له زۆر وڵات له كاتی قه‌یراندا، هه‌موو گرووپ و پارته‌كان جیاوازییان به‌لاوه ده‌نێن و به یه‌ك تیم كار له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێم هه‌میشه ده‌نگی جیاواز هه‌بووه به‌و مه‌به‌سته‌ی قه‌یران و كێشه‌كان به سیاسی بكات، له كاتێكدا ئه‌و قه‌یران و كێشانه ته‌واوی هه‌رێمه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و له بری چاره‌سه‌ر، ئه‌و ده‌نگه ناشازانه بێ گوێدانه دۆخی هاووڵاتییان و بۆ چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی بچووكی حزبی، قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌ند كابینه‌ی نۆیه‌م پێكهاته‌ی سێ هێزی سه‌ره‌كیی هه‌رێمه و شكست و سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و سێ هێزه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وام دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه كابینه‌ی هه‌مووانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا دوو ده‌ور ده‌بینێت، یه‌كێتییه كه هه‌م ئۆپۆزسیۆنه و هه‌میش ده‌سه‌ڵات.
یه‌كێتی له‌بری ئه‌وه‌ی بێت كار له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان بكات، ده‌یه‌وێت بڵێ كابینه‌ی نۆیه‌م شكستی هێناوه، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه له رووی ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه ئه‌وان دژی حكوومه‌تن یان له‌ناو حكوومه‌تن.
یه‌كه‌م جار نییه هه‌رێم رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه ببێته‌وه كه زۆرینه‌یان كه‌ڵه‌كه‌بووی كۆی ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستانن، بۆیه شكست و كه‌موكوڕی له ئه‌ستوی كابینه‌ی نۆ نییه كه تا ئێسته زۆر به‌رپرسیارانه شانی خستووه‌ته ژێر كێشه‌كان و به شه‌فافی هه‌رچی هه‌یه به خه‌ڵكی ده‌ڵێ، بۆیه بێگومان ئه‌م قه‌یرانانه‌ش تێده‌په‌ڕن و خه‌ڵكیش ده‌ركی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماندووكه‌ره، ناپاكی حزبه‌كانه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه كه له‌بری به‌رپرسیارێتی، دێن دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌كه‌ن و میله‌ته‌كه وێران ده‌كه‌ن.
له رابردوودا ئێمه رووبه‌ڕووی چه‌ندان قه‌یران بووینه‌وه به‌تایبه‌ت قه‌یرانی دارایی، خۆشبه‌ختانه هه‌وڵی زۆر هه‌یه له كه‌ناڵی جیاوازه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن، له هه‌مان كاتدا هه‌نگاوی چاكسازی ده‌ستی پێ كردووه تا بتوانێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ته‌واوی ئۆمێد باڵ به‌سه‌ر كوردستاندا بكێشێت و ژیان ببووژێته‌وه. بیر بكه‌وه چه‌ند مانادار ده‌بوو حزبه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان لای میله‌تی بگرتایه و هانی حكوومه‌ت بده‌ن ئه‌و گه‌نده‌ڵی و بندیوارانه ببڕن كه له رابردوو به‌هۆی زۆریی پاره‌وه كراون، میله‌ت له دۆخی وادا هه‌رگیز هه‌ستی به قه‌یران نه‌ده‌كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه حكوومه‌ت به‌هێزه‌وه دووپات له چاكسازی ده‌كات، ئه‌وه‌ش مژده‌ی داهاتوویه‌كی باشه.
ئێسته‌یش دره‌نگ نییه، با چیتر لۆمه‌ی یه‌كتر نه‌كه‌ین و به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ین، پێویسته هێزی زیاتر بده‌ینه به‌ر خۆمان و هه‌موو توانایه‌ك بخرێته گه‌ڕ بۆ كوردستان و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سیی و حزبیش بخرێته لاوه، ئه‌م قه‌یرانی دارایی و ته‌ندروستییه، ده‌كرێت وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست كوردستان به‌هێزتر بكه‌ینه‌وه.