ناناوه‌ندی كارگێڕی به‌شێوه‌یه‌كی ساده و گشتی، بریتییه له شۆڕكردنه‌وه و دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره‌وه‌ی هه‌ڕه‌می حكوومه‌ت، واتا فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت. كۆماری عێراقی فیدڕاڵ به‌پێی ده‌ستووره‌كه‌ی، له دوو ناناوه‌ندی سیاسی و جیۆگرافی و كارگێڕی سه‌ره‌كی پێكدێت، ئه‌وانیش هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵن و ده‌سه‌ڵاته ره‌ها و هاوبه‌ش و هه‌رێمییه‌كان دیاری كراون.
له پارێزگاكانی رێكنه‌خراو له هه‌رێمێكدا كه گشت پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه جگه له هه‌رێمی كوردستان، سیستمی ناناوه‌ندی كه‌م تا زۆر پێڕه‌و كرا، له دوای ساڵی 2005وه و به پله‌ی یه‌كه‌م خۆی بینییه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ده‌رچوونی یاسای پارێزگاكانی رێكنه‌خراو له هه‌رێمێك ژماره 21ی ساڵی 2008.
له‌و یاسایانه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری كران، به‌ڵام به‌هۆی باش ئیداره‌نه‌دان و كه‌میی ئه‌زموون و حزبایه‌تی و بێ توانایی و هه‌ڵكشانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له عێراق و ته‌قینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی جه‌ماوه‌ر له ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به بڕیارێك كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی سڕ یان راگرت و هه‌ڵیوه‌شاندنه‌وه.
ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ناناوه‌ندی پارێزگاكان ده‌درێت یان ده‌ورووژێنرێت، كه ئه‌گه‌ر نیازێك نه‌بێت بۆ لاوازكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه، ئه‌وا كارێكه به‌پێی یاساكانی هه‌رێم به مه‌رجێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێری و ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.
بابه‌تی ناناوه‌ندی كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستان نوێ نییه، به‌ده‌رچوونی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێم ژماره 3ی ساڵی 2009 و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، پره‌نسیپی ناناوه‌ندی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی پره‌نسیپی ناناوه‌ندی پارێزگاكان كه له ماده‌ی دووه‌م له یاساكه‌دا هاتووه: ئه‌م یاسایه ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كان و سه‌رۆكه‌كانیان و ئه‌ندامه‌كانیان دیاری ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی، بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و باشتر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به هاووڵاتییان، پارێزگاریكردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پێشخستنی یه‌كه كارگێڕییه‌كان له هه‌رێم.
هه‌روه‌ها یه‌كێكه له بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مان ده‌نگی پێ دراوه و هاتووه: له ئاستی كارگێڕیدا یه‌كه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیی ئیداریی پارێزگاكان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سیستمی یاسایی و كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دابه‌شكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی به‌پێی یاسا، له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م بابه‌تی ناناوه‌ندی، نه‌بوونی ده‌ستوورێكی پرۆفیشیناڵه له هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا گشت رووه‌كانی حوكمڕانی دیاری كرابێت.
پێڕه‌وكردنی ناناوه‌ندی كارگێڕی پارێزگاكان، نابێت ته‌نیا له‌لایه‌ن تاك پارێزگاوه بێت له‌ناو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریی و یاسایی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ده‌بێت گشتگیر بێت بۆ پارێزگاكانی یه‌ك هه‌رێم، چونكه به‌پێی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌رێمه و ده‌بێ یه‌ك شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه و له شه‌و و ڕۆژێكدا جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه كاری زۆری ده‌وێت به‌تایبه‌تی كه زۆربه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان، ده‌بێت هه‌موار بكرێنه‌وه بۆ گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌م پره‌نسیپه، ئه‌مه‌ش پێویستی به چه‌ندان كۆنفڕانس و كۆبوونه‌وه‌ی یاسایی هه‌یه به به‌شداری گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
له كام رێیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت:
•له رێی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه /رێ راسته‌كه‌یه به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان/.
له ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی له ماده 110دا نه‌هاتووه كه به‌غدا شێوه و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات، به‌ڵكو له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه به‌پێی ماده 115ی ده‌ستوور. كه‌واته ده‌بێت له رێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌م داوایه بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به زه‌بری هێز و باڵاده‌ستی ناوچه‌یی، ناچه‌سپێنرێت.
ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت له رێی گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر بۆ هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و لایه‌نه یاساییه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه، به مه‌رجێك رێگر بێت له لاوازكردن و له‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتیی و چاودێری راسته‌وخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم بێت.
وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد، به‌پێی ده‌ستوور و یاسا، هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌رێمه و ناكرێ پارچه بكرێت له‌ڕووی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه و له پارێزگایه‌ك جۆرێك بێت و له پارێزگاكانی تر جۆرێكی تر.
•له رێی حكوومه‌تی فیدڕاڵی، ئه‌مه رێیه چه‌وته‌كه‌یه و ناكۆك و دژ و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاساكانه و جێی تانه‌لێدانه.
وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد، له ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ‌دا نه‌هاتووه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكانی هه‌رێم دیاری بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه بڕیارێكی ناده‌ستووری و نایاساییه و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ له دادگای فیدڕاڵی تانه له بڕیاره‌كه بدات و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به پوختی و به كوردی
ده‌بێ بۆ چه‌سپاندنی ناناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم له رێی ره‌زامه‌ندی و چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه بێت، نه‌ك له رێی به‌غداوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌رێی ره‌زامه‌ندی به‌غداوه بێت /خۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و پاشه‌كشه‌ی كردووه له لامه‌ركه‌زی/، ئه‌وا هیچ مانایه‌ك بۆ ده‌ستوور و عێراقی فیدڕاڵی نامێنێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌شێك له كورده‌وه بچووك ده‌كرێته‌وه و به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی هیچ سوودێك، عێراقیش ده‌بێته وڵاتێكی عه‌سكه‌رتاری و بێ سه‌روبه‌ر و فه‌وزا و به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار و تاكڕه‌وی هه‌نگاو ده‌نێ.
به‌داخه‌وه له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ده‌ستووره كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هیچ به‌هایه‌كی بۆ دانه‌نراوه و پێڕه‌ونه‌كردنیشی بووه‌ته سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هه‌موو كێشانه له عێراقدا.