كورد ئه‌و ئینتیما به‌ھێزه‌ی دوای ساڵی 2005 ھه‌یبوو بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، نه‌یماوه و ئێسته سه‌ركردایه‌تیی كورد ئه‌ركی گرنگتریان له پێشه، بۆیه مه‌رجه‌عی كورد سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ھه‌ڵگرتووه و خاوه‌ن دۆزی گه‌لی كورده له دنیادا و ڕاوێژ و بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی كورد، كۆتا بڕیارن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دنیا.
بارزانی له دوای وازهێنانی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رێمه‌وه گۆڕان بۆ دۆزی گه‌لێك و ماوه‌یه‌كه ته‌واوی مه‌له‌فی كوردی له ده‌سته له‌ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا.
ئێسته بارزانی دوور له چاوی كامێرا و ڕاگه‌یاندنه‌كان، ھه‌نگاوه‌كانی بۆ یه‌كڕیزی و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانه كه به‌چاودێری ھه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا، به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه به‌ره‌و دروستكردنی یه‌ك تیم و به‌ڕێوه‌بردنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و پارچه‌یه و پرۆسه‌كه جێی دڵخۆشییه بۆ هه‌موو كوردێك.
پێویسته بگوترێ كه هه‌وڵه‌كان له رێككه‌وتنی هه‌ولێر و دواتر دهۆك سه‌رچاوه‌یان گرتووه، له‌مدواییه‌شدا كه دۆزی رۆژئاوا پێشوه‌چوونی به‌خۆیه‌وه بینی و هاوكات مه‌ترسییه‌كانی سه‌ریشی ته‌شه‌نه‌ی كرد، مه‌زڵووم كۆبانی كه خۆشبه‌ختانه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ره و له هه‌ڕه‌شه هه‌رێمییه‌كان تێگه‌یشت، چه‌ند جارێك سه‌ردانی ھه‌ولێری كرد و چاوی به بارزانی كه‌وت، به‌وه‌یش ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م و ئێسته له قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه‌دان.
ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كاریگه‌ر و به‌ھێزه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشووری كوردستانیش ده‌بێت بۆ داهاتوو، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، چونكه ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ڕێی توركیاوه بۆ سه‌ر ده‌ریا و گه‌یشتن به‌بازاڕی جیھان ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مجاره ده‌توانین له‌ڕێی ڕۆژئاواوه بۆ سه‌ر ده‌ریا و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیھان هه‌نارده‌ی بكه‌ین، به‌وه‌یش ئابووری ھه‌رێمی كوردستان ده‌بووژێته‌وه.
توركیا و ئێران ھه‌ست به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن بۆ خۆیان كه شادییه بۆ كورد، بۆیه شینی مه‌رگیان ده‌گێڕا، ئه‌و له‌شكركێشی و سنووربه‌زاندنه‌ی توركیا بۆ كۆسپ خستنه پێش ئه‌و جموجووڵه كوردییه‌یه، سه‌ره‌نجام ھه‌موو گریمانه‌كان به‌كۆد دانراون و له‌كاتی خۆیدا وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێن.
ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی كه تایبه‌ته به‌ئاشته‌وایی ناوماڵی كورد له باشووری كوردستان، به باشی به‌ڕێوه چووه و سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی ھه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كان به‌كار ھێناوه، بانگی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنی كورد ده‌كات و ده‌رگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له نێوان حزبه‌كان واڵا كراوه و زه‌وینه‌یه‌كی له‌باریش ره‌خساوه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن و یه‌كڕیزی كوردی باشوور.
ڕۆڵی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی قورسه كه پێویسته داپه‌روه‌ری و یاسا به‌رقه‌رار بكات، یاسا له سه‌رووی ھه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك بێت و وڵاتیش له‌م ته‌نگژه ئابوورییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی به‌رۆكی ھه‌رێمه‌كه‌ی گرتووه، ڕزگار بكات.
گرنگه سه‌رۆك وه‌زیران داھاتێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بتوانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات. هه‌تا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی تاكتیكیش بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ش چاكسازی یه‌كێكه له پڕۆژه جه‌وھه‌رییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كه رۆتین و گه‌نده‌ڵی به‌ھه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و داگیركردنی سه‌رچاوه‌كانی داھات، سنووردار ده‌كات و داهاته‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستی حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش كارێكه ته‌نیا به‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه ده‌كرێت و سه‌رگرتنی هێنده‌ی 10 ساڵ خه‌باته بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كورد، به‌ڵام پێویستی به‌كاته، چونكه زۆربه‌ی حزبه‌كان به چاكسازیی به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و زۆر كه‌سی مشه‌خۆریش به‌به‌ر چاكسازی ده‌كه‌ون، بۆیه زۆرینه‌یه‌كی به‌رچاو دژی چاكسازین و هه‌ست ده‌كرێ به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی فره‌وانه، به‌ڵام خاوه‌نی پڕۆژه‌ی كوردستانێكی به‌هێز ئه‌و كۆسپانه له‌سه‌ر رێی چاكسازی راده‌ماڵێ.
ئه‌مانه پڕۆژه‌ی رژد و چاره‌نووسسازن بۆ كورد و داهاتووه‌كه‌ی، بۆیه تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و گرنگییه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد كه خاوه‌نی دۆزی گه‌لێكن له ھه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن و به‌وردبینی و ژیرانه یاریی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆده ته‌وقیتكراوانه ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
ھه‌رچه‌نده توركیا و ئێران ھه‌ست به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن و له‌ڕێی جاشه‌كانیانه‌وه ھه‌وڵی لاوازكردنی قه‌واره‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی كورد به جوانی و هاوسه‌نگی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن دوور له چاوی كامێرا و ڕاگه‌یاندنه‌كان.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ كورد ئه‌وه‌یه ھیچ ده‌رفه‌تێك له ده‌ست نه‌ده‌ین و ئامانجی گه‌له‌كه‌مان بێته دی، چونكه كات له‌سه‌ر ھیچ لایه‌نێك ناوه‌ستێ و براوه‌ی یاریی ئه‌و تیمه‌ن كه گۆڵی زیاتر ده‌كه‌ن، بۆیه پێم وایه سه‌ركردایه‌تیی كوردیش تیمێكی به‌ھێزه و ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌ركه‌وتن له ده‌ست نادات.