چه‌ند ساڵێكه و به چڕیش چه‌ند مانگێكه، یه‌كێتیی نیشتمانی مێشكی گه‌نجانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به به‌رنامه وێران ده‌كه‌ن و ئالووده‌ی دژایه‌تی خاك و نیشتمان و شاره‌كانی تریان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ هه‌رچی پیرۆزییه بێحورمه‌تی پێ بكه‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ی باكیان به خه‌بات و قوربانیدانی خۆیشیان نه‌ماوه و خوێنی شه‌هیدانیان هه‌رزانفرۆش كردووه. به‌داخه‌وه هه‌موو ڕێیه‌كی قێزه‌ون ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كاره دێوه‌كانی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن، له‌و پێناوه‌دا نه خاك و نه نیشتمان و نه هاووڵاتی گرنگ نییه لایان، بگره وه‌ك كاڵای بازرگانی لێی ده‌ڕوانن و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌یفرۆشن، كه‌ركووك نموونه‌یه‌كی زۆر نزیكه.
ئه‌وه چ بێ به‌هابوونێكه سیاسه‌ت و ململانێكان هه‌مووی به‌ره‌و رق و كینه و چه‌واشه‌كاری و شارچێتی ببرێت، له كاتێكدا له‌ناو یه‌ك جیۆگرافیادا ده‌ژین و یه‌ك زمان و نه‌ته‌وه و كولتوورین، كه‌چی تۆ گه‌نجه‌كانت هان بده‌ی سووكایه‌تی به هاوزمان و نه‌ته‌وه و هاوڕێی خۆی بكات و نه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دووبه‌ره‌كی په‌روه‌رده بكرێ. ئه‌مه چ خۆپه‌رستییه‌كه وا له سیاسییه‌ك بكات له‌پێناو خۆی وڵاتێك بشێوێنێت و ته‌ناهییه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسییه‌وه و سنووره‌كانی ئاوه‌ڵا بكات و هه‌میشه میله‌تێك له ڕاڕایدا بێت بزانێ كه‌ی ده‌مانفرۆشێت، مه‌گه‌ر نابینن و خۆتان به شاری نازانن؟
سیاسه‌ت له شاردا نه به هه‌ڕه‌شه ده‌كرێت و نه به چه‌واشه‌كاری و جاشایه‌تی، چونكه مێژوو زۆر په‌ندی هه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێكه‌وه بژین، جوان پێش ده‌كه‌وین و بشمانه‌وێت كاولی بكه‌ین، هه‌موو وڵاتێك ئاماده‌یه بۆ هاوكاری له‌ناوبردنی كورد، بۆیه نابێت یه‌كێتی ئه‌م یارییانه بكات و ملهوڕیش قه‌ت نه‌چووه‌ته سه‌ر بۆ كه‌س، بگره شكانه‌وه‌ی زۆر خراپی به دواوه‌یه.
جێی داخه له‌م ماوه‌یه‌دا ململانێكان ئه‌وه‌نده داچۆڕاونه‌ته خواره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه، رێسوابوونی كۆمه‌ڵگه به‌دی ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م میله‌ته به‌وپه‌ڕی ناهۆشیاریی ببینن و فریوی بده‌ن، خۆیان له حكوومه‌تن و چه‌واشه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به دژایه‌تی حكوومه‌ت، وا ده‌زانن خه‌ڵك ئه‌م خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی بیر ده‌چێته‌وه؟ نه‌خێر ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوو وانه‌ی دابن. خۆتان ده‌كه‌ن به شامی شه‌ریف و پارتی به گه‌نده‌ڵ؟ بۆ نازانن خه‌ڵك ده‌زانێ دینار به دیناری ئه‌م هه‌رێمه جیایه و داهاتی سلێمانیش ئێوه لووشی ده‌ده‌ن؟ سه‌یره ئه‌گه‌ر كادرانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده مه‌ست كرابن له خۆیان نه‌پرسیبێ ئه‌م یاریی گه‌وجاندنه بۆ چییه و كێی پێ فریو ده‌ده‌ن، به‌ڵام دڵنیابن خه‌ڵك هۆشیاره و ورد و درشت ده‌زانێ.
كادری خۆتان به ئاراسته‌یه‌كدا ڕێنوێنی ده‌كه‌ن له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه سووكایه‌تی و وشه‌ی نادروست به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌كار بێنن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله ناشارستانییه‌ی ئێوه ناجووڵێن، ئه‌ی بۆ رۆژێك ئه‌و گێره‌شێوێنانه نقه‌یان به‌رامبه‌ر خیانه‌تی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سلیمی و ١٧٠ تیرۆریستی ده‌عش و ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی سلێمانی و دزینی به كۆمه‌ڵی پاره‌كانی خه‌ڵك و شه‌ڕفرۆشتن به پێشمه‌رگه، نه‌یورووژاندن دوو وشه بڵێن، خۆ ده‌بینن سلێمانی بودجه‌ی ده‌یان ساڵی خوراوه و خزمه‌تیش نه‌كراوه بۆ ناپرسنه‌وه؟ جاشه‌كانی ناردووتانن بۆ به‌غدا رۆژانه به‌ر هه‌موو كوردێك ده‌كه‌ون به ناپاكییه‌كانیان، ده‌ی جارێك رێسوایان بكه‌ن، تا خه‌ڵكی هه‌ولێریش تێبگات ئێوه راستگۆن له‌گه‌ڵ جنێوه‌كانتان.
گه‌نج كه سه‌رمایه‌ی وڵاته و وزه‌ی نوێیه، چاكسازی بۆ ئه‌وانه تا مافی خۆیان وه‌ربگرن و له‌و هه‌موو بندیواره‌ی ئێوه‌ی حزبه‌كان دروستان كردوون رزگار بن، كه‌چی به مۆبایلێك و كارتی ئینته‌رنێت له پشت چه‌ند په‌یج و ئاكاوتنێكی ساخته‌وه دایانده‌نێن تا دژایه‌تی چاكسازی بكه‌ن، ئه‌مانه باجی خۆی هه‌یه و له هه‌ڵبژاردن خه‌ڵك تۆڵه‌ی ئه‌م ناپاكییانه‌تان لێ ده‌كاته‌وه، چونكه میله‌ت ماندووه له نادادی و ملهوڕی و ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت بیكات.
پارتی چاكسازی ده‌كات و حكوومه‌ته‌كه‌یشی كه ئێوه هاوپه‌یمانین له‌كاتی خۆشی و پاره زۆری‌دا و له ته‌نگانه‌دا ده‌بن به دوژمنی، ئیتر به‌دیار ئێوه‌وه راناوه‌ستێت و ئه‌وه ده‌كات كه خواستی گه‌له و سه‌رۆك وه‌زیرانیش به وردی له داوای گه‌ل تێگه‌یشتووه، بۆیه هه‌ر خه‌ریكی جنێو بن و پارتیش خه‌ریكی پڕۆژه‌یه و داهاتوو پاداشتی هه‌ریه‌كه‌تان ده‌داته‌وه.