له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، به‌ڵام له دوای ریفراندۆم ھه‌رێمی كوردستان دوژمنانی گه‌لی كورد و پارتی به‌ھاوكاری و هاوئاهه‌نگی چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو له‌ناو لایه‌نێكی كوردی، كه‌وتنه پیلان داڕشتن بۆ سڕینه‌وه‌ی پارتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كوردستان.
له دوای مردنی مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راسته‌وخۆ سه‌ردانی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا ده‌ستی پێ كرد.
له ناوه‌ڕاستی مانگه شوومه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ری ۲٠۱۷ پارتی و یه‌كێتی له دووكان كۆ بوونه‌وه، ھه‌ر له‌وێ به‌سه‌رپه‌رشتی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئه‌وكات و چه‌ند كاڵفام و ھه‌رزه‌یه‌كی سیاسیی ناو یه‌كێتی، كه‌وتنه پیلان داڕشتن بۆ دروستكردنی ته‌نگژه له به‌رده‌م كاروانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌ویش دابڕاندنی خاكی كوردستان بوو له یه‌كتر و لاوازكردن و سڕینه‌وه‌ی پارتی. به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی و ئێران و عێراق و توركیا، نه‌یانتوانی ھیچ كارێك له دووكان دژبه پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌ن.
گه‌رمه‌ی خیانه‌ته شوومه‌كه‌ی ھه‌رزه سیاسییه‌كانی ناو یه‌كێتی، له به‌ره‌به‌یانی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ به‌كشانه‌وه و سه‌نگه‌ر چۆڵكردنی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنوری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كرد، حه‌شدی شه‌عبی ھاته شوێنی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی به‌بێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه، له هه‌نگاوی دووه‌مدا ھێزه‌كان و میلیشیاكانی عێراق به فه‌رمانده‌ی قاسم سلێمانی به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێ كه‌وتن كه زیاتر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پارتیدا بوون له سنووره‌كانی پردێ و زومار تا شنگال، له‌وكاته‌شدا یه‌كێتی له گشت سنووره‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی پاشه‌كشه‌ی كرد و سنوورێكی به‌رفراوان چۆڵ بوو، بۆشاییه‌كی گه‌وره كه‌وته نێوان خاڵه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌گه به‌ھۆی كشانه‌وه و چۆڵكردنی ھێزه‌كانی یه‌كێتی له گشت سه‌نگه‌ره‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و میلیشیا عێراقییه‌كان كه پێشتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو له نێوان كاڵفامه‌كانی یه‌كێتی و عێراق و قاسم سلێمانی، له دوای شه‌ڕێكی قورس بۆ پارێزگاریكردن له سنووره‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی سنوور، بڕیار درا به كه‌مكردنه‌وه‌ی سنوور له پردێ تا مه‌حموودیه و سحێلا.
داستانه‌كانی پێشمه‌رگه پارتی له پردێ و مه‌حموودیه و سحێلا، شه‌ڕێكی قورس له نێوان پێشمه‌رگه و میلیشیا عێراقییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای قودسی ئێران ڕووی دا، بینیمان میلیشیا عێراقییه‌كان و سوپای قودسی ئێران به‌چه‌كه قورس و گوله‌نه‌بڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ھێرشیان كرده سه‌ر ھاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا كه ھه‌رێمی كوردستان بوو به‌پێش چاوی ھه‌موو دنیاوه، به‌ڵام پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی گه‌رم و به‌ھێزدا چۆكیان به‌میلیشیا و سوپای قودسی ئێرانی دانا و گه‌وره‌ترین چه‌كی ئه‌مبرامزی گوله‌نه‌بڕی ئه‌مه‌ریكایان تێك‌شكاند و گڕیان تێبه‌ر دا.
پردێ و سحێلا و مه‌حموودیه بوونه گۆڕستانی له‌گۆڕنانی خه‌ونی دوژمنانی كورد و كوردستان، خۆڕاگری و گیانفیدایی پێشمه‌رگه و ھێزه‌كان ھه‌رێمی كوردستانیش شكۆی نه‌ته‌وه و خاكی گه‌ڕانده‌وه. ده‌ركه‌وت كه خاوه‌نی كوردستان ته‌نیا پێشمه‌رگه‌كانی پارتی و سه‌رۆك بارزانی بوون و خه‌ون و پیلانه‌كانی دوژمن گشتیان له گۆڕ نران. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق سزای برسیكردنی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا سه‌پاند، سه‌ره‌ڕای حه‌واندنه‌وه‌ی دوو ملیۆن ئاواره.
له كۆتادا پارتی و كوردستان توانیان گشت به‌ربه‌ست و سزا و ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان بكه‌نه‌وه و جموجووڵی بازرگانی و گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستی پێ كرده‌وه و بازاڕ بووژایه‌وه.
سه‌ركرده و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ھه‌رزوو خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی خیانه‌ت و ڕۆڵه‌ی كوردیان به‌كوشت دا دیاری كران و به ھه‌رزه‌ی سیاسی و كاڵفام ناوزه‌ند كران. له كۆتادا خۆیان به‌به‌ڵگه‌وه ھاتنه سه‌ر تیڤییه‌كان و به‌ڵگه و واژووی بڕیاری خیانه‌ت و چۆڵكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و ڕاده‌ستكردنیان به‌میلیشیا عێراقی و به ئێرانكردنیان به‌رز كرده‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ھێزتر بوو، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رزتر بوو له‌دوا ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان، بوو به‌ژماره یه‌كی گۆڕه‌پانی به‌غدا و ھه‌ولێر. ھێزی پارتی و بارزانی نیشتمانییه بۆیه سه‌ركه‌وتن له به‌ره‌ی ئه‌واندایه.