گۆڕانكاری له ھه‌رێمی كوردستاندا پێویستی به‌كه‌سێكی بوێر و سه‌ركێش ھه‌یه كه سه‌رتاپای جومگه‌كانی حوكمڕانی بگرێته‌وه له زاخۆوه تا خانه‌قین، ئه‌و ئیراده به‌ھێزه له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌كرێت و ئه‌و به كرده‌یی توانای ئافراندنی گۆڕانكاریی ھه‌یه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له ده‌سپێكی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا و له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت، به‌پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر و مۆدێرنه‌وه ھاته ناو حوكمڕانی ھه‌رێمه‌كه‌ی و هه‌یبه‌تی گه‌ڕانده‌وه بۆ داوده‌زگا و ده‌وام و فه‌رمانبه‌ر و ڕێكخستی كاروباری رۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به شه‌فافی، هاوكات له‌گه‌ڵیدا زێده‌ڕۆیی و گه‌نده‌ڵی تا ئاستێكی باش سنووردار كرد، به‌دوایدا سه‌ره‌ڕای بوونی نه‌یاری زۆر، پڕۆژه‌ی چاكسازی نارده په‌رله‌مان و به‌یاسایی كرا و له داھاتوودا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین، هه‌رچه‌نده چاكسازی له كوردستان دوژمنی زۆره و به ئاشكرا دیارن، به‌ڵام ئیراده به‌هێزه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ حوكمڕانییه‌كی شایسته به خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و خواسته سه‌ر ده‌خات. وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ بوونی قه‌یرانی ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان وشك كرد، ده‌یان پڕۆژه‌ی گرنگی له‌و دۆخه نائومێده‌دا به‌گه‌ڕ خستووه.
كارێزمای مه‌سروور بارزانی زیاتر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانییه و خۆی سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كان ده‌كات و به‌دواچوونی به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكورتییه‌كان ده‌كات، بۆیه ته‌واوی ڕۆژه‌كانی خه‌ریكی كار و به‌دواداچوونه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خاك و گه‌ل.
ئه‌و جه‌نجاڵی و تێكه‌ڵییه‌ی ھه‌رێمی كوردستانی به‌ئاقاری گه‌نده‌ڵیدا كێش كردووه، پێویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئیراده و دڵسۆزی گه‌ل و به‌ھێزی وه‌ك مه‌سروور بارزانییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاك له سه‌رووی ھه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تاكه‌كه‌سییه‌كان ببینێت، توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مافیا و گه‌نده‌ڵكارانی ھه‌بێت. هاوكات به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی گشت شار و شارۆكه و ته‌نانه‌ت گونده‌كانیش بكات، ئه‌وانه‌شمان له‌ماوه‌ی یه‌كه‌م ساڵی حوكمڕانییه‌كه‌یدا بینیوه.
خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت پیاوێكی كردارییه و گۆڕانكاری له سه‌رده‌می ئه‌مدا له دروشم و بانگه‌شه‌وه كرا به‌كردار و جێبه‌جێ كران، ئه‌وه‌ش نیازی ته‌واوی ده‌رده‌خات كه مه‌به‌ستی خزمه‌ت و دروستكردنی سیستمه، بۆیه ده‌یان نه‌یاری له ناوخۆ بۆ دروست بووه، ئاخر روونه كوردستان پڕ بووه له مافیا و له زه‌لكاودا گه‌شه ده‌كه‌ن، بۆیه كه سیستم دروست ده‌بێت ئاوه‌كه روون ده‌بێته‌وه و ده‌رده‌كه‌ون و ئیتر ده‌بن به مرۆڤی نابووت، ئه‌مه‌شیان هه‌ست پێ كردووه و له به‌ئاگاییه‌وه دژی كاری باش و شه‌فافییه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه.
یه‌كه‌مجاره حكوومه‌ت هه‌وڵ بدات ده‌رفه‌تی كار له كه‌رتی تایبه‌ت بڕه‌خسێنێت بۆ رۆڵه‌كانی وڵات كه وزه‌ی ناوخۆیین، بۆیه جووڵه كه‌وتووه‌ته كه‌رتی پیشه‌سازی و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت به‌گه‌ڕ بخرێت و زۆرترین ده‌رفه‌تی كار ده‌سته‌به‌ر بكات.
له پارێزگای دھۆك پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌ستی پێ كردووه و به پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تریش پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، وا بڕیاره له پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌یش كه‌رتی پیشه‌سازی به‌گه‌ڕ بخرێت و زیاتر پشت به‌به‌رھه‌می خۆماڵی ببسترێت، نه‌ك به‌رھه‌می ھاورده‌كراو، ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار گه‌نمی كوردستان له ناوخۆ ساغ ده‌كرێته‌وه و ئه‌مانه به‌ردی بناغه‌ی بنیاتنانن و كه ده‌گه‌نه به‌ر، بۆ ده‌یان ساڵ هێز به هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌ده‌ن و هه‌لی كاری فره‌وان ده‌ڕه‌خسێنن.
حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، جگه له قه‌یرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌مانی داھاتی ناوخۆ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌لایه‌ن به‌غداوه، له ناوخۆدا چه‌ند ده‌ستێكی نه‌یاری قه‌واره‌ی ھه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ته‌گه‌ره و به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام چونكه ئیراده‌ی خزمه‌ت به بێده‌نگی به‌ھێزه، له‌و دۆخه سه‌ختانه‌یشدا ده‌یان پڕۆژه‌ی رێگه‌وبان شه‌قامی ستراتیجی له كوردستان به‌گه‌ڕ خراون، ئه‌مه‌ش واته خزمه‌ت و ئیراده، تاكه ڕێی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ھه‌موو پیلان و به‌ربه‌سته‌كانن، كه‌واته به‌رچاوڕوونی هه‌یه كه له ئاینده‌دا كوردستان ده‌بووژێته‌وه و ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.