زۆرجار هه‌یه لێره‌وله‌وێ و له‌لایه‌ن هه‌ندێك لێپرسراوی حزبی و حكوومی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، ده‌هۆڵی دوو ئیداره‌یی یان دروستكردنی هه‌رێمێكی تر له‌ناو هه‌رێمی كوردستان لێ ده‌درێت، هه‌ندێك جار ئاماژه به ماده‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق ده‌كه‌ن به‌بێ ئاماژه‌دان به ماده‌كانی تر كه ڕێگرن له دروستبوونی دوو هه‌رێم و دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان،
وه‌ك ئه‌وه وایه (ڵا تَقْرَبُوا الصَّڵاه‌َ ـــ نزیكی نوێژ مه‌بنه‌وه) و خۆت بدزییه‌وه له ته‌واوكه‌ره‌كه‌ی (ۆأَنْتُمْ سُكَارَی ـــ له‌كاتی كه سه‌رخۆشن).
ئاماژه ته‌نیا به ماده (119) ده‌كه‌ن كه هاتووه، مافی هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتره كه هه‌رێمێك پێكبهێنێت به‌پێی داواكارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی به‌یه‌كێك له‌م دوو رێیه:
یه‌كه‌م: داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌ر ئه‌نجوومه‌نێك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه ده‌یانه‌وێ هه‌رێمێك پێكبهێن.
دووه‌م: داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن ده‌یه‌كی ده‌نگده‌ران له هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكان كه ده‌یانه‌وێ هه‌رێمێك پێكبهێنن.
هه‌روه‌ها یاسای رێوشوێنه جێبه‌جێكارییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی هه‌رێمه‌كانی عێراق ژماره ١٣ی ساڵی ٢٠٠٨،
له ماده ٣ هاتووه كه ده‌بێت داواكارییه‌كه به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. به‌ڵام ئه‌م یاسایه ته‌نیا بۆ به‌شه‌كانی تری عێراقه نه‌ك هه‌رێمی كوردستان، له هه‌رێمی كوردستان هیچ یاسایه‌ك كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاری پێ ناكرێت ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان یاسای به‌ركاری پێ ده‌رنه‌چێت.
ئه‌و رێوشوێن و ده‌قه یاساییانه چین كه رێگرن له پێكهێنانی پارێزگایه‌كی رێكخراو له ناو هه‌رێمێك بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی تر:
١- له ده‌ستوور و یاسای سه‌ره‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌یه كه رێكنه‌خراون له ناو هه‌رێمێك كه پاش كه‌وتنه‌كاری ده‌ستووری عێراق، ده‌توانن هه‌رێم دروست بكه‌ن.
٢- له ده‌ستووری عێراق ماده‌دا 117 هاتووه، ئه‌م ده‌ستووره له كاتی جێبه‌جێكردنی ددان به هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته هه‌بووه‌كانی (واتا په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری) ده‌نێت وه‌ك هه‌رێمێكی ئیتیحادی.
له یاسای ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تی عێراقی بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ساڵی ٢٠٠٤، پێكهاته و ناوچه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه كه له ماده‌ی 53دا كه به‌پێی ماده ١٤٣ی ده‌ستووری عێراق هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه:
(ا- دداننان به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكوومه‌تێكی فه‌رمی له‌و ناوچه و زه‌وییانه‌ی كه به‌ڕێوه ده‌برا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوبراو له ١٩ی ئاداری ٢٠٠٣، كه ده‌كه‌وێته پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دیاله و نه‌ینه‌وا).
له‌و ده‌قه یاساییانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هه‌رێمی كوردستان له‌ت له‌ت بكرێت، به‌ڵكو یه‌ك قه‌واره و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه، هه‌ر پارێزگایه‌ك یان ناوچه‌یه‌كی لێ داببڕێت، ئه‌وا ناكۆكه و له‌گه‌ڵ رۆحی ده‌ستوور ناگونجێت و به نه‌بوو داده‌نرێت. ته‌نیا ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌موار بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌مان ده‌ستوور زۆر ئه‌سته‌مه و هه‌ر ناكرێت.
٣- ئه‌گه‌ر هه‌ر یاسایه‌كش له به‌غدا ده‌ربچێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دژی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور، چونكه به‌پێی ده‌ستووری عێراق نابێ هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور.
٤- عێراق و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ده‌ستوور هاتووه كه هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌رێمه.
٥- گریمان (هه‌ر گریمانێك له‌م بابه‌ته به نه‌بوو داده‌نرێت) یاسای رێوشوێنه جێبه‌جێكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌پێكهێنانی هه‌رێمه‌كانی عێراق ژماره ١٣ی ساڵی ٢٠٠٨ به‌ركار بكرێت له كوردستان، ئه‌وا ده‌بێت داواكاری دروستكردنی هه‌رێمی نوێ به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لۆجیكیش نییه حكوومه‌تێك به ده‌ستی خۆی خۆی له‌ت له‌ت بكات.
كه‌واته به‌هیچ جۆرێك له جۆره‌كان ناكرێت هه‌رێمی كوردستان له‌ت له‌ت بكرێت و ببێته‌وه دوو ئیداره.