عێراق له ده‌وڵه‌ته هه‌ره دیاره‌كانی دنیایه كه له دروستكردنیه‌وه به كێشه و ململانێی خوێناوی نێوان هێز و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زه‌وییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێ، هیچ كات ئه‌م وڵاته ئارامییه‌كی سه‌رانسه‌ری و درێژخایه‌نی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له شوێنێك گڕی شۆڕش دامركابێته‌وه، له شوێنێكی تر و به جۆرێكی تر هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه. یان ئه‌گه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كان تا ئاستێك سوودمه‌ند بووبێت له ده‌سه‌ڵات و سامانی وڵات، ئه‌وا پێكهاته‌كانی تر دووچاری كوشتار و ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌مه مێژووه ئاڵۆزه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستكردنی عێراق له ۱۹۲۱دا، ئه‌میش هاوشێوه‌ی زۆر وڵاتی تر، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته كۆڵونیالیسته‌كان و بێ ڕه‌چاوكردنی خواستی پێكهاته جیاوازه‌كانی، به ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كه‌م، به‌یه‌كه‌وه لكاندنی زۆره‌ملێی كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كان له‌ڕووی زمان و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ئاین. دووه‌م، له یه‌ك دابڕاندنی كۆمه‌ڵه چوونیه‌كه‌كان دروست كراوه، وه‌ك دابه‌شكردنی كورد به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێك.
هۆكارێكی تری به‌رده‌وامی و قووڵی كێشه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "قه‌ده‌ری جیۆگرافی" كه له لایه‌كه‌وه به‌رده‌وام شوێنی ململانێی عوسمانی/توركیا و سه‌فه‌وی/ئێران بووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی سامانی سروشتی و هه‌ڵكه‌وته‌ی ستراتیجی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ناوچه‌كه به‌رده‌وام جێی پێشبڕكێی زلهێزه‌كان بووه، ئه‌مه جگه له هۆكاری كه‌م ته‌مه‌نی و بێ ئه‌زموونی له حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌دا.
جێی ئاماژه‌یه گه‌لێك له‌م وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌كترلكاندنی گرووپه پێك ناكۆكه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ئیتنییه‌كان دروست بوون، ئێسته له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و له شوێنیان چه‌ندان ده‌وڵه‌ت دامه‌زراون، وه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یوگسلاڤیا بۆ بۆسنیا و هیرسك، كرواتیا، سربیا، جیابوونه‌وه‌ی كۆسۆڤۆ له سربیا، یان جیابوونه‌وه‌ی باشووری سوودان له سوودان، جیابوونه‌وه‌ی پاكستان له هیند و به‌نگلادیش له پاكستان، یاخۆ هه‌ندێكیان ماوه‌یه‌كی درێژه له بۆشایی سیاسیدان و ته‌نیا به‌ناو له‌سه‌ر نه‌خشه ماون، وه‌ك سۆماڵ و ئه‌ریتریا و كۆنگۆی دیموكراسی، یان لیبیای پاش قه‌زافی و سووریای پاش ۲۰۱۱.
له‌م خستنه‌ڕووه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی بیسته‌م (به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی وڵاتان بوو به بنه‌مایه‌كی دانپێدانراو و پیرۆزیی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرترین ده‌وڵه‌ت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی تریان لێوه دروست بوون. كه وابێت چی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌یه‌كه‌وه هێشتووه‌ته‌وه؟ پیرۆز ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له كوێدایه كه به‌رده‌وام خوێنی ڕۆڵه‌كانی ده‌مژێت؟ ئایا ئه‌م وڵاته هه‌ر وا به‌رده‌وام ده‌بێ یا له‌به‌ریه‌كتر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا بخشێنین به‌و كوشتار و ڕاگواستن و وه‌ده‌رنانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق چه‌شتوویانه، جگه له مێژوویه‌كی شووم و خوێناوی، هیچیتر به‌دی ناكرێت، بۆ نموونه:
- له سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست كریستییانه ئاشوورییه‌كان داوای جۆرێك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریان ده‌كرد، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق زمانی چه‌كی له‌گه‌ڵیان هه‌ڵبژارد و پێكدادان له نێوان سوپا و چه‌كداره ئاشوورییه‌كان دروست بوو. به‌هۆیه‌وه 350 ئاشووری له كاره‌ساتی سیمێل كوژران، چوار هه‌زار كه‌سیان به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌وروپیه‌كان و هه‌زار كه‌س به گوێره‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان، به دیل گیران و شوێن‌بزر كران. هه‌روه‌ها رێگری له هه‌زار و 350 خێزانی ئاشووری كرا بگه‌ڕێنه‌وه عێراق كه به‌هۆی ڕووداوه‌كانه‌وه ناچاری هه‌ڵاتن بۆ ناو خاكی سووریا بوون.
له 21ی ته‌مووزی 1933 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی له (مار شه‌معون) و هه‌موو ئه‌و ئاشوورییانه ده‌ركرد كه پابه‌ندی ڕژێمی عێراق نه‌بوون. به‌گشتی له‌م ڕووداوانه جگه له كوشتن ماڵوێرانی نزیكه‌ی 12 هه‌زار خێزانی كریستیان له عێراق ده‌ربه‌ده‌ر كران، به‌مه‌ش درزێكی فراوان له هارمۆنیای پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی دروست بوو.
- نموونه‌یه‌كی تر ڕاوه‌دوونان و كوشتنی جووه‌كان و پاتاڵكردنی سامان و ماڵیانه، به‌تایبه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل له 1948 كه رژێمی پادشایی ئه‌وسای عێراق بڕیاری ڕێپێدانی به جووه‌كان ده‌ركرد كه عێراق جێبێڵن به‌و مه‌رجه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان لێ بسێنرێته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر سامانه‌كانیاندا بگیرێت. ئه‌وه‌بوو پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند په‌رستگه‌یه‌كی جووه‌كان له به‌غدا، گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ده‌ركردنی جوو ده‌ستی پێ كرد و ناوی ئه‌فسانه‌یی (پرۆسه‌ی عه‌لی بابا)ی به‌سه‌ردا هاته بڕین به‌هۆی خێرایی ئه‌نجامدانی له ساڵانی (١٩٤٩-١٩٥١) و وه‌ده‌رنانی 120 هه‌زار جووی عێراق، ئه‌وانه ئێسته به زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س له ئیسرائیل ده‌خه‌مڵێنرێن.
ساڵانی 1970-1971 زیاتر له چوار هه‌زار كوردی فه‌یلی به بیانووی نه‌بوونی ڕه‌گه‌زنامه و دواتر له ساڵی 1980 ژماره‌كه به‌رز كرایه‌وه بۆ 200 هه‌زاری تر و ده‌ریكردن. جێی باسه پاكتاوكردن و ڕاوه‌دوونانی ئه‌م پێكهاتانه (جوو- كوردی فه‌یلی- كریستیان)، جگه له درزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بووه هۆی تێكدانی بناغه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی له عێراق، چونكه ئه‌مانه زۆربه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پیشه و سه‌رمایه و بازرگان بوون.
خۆ ئه‌گه‌ر باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد به‌گشتی بكه‌ین، هه‌ر نابڕێته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود (1919-1930), شۆڕشی یه‌كه‌م و دووه‌می بارزان، تا شۆڕشی ئه‌یلوول و نسكۆی 1975 و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش و ئه‌نفالی گه‌لی كورد و كیمیاباران هتد. هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ئاشكران كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆ كورد چ دۆزه‌خێكی ناوه‌ته‌وه.
به‌ڵام وانه‌بێ پێكهاته گه‌وره‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته حه‌سابنه‌وه، بۆ نموونه له قۆناغی پێش 2003 ئه‌گه‌ر له‌ڕووی داراییه‌وه سوودمه‌ند بووبن، ئه‌وا به‌رده‌وام پیاوه‌كانیان له جه‌نگ و ململانێ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان به‌كار هێنراون، به تایبه‌ت له شه‌ڕی (عێراق- ئێران) كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی تووشی لێكترازان و داڕمانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو، به‌شێوه‌یه‌ك عێراق ناچار بوو میسری و سوودانی و مه‌غریبی بێنێته عێراق.
ئه‌گه‌ر شیعه به نموونه وه‌ربگرین، ده‌بینین له پێش سه‌ره‌تای دروستبوونی عێراقه‌وه تا 2003 به‌شی خۆیان له كوشتن و راگواستن ناڵاندوویانه كه له جه‌نگی (عێراق- ئێران) و دامركانه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی شه‌عبانیدا گه‌یشته لووتكه. به‌ڵام دیسان دوای گۆڕانكارییه‌كانی عێراق له 2003وه تا ئێسته كه زۆرینه‌ی شیعه له‌ڕێی حزبه بارگاوییه‌كان به مه‌زه‌وی شیعه‌وه، به‌رده‌وام له ململانێی خوێناوی شیعه– سوننه‌دا بوونه، هه‌روه‌ها هاتنی داعش و خاپووربوونی شاره سوننییه‌كان، ته‌قینه‌وه و خۆپێشاندان، ئه‌مانه ئه‌وه‌نده دووباره‌ن بوونه‌ته هه‌واڵی ئاسایی.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین هاووڵاتی و پێكهاته‌كانی له چ دۆزه‌خێكی به‌ناو عێراقدا ژیان ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م وڵاته به سامانی نه‌وت و ئاو و كشتوكاڵ و سامانه كانزاییه‌كان، كه‌چی یه‌كه‌مه له ریزی وڵاته شكستخواردووه‌كان، ڕێژه‌ی خوار هێڵی هه‌ژاری به شه‌ش ملیۆن كه‌س خه‌مڵێنراوه له كۆی دانیشتووانه‌كه‌ی. یه‌كه‌مه له ڕێژه‌ی بێوه‌ژن به سێ ملیۆن بێوه‌ژنی مێردكوژراو یان مێرمردوو. عێراق وڵاتی یه‌كه‌میشه له منداڵی هه‌تیو و بێ دایك و باوك كه شه‌ش ملیۆنی منداڵی وای تێدایه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه، ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م وڵاته به‌ره‌و چ داهاتوویه‌كی ڕه‌ش و نادیار هه‌نگاو ده‌نێت.
پێشهاته‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 مه‌دای له‌رزۆكی و خۆڕاگری عێراقی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان ده‌رخست. ئه‌گه‌ر به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه دۆخه‌كه هێوربوونێكی ڕێژه‌یی به‌خۆیه‌وه بینییوه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پشێوی و ته‌قینه‌وه‌یان، پێشهاتێكی حه‌تمییه. ئه‌مه‌ش پێویستی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌سه‌لمێنێت به دوو شێواز:
یه‌كه‌م، له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵیی ڕاسته‌قینه و پێكهێنانی هه‌رێمی تر.
دووه‌م، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆدا.
به‌ده‌ر له‌و دوو ئه‌گه‌ره، به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌یه له گێژاوی خوێناوی یه‌كتركوشتن و تۆڵه و ڕاوه‌دوونان.