"دوا شه‌و" وه‌ك دواڤێرژنى دراماى كوردى
به‌شى پێنجه‌م
كارۆخ ئیبراهیم وه‌ك ده‌رهێنه‌ر زۆر بیرى لاى بهبازاڕكردن و ڕاكێشانى بینه‌ره بۆ به‌رهه‌مه‌كانى، پێشتریش وه‌ك شانۆكار ئه‌و ئه‌زموونه‌ى پیاده كردووه و هه‌وڵی داوه زۆرترین ئه‌كته‌رى ئه‌ستێره و خه‌ڵكى ناسراو له كاره‌كانى به‌شدار پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له رێى ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌وه بینه‌رى زیاتر بۆ كاره شانۆییه‌كانى رابكێشێت، بۆیه پێشتر هه‌وڵی داوه ئه‌كته‌رانى وه‌ك عومه‌ر دڵپاك و ژیان ئیبراهیم خه‌یات و سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان و ئیبراهیم حه‌كیم له كاره شانۆییه‌كانى وه‌ك ئه‌كته‌ر كار بكه‌ن و بینه‌رى زیاتر بۆ نمایشه شانۆییه‌كه دروست بكه‌ن، له دوا كارى شانۆییشى گۆرانیبێژێكى وه‌ك گۆران ساڵح وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌كار دێنێت بێ ئه‌وه‌ى نمایشهكهى پێویستى به بوونى كه‌سێكى گۆرانیبێژ بێت، چونكه هیچ سۆڵۆیهكى گۆرانى له نمایشه‌كه نییه تا گۆران ئه‌داى بكات، به‌ڵام كارۆخ ویستى سوود له پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریى گۆران وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بینه‌رى زیاتر بۆ شانۆكه‌ى كۆ بكاته‌وه و ئه‌وه‌شى كرد، به هه‌موو پێوه‌رێكیش ئه‌وه مافى ڕه‌واى ده‌رهێنه‌ره كه به‌دواى جۆرێك له كاره‌كته‌ر بكه‌وێت كه پرۆسه‌ى به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌كه‌ى بۆ ئاسانتر بكه‌ن و بینه‌ر و هه‌وادارى زیاترى بۆ كۆ بكاته‌وه، به مه‌رجێك ئه‌و كاره‌كته‌رانه بتوانن ئه‌و وه‌زیفه‌یه درامییه ئه‌دا بكه‌ن كه نمایشه‌كه پێویستى پێیه‌تى و نه‌بن به بار به‌سه‌ر نمایشه‌وه.
له‌م درامایه‌شدا كارۆخ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌رى ناودارى كورد كۆ ده‌كاته‌وه كه جه‌ماوه‌رێكى زۆریان هه‌یه و له پاڵ ئه‌مانیشدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج و كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌رى میدیایی ده‌خاته پاڵیان بۆ ئه‌وه‌ى له رێى ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌وه بینه‌رى زیاتر و رووبه‌رێكى زیاترى رێكلام بۆ خۆى و كاره‌كه‌ى دابین بكات، گومانیش نییه كارۆخ ئه‌م كاره زۆر به زیره‌كى ده‌كات و ده‌زانێت چۆن به وریایی له بوارى به‌بازاڕكردنى هونه‌رى كار بكات و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌و ئه‌كته‌ر و میدیاكارانه توانیویانه وه‌ك ئه‌كته‌ر وه‌زیفه‌ى درامى خۆیان ئه‌دا بكه‌ن، ئه‌وه پرسیارێكى تره و لێره‌دا به‌دواى هه‌ندێ له وه‌ڵامه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێین.
گومان له‌وه‌دا نییه بوونى ئه‌كته‌رى به‌توانا و ناسراوى وه‌ك شه‌ماڵى عه‌به‌ڕه‌ش و شادان فوئاد و یونس حه‌مه كاكهوو سه‌لام كۆیی و ئیبراهیم حه‌كیم و خه‌رمان هیرانى و فرمێسك مسته‌فا و پێشڕه‌و حوسێن ( ناسر حه‌سه‌ن _وه‌ك كه‌سایه‌تى نه‌ك وه‌ك ئه‌كته‌ر)، ده‌سكه‌وتێكى گرنگه بۆ دراماى دوا شه‌و، ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بووایه سوود له توانا و به‌هره‌ى ئه‌و كاره‌كته‌رانه وه‌ربگرێت و له‌و شوێنه‌ى كه دراماكه پێویستیه‌تى ته‌وزیفیان بكات و رووبه‌رێكیان بۆ به‌رهه‌م بێنێت تا بتوانن به ئه‌داى ناوازه و به‌كاربردنى توانا هونه‌رییه‌كانیان لیڤڵى ئه‌داكردن و ئاكتینگ له‌و درامایه به‌رز بكه‌نه‌وه، دراماكه سوودێكى كردارى و ئێستاتیكى له بوونى ئه‌م هه‌موو ناوه پرشنگداره وه‌ربگرێت و ئه‌ركیان ته‌نیا بهبازاڕكردن و ڕاكێشانى بینه‌ر نه‌بووایه له رێگى مێژووى ڕابردووى ئه‌و كاره‌كته‌رانه، پێویست بوو ئاماده‌یی ئه‌و كاره‌كته‌رانه له‌م درامایه ئیزافه‌یه‌كى جۆریى و جیاواز بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالیتى دراماكه، هه‌ندێ له‌و ئه‌كته‌رانه‌ش توانیویانه ئه‌م وه‌زیفه‌یه ئه‌دا بكه‌ن و ببن به بارستاییهكى گه‌وره له‌ناو دراماكه و وه‌ك مایسترۆ، دراماكه دواى سێبه‌رى ئه‌داى ئه‌و ئه‌كته‌ره بكه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك كه بینه‌ر دراماكه به ئاماده‌یی و تارمایی ئه‌و ئه‌كته‌ره ببه‌ستێته‌وه و نه‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌داى ئه‌و ئه‌كته‌ره دراماكه هیچ جۆره پێناسه‌و سه‌نگێكى هه‌بێت،
گومانیش له‌وه‌دا نییه له‌م درامایه ته‌نیا شه‌ماڵى عه‌به‌ڕه‌ش توانیویه‌تى ئه‌و كاریزمایه دروست بكات و دراماكه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بكه‌وێته ژێر سێبه‌رى ئه‌داى ناوازه و پڕ ئاماده‌یی ئه‌و ئه‌كته‌ره و بوونى ئه‌و ئه‌كته‌ره ببێته ئهردهسى سه‌ره‌كیى ئه‌و درامایه، هه‌رچه‌نده من كۆمه‌ڵێك سه‌رنجم له‌سه‌ر ئه‌داى شه‌ماڵ هه‌یه كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌رى ئارام، ئه‌و بازرگانه گه‌وره‌یه‌ى كه گرووپێكى بازرگانى گه‌وره به‌ڕێوه ده‌بات، پێویستى به‌و هه‌موو هه‌ڵچوون و چاوزهقكردنهوهیه نییه تا وا له ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى بكات راده‌ستی ویستی ئه‌و بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌یی شه‌ماڵى عه‌به‌ڕه‌ش له‌و درامایه یه‌كسانه به ئاماده‌یی دراماكه خۆی و ئه‌گه‌ر شه‌ماڵیش له‌و درامایه نه‌بووایه، ئه‌و بایه‌خه جه‌ماوه‌رییه بۆ ئه‌و درامایه دروست نه‌ده‌بوو كه شه‌ماڵ وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شى شێرى له‌و بایه‌خه وه‌رگرتووه، ئه‌م قسه‌یه‌م كه‌مكردنه‌وه نییه له تواناى ئه‌كته‌ره‌كانى تر‌ى ئه‌م نمایشه، به‌ڵام كاره‌كته‌رى ئارام وه‌ك كاره‌كته‌ریش گه‌وره‌ترین رووبه‌رى له‌ناو دراماكه به‌ركه‌وتووه و شه‌ماڵیش توانیویه‌تى به ئاماده‌یی و ئه‌زموونى خۆى باڵ به‌سه‌ر كه‌ش و فه‌زاى دراماكه بكێشێت و ببێته پاڵه‌وانى یه‌كانه‌ى ئه‌و درامایه.
یونس حه‌مه كاكه ئه‌كته‌رێكى به‌توانایه و ده‌توانێ ڕاستگۆترین ئیحساس به بینه‌ر بدات، به‌ڵام كاتێ رووبه‌رى كارهكتهرهكهى ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى پێ نادات، ناچار ده‌بێت له ئه‌ڵقه‌یه‌ك ئاماده‌یی خۆى بسه‌لمێنێت ئه‌و كاته‌ى له نه‌خۆشخانه‌یه و هه‌واڵى ئه‌وه وه‌رده‌گرێت كه ئیتر ڕه‌نگه ره‌وێن ئومێدى ژیانى نه‌بێت، فرمێسك مسته‌فا و خه‌رمان هیرانى وه‌ك دوو ئه‌كته‌رى خاوه‌ن ئه‌زموون و رابردوو توانیویانه جۆرێك له ئه‌داى ئاسان و راستگۆ به كاره‌كته‌ره‌كانیان ببه‌خشن و هه‌وڵ بده‌ن له كورتترین وێنه و دوور له ئیحساس و هه‌ڵچوونى زیاد و كوردییانه ئه‌داى كاره‌كته‌ره‌كانیان بكه‌ن، شادان فوئاد له‌م كاره‌دا بۆ من موقنیع نه‌بوو، هه‌رچه‌نده ده‌زانم شادان ئه‌كته‌رێكى زۆر به توانایه، به‌ڵام جۆرێك له زیاده‌ڕۆیی له ئه‌داكردنى ده‌بینرا به تایبه‌تى كاتێ هه‌واڵى لێدانى ژیاى كچى پێ ده‌گات، وه‌ك بینه‌رێك هه‌ستم به‌وه كرد كه شادان به‌زۆر ده‌یه‌وێت ئه‌و حاڵه‌ته پێشان بدات و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه كه دایكێكى دڵسووتاوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه به من نه‌گه‌یشت، ئه‌وه‌ى گه‌یشت كۆمه‌ڵێك ئیحساسى پڕاوپڕبوون له موباله‌غه و راستگۆیی تێدا نه‌ده‌بینرا.
سه‌لام كۆیی ئه‌داى كاره‌كته‌رێك ده‌كات كه هیچ ئاماده‌ییه‌كى درامى نییه و ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونییه‌كانى روون نین و هه‌میشه خه‌ریكى هاتوهاوار و شكاندنى كوڕهكهیهتى، ئه‌و كوڕه‌ى كه كاره‌كته‌رێكى به‌هێزى هه‌یه، من پێم وایه سه‌لام كۆیی له‌م درامایه‌دا هیچ ئیزافه‌یه‌كى نه‌بوو، چونكه كاره‌كته‌ره‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌وه دانراوه تا شوێنێك بۆ سه‌لام كۆیی بكاته‌وه له‌ناو ئه‌م درامایه، ناسر حه‌سه‌نیش به هه‌مانشێوه و ته‌نیا پێویستیان به ناو و فیگه‌رى ناسر حه‌سه‌ن بوو له‌م درامایه‌دا، مامۆستا ناسریش ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه ئه‌دا و نواندن بكات و خۆى پێی قایل بێت، ئه‌وه گومانم له‌وه نییه كه ده‌بێ ناسر حه‌سه‌ن وه‌ك ئه‌كته‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكات و پرسیار له خۆى بكات به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى ئه‌و له‌و درامایه كردى نواندن و ئاكتینگ بوو؟ ئه‌گه‌ر كێشه‌ش له رووبه‌رى كاره‌كته‌ره بوو، ده‌بوو ناسر حه‌سه‌ن به‌وه رازى نه‌بێت.
ئیبراهیم حه‌كیم ئه‌كته‌رێكى میلییه و چه‌ندان ساڵه ناتوانێ ئه‌و فۆرمه به‌جێبێڵێت كه له دراماكانى "تاپۆ حه‌قى چییه" و "كه‌وه‌كانى قه‌ره‌چووغ" وه‌ریگرتووه، بۆیه بوونى ئیبراهیم حه‌كیم له كاره‌كته‌رى شه‌ماڵى سه‌ده‌ف نه‌شازترین سیماى ئه‌م درامایه بوو، ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر پێویستى به ئاماده‌یی ئیبراهیم حه‌كیم هه‌بوو له‌و درامایه، ده‌بوو ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ى بۆ دابتاشێت كه ئیبراهیم ده‌توانێ تێیدا ئاكتینگ بگات، بۆیه بوونى ئیبراهیم حه‌كیم له‌م درامایه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و هارمۆنییه بوو كه دراماكه ده‌یویست وه‌ك درامایه‌كى مۆدێرن كارى له‌سه‌ر بكات، ئه‌و جیۆگرافیایهى كه ئه‌و درامایه ره‌سمى كردبوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووبه‌رێكى تێدا نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئیبراهیم حه‌كیم وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌و درامایه پێویست بێت، من دڵنیام ده‌رهێنه‌ر ئیبراهیم حه‌كیمى نه‌هێناوه له‌به‌رئه‌وه‌ى باوكیه‌تى، بوونى ئیبراهیم حه‌كیم وه‌ك ئه‌كته‌رێكى جه‌ماوه‌رى بۆ ئه‌وه‌بوو كه سه‌ركردایه‌تى هێڵێكى درامى كۆمیدی بكات له‌ناو دراماكه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه لێكترازانێكى گه‌وره له دراماكه روو بدات و ریتمى دراماكه دابه‌ش بكات و كاره‌كته‌رى شه‌ماڵى سه‌ده‌فیش به‌و فۆرمه‌ى كه ئیبراهیم حه‌كیم ئه‌داى ده‌كرد، وه‌ك ره‌گه‌زێكى هاورده و به‌زۆر ئاخنراو له‌ناو دراماكه ده‌رده‌كه‌وت، له‌وه‌ش خراپتر كاتێ ده‌رهێنه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و گه‌نجه‌ى كه ئه‌داى كاره‌كته‌رى حه‌مه ده‌كات وه‌ك پارسهنگێكى كۆمیدی بۆ ئه‌داى ئیبراهیم حه‌كیم به‌كار ببات، ئه‌داى موزهیهفى ئه‌و كوڕه ده‌بێته به‌شێك له‌و فۆرمه كۆمیدییهى كه دراماكه به‌زۆر ده‌یه‌وێت بیكاته به‌شێك له فه‌زاى خۆى.
(ماویه‌تی)