساكه ده‌ركرا. بڕیاره ئه‌م یاسایه له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و كار به ماده و بڕگه‌كانی بكرێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه جیا ده‌كاته‌وه له یاساكانی تر ئه‌وه‌یه، ئه‌م یاسایه ئامانجێكی گشتگیر و دوورمه‌ودای ھه‌یه، پێوه‌سته به چینێكی فراوانی كۆمه‌ڵگا و پێوه‌ندیداره به رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی گشتی، زیادكردنی داھات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، رێكخستنه‌وه‌ی بودجه، ھێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و و یه‌كسانی له نێوان تاكه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه كاركردن به‌م یاسایه پێوه‌سته به چه‌ند قۆناغ و رێككارێكی یاسایی و كارگێڕی. گومان له‌وه دانییه له جێبه‌جێكردنیدا پرۆسه‌ی چاكسازی ڕێگری و ئاسته‌نگی دێته پێش، بۆیه جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه پاڵپشتیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان، جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ده‌وێ و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی ماده و بڕگه‌كانی ئه‌م یاسایه، به تایبه‌تی ئه‌ركی قورس و سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، به‌م شێوه‌یه:
دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه وه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌ی بیروڕا سیاسییه‌كان، ده‌توانێ پشتگیریی لایه‌نه‌كان وه‌ك زه‌وینه‌سازی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه مسۆگه‌ر بكات و سه‌رۆكی ھه‌رێم رۆڵێكی خۆی به‌رچاوی ده‌بێت له دروستكردنی كۆده‌نگیی لایه‌نه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه.
دامه‌زراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه رۆڵ و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌بێ له ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌ڕێی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كان به‌پێی ماده‌ی ١١ له بڕگه‌ی یه‌كه‌می یاساكه.
دوای راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی ھه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ئیتر ئه‌ركی دوو دامه‌زراوه‌كه‌ی تری كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌م شێوه‌یه:
- په‌رله‌مانی كوردستان
جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی پێویستی به چاودێریكردنی په‌رله‌مانه و ده‌بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان به ھاوئاھه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی له ھه‌رێمی كوردستان وه‌ك له حوكمه كۆتاییه‌كانی یاساكه له ماده‌ی ١١ وه بڕگه‌ی دووه‌م ھاتووه، ئه‌ركی چاودێریی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی پشكنین و به دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاسای چاكسازی دراوته دیوانی چاودێری دارایی.
- رۆڵ و ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری
له حوكمه كۆتاییه‌كانی یاساكه به پێی ماده‌ی ١١ وه له بڕگه‌ی سێیه‌مدا ھاتووه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی تایبه‌تمه‌ندن به وه‌رگرتنی رێككاری یاسایی به‌رانبه‌ر به سه‌رپێچیكه‌ران.
به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی كاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له رێی دادگاكانه‌وه به ھاوئاھه‌نگی له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ئه‌رك و رۆڵی گرنگیان ده‌بێ له نه‌ھێشتنی به‌ربه‌ست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كانی یاساكه به وه‌رگرتنی رێككاری یاسایی پێویست به‌رانبه‌ر به ھه‌ر به‌رھه‌ڵستكارێك كه رێگری و ئاسته‌نگ بخاته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاساكه.