پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی ئینتیمایه‌كی به‌هێزی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تییه به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی كه مه‌رجه‌عی گه‌لی كورد و كوردستانی گه‌وره‌یشه، بارزانی له دنیادا كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوه و بۆ دۆخی ئه‌م ناوچه‌یه پرس و ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد و كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا .
پارتیبوون ئاسانه و هه‌موو كوردێك ده‌توانێ پارتی بێت، له هه‌مانكاتدا بۆ هه‌ندێك كه‌س كه مۆركی خیانه‌ت و دژه كوردایه‌تییان هه‌ڵگرتووه، قورسه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ بێ هێزكردنی پارتی، چونكه ده‌زانن بێهێزیی پارتی شكستی گه‌لی كورد و كوردستانه.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی به‌هێزیی پارتی، هێز و توانای كورد و كوردستانه، دانیشتووانی هه‌رێم و كورده‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستانیش، له سایه‌ی ئارامی و ئازادی و به سه‌ربه‌ستی له باشووری كوردستان ژیان ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ژیانه‌یش له به‌هێزیی پارتی و سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك بارزانی سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
مه‌رج نییه تۆ ناوت له ڕێكخستنه‌كانی پارتیدا تۆمار نه‌كرابێت
مه‌رج نییه تۆ ناوت له ڕێكخستنه‌كانی پارتیدا تۆمار نه‌كرابێت و ده‌نگده‌ری پارتی نه‌بووبیت، چالاكیت بۆ پارتی نه‌كردبێت و دڵسۆزی پارتی نه‌بووبیت، ئیتر به پارتی نه‌یه‌یته ژماردن، به‌ڵكو ته‌نیا نیشتمانت خۆش بووێت و دڵسۆز بی بۆ كوردستان و له ناخه‌وه شانازی بكه‌یت به كوردبوونته‌وه، وابزانه پارتیت، هه‌ر كوردێك نه‌ته‌وه و نیشتمانی له‌لا هێڵی سوور بێت، پارتیی ژماره یه‌كه، چونكه هه‌ر كه‌سێك خۆشه‌ویستیی بۆ كوردستان هه‌بێت، هه‌رگیز دژی پارتی و خاك و گه‌له‌كه‌ی ناوه‌ستێته‌وه .
هه‌ر كوردێك ژێرده‌سته‌ی تیرۆری فكری نه‌بێت و نه‌كه‌وتبێته ژێر هه‌ژموونی شارچێتی و ناوچه‌گه‌ری و مێشكی نه‌شۆرابێته‌وه، باش ده‌زانێ ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی نه‌بن، ئێسته هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێگه‌یه‌ی نه‌ده‌بوو، ئیتر حه‌ق نییه ئه‌م ململانێ ناڕه‌وایه بكه‌ن له كاتێكدا ئه‌نجامه‌كه‌یش روونه و هه‌موو جار پارتی راوه‌یه.
ڕێبازی بارزانی، هه‌موو كاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و كوردایه‌تی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، خاك و گه‌ل هێڵی سووره لای شوێنكه‌وتوانی ئه‌و رێبازه و كوردایه‌تیی قوتابخانه‌یانه، بۆیه هه‌میشه به گیان و خوێنیان ئاماده‌ن بۆ پاراستن و پارێزگاریی له كوردستان مێژوویش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه له كۆماری مهاباد و شه‌ڕی تیرۆر له كۆبانێ و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستی تاریكپه‌رستانی داعش كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا یه‌ك له‌سه‌ر سێی عێراق و سووریایان داگیر كرد، به‌ڵام له كوردستان لووتیان شكا.