محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری شاعیری مه‌زنی عێراقی له شیعرێكی به‌ناوبانگیدا ده‌ڵێت:
بخه‌ون ئه‌ی گه‌لی برسی
خودای خواردن بتانپاریزێ
بخه‌ون..
ئه‌گه‌ر تێر نه‌بووی له خه‌وتن
قسه هه‌نگوینییه‌كان تێرتان ده‌كات
گه‌لی عێراق كه له‌وه‌ته‌ی دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناكامه، به‌رده‌وام برسی و بێ شوێنه، عێراق ده‌وڵه‌تێكه، پڕه له برسی و منداڵی بێ باوك و شاری داڕماو. عێراق پڕه له مێژووی جه‌نگ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تایفی و حزبی و مه‌زه‌وی و بنه‌ماڵه‌یی، له‌هه‌ر هه‌موو قۆناغێك گه‌لانی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕێی فه‌ره‌جێكن تاو ده‌رچه‌یه‌كی پڕ له ئاسایش بێته رێ‌یان.
له 2003وه گه‌لانی عێراق چاوه‌ڕێی سه‌ركردایه‌تییه‌كی مۆدێرن بوون كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ژیانی وڵاتانی دنیا، پێكهاتووه له پاراستنی مافی ژیان و پێویستییه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ته‌ناهی و جێگیربوونی گشت بواره‌كان دروست بكات. به‌ڵام ئه‌وه نه‌بینرا، ئه‌وه‌ی دێت تاو بۆ چه‌ك و خۆ به‌هێزكردن ده‌دات ، له ته‌واوی قۆناغه‌كانی دوای 2003، عێراق له بری ئه‌وه‌ی ئاشته‌وایی و ژیانێكی باش بژی، ده‌ست كرا به شه‌ڕی ناوه‌خۆ و ته‌قینه‌وه و كوشتنی یه‌كتر.
مێژووی ئه‌و وڵاته لای هه‌مووان روونه، له‌و قۆناغه‌ش كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراقه كه به‌خه‌ونی عێراقییه‌كان وه‌سف ده‌كرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرا جۆرێكی تری ژیانی ئیداری و سیاسی له عێراق پێڕه‌و بكرایه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، مسته‌فا كازمیش هه‌وڵی خۆ پڕ چه‌ككردن ده‌دات، ئه‌وه‌تا له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كات، له‌وێ چه‌ندان گرێبه‌ستی سه‌ربازی واژوو ده‌كات و چه‌ك ده‌كرێت!
ئه‌مه شتێكی سه‌یر نییه، به‌رده‌وامی ئه‌و مێژووه 100 ساڵه‌یه‌یه كه عێراق به‌رده‌وام وڵاتێكی سه‌ربازی بووه، ئه‌و به‌هۆكاری ئه‌و سه‌ربازییه‌ش بووه ده‌یان نسكۆ و رووخانی به‌سه‌ر هاتووه، گرنگترین ئه‌و جه‌نگ و نسكۆیانه‌ش كه تێیدا دۆڕاوه، شكانی سوپا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن و راكردنی سوپاكه‌ی نووری مالیكی له مووسڵ كاتی هاتنی داعش، جیا له‌وه‌ش گه‌وره‌ترین زیانی سه‌ربازی دروستكردنی سوپای میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی بوو بۆ عێراق كه بووه جێی ترسی پێكهاته‌كانی تری ئه‌و وڵاته و زیاتر به‌ره‌و پارچه‌بوونی برد.
كه‌وایه كازمیش ئه‌و خه‌ونه سه‌ربازییه‌یه كه دووباره هه‌وڵ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هێزه نه‌یاره‌كان ده‌دات و پێگه‌ی خۆشی پته‌وتر ده‌كات.