به‌درێژایی خه‌باتی رزگاریخوازی كورد، هه‌رچی شۆڕش و راپه‌ڕینی سیاسی و چه‌كداری بووه، له‌پێناو پاراستنى شوناسى و مێژوو و شكۆی گه‌ل و نه‌ته‌وه بووه، رژێمه سه‌رده‌سته‌كانی داگیركاری دوای كۆلۆنیالیزم نه‌ك هه‌ر مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌رهه‌ق پێ ڕه‌وا نه‌بینیوین، به‌ڵكو بوونی ئێمه‌ی كوردى وه‌ك نه‌ته‌وه هه‌رده‌م به ئاگر و ئاسن وه‌ڵام داوه‌ته‌وه، بۆیه دروستبوونى هۆشیاریی نه‌ته‌وه و شۆڕشی چه‌كداری ته‌نیا بۆ به‌رگری و به‌ده‌ستهێنانی مافی بووه نه‌ك پێشاندانى كورد وه‌ك گه‌لێكى شه‌ڕخواز .
گه‌لى كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی باج و قوربانى گه‌وره‌ى له پێناو رێگریكردن له سڕینه‌وه‌ى بوون و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان داوه، به‌درێژایی مێژوو كوردبوون له‌به‌ر زۆر هۆكار به‌تایبه‌ت خه‌بات و تێكۆشان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خاك و ره‌تكردنه‌وه‌ى ژێرده‌ستى، باج گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بووه و قوربانیی گه‌وره‌ى به‌خشیوه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی كوردستان و هه‌رده‌م شوێنى چاوتێبڕینی داگیركه‌ران و نه‌ته‌وه‌كانی تر بووه، له به‌رانبه‌ریشدا شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كوردان بۆ پیلانی چاوچنۆكانه‌ى دوژمنان و داگیركه‌ران بووه له خاكه‌كه‌ی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بووه و به‌رده‌وام خوێن و گیانى له پێناو رزگاری و پاراستنى شوناسى و نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌خشیوه، ئه‌ویش له پێناو مانه‌وه‌ی گه‌لى كورد و نه‌توانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانی ناوچه‌كه .
به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گریش راپه‌ڕینى به‌هارى 1991 و بوونى به‌ره‌ى كوردستانى و یه‌كڕیزى و ته‌بایی ناو ماڵى كورد بوو، كه چۆن توانرا له رێى پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنى ساڵى 1992 گه‌لى كورد ببێته خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئینجا فیدراڵی.
كاتێك داگیركه‌ران و ناحه‌زانى كورد به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵی له‌تله‌تكردنى ریزه‌كانى خه‌بات و كاروانى كوردایه‌تیمان ده‌ده‌ن، ئیتر هیچ واتا و مانایه‌ك بۆ كشانه‌وه و خۆدزینه‌وه له ژێر هیچ پاساوێك نامێنێته‌وه، ته‌نیا یه‌كگوتارى و یه‌كده‌نگى ناوماڵى كوردستانى نه‌بێ، ئه‌ویش هونه‌رى كوردبوون و كوردایه‌تییه كه ده‌بێ پێشه‌نگ بێ.
نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژوو، به‌ڵام هه‌موو به‌ڵگه‌كان و شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى حكوومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كان هه‌ر له پاشایه‌تییه‌وه بگره تا به ئێسته ده‌كات، به یه‌ك جۆر بووه، ئه‌وه‌یش یان هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه و بچووككردنه‌وه‌ى دۆزى ره‌وای گه‌له‌مان، یانیش دروستكردنى كۆسپ و به‌ربه‌ست له گه‌یشتنمان به مافه ره‌واكانمان له چوارچێوه‌ى عێراقێكدا كه دوور له ویستى گه‌له‌كه‌ى به زۆر به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌وه لكێنراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى هه‌ر له سه‌ره‌تایی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان و تا كاتى گفتوگۆكان، گه‌لى كورد و سه‌ركردایه‌تیی كوردستان به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له رێى ئاشتییه‌وه و زۆر جاریش له‌سه‌ر به‌ڵێنى حكوومه‌ته‌كانى عێراق رێككه‌وتنى كردووه، به‌ڵام هه‌ر به‌زوویی ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له به‌ڵێن و گفتوگۆكانیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه. له مێژوویی نوێشدا و دواى رووخانى رژێمى به‌عس و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووریش له ساڵى 2005 كه تێیدا مافه‌كانى گه‌لى كوردى تێیدا جێگیر كراوه، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیى كوردستان رۆڵى گرنگى له بنیاتنانى عێراقى نوێ و فیدراڵ و دیموكرات هه‌بوو، به‌ڵام عه‌قڵییه‌ته شۆڤێنییه‌كان وه‌ك خۆیان مانه‌وه و هیچ گۆڕانكارییان به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنى مافه‌كانى كورد به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و به‌رده‌وام هه‌وڵى بچووككردنه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه له جێبه‌جێكردنى ده‌ده‌ن.
بۆیه ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیى كورد و گشت هێزه كوردستانییه‌كان بیرێكى رژد و بڕیارێكى كوردانه نه‌ك حزبیانه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاینده‌ى گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بده‌ن و كوردایه‌تى پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تر بخه‌ن. ئه‌وه‌ی كوردیش پێویسته بیزانێ ئه‌وه‌یه، ئیراده‌ی میله‌تی ئێمه پۆڵایینه و ئێمه دوای ئه‌و شۆكه‌ی بینیمان، له جاران به‌هێزترین.
ئه‌وه‌ی گرنگه به‌ره‌ی كورد سه‌رله‌نوێ به پته‌وی و به هێزه‌وه هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ، كه ئه‌مه‌ش به دوو سێ ڕه‌هه‌ندی گرێ‌دراو ده‌كرێـت. ناكرێ و نابێت كه چیتر رێى بدرێت پرسى خاك و ئیراده و شكۆ و خه‌باتى ده‌یانه ساڵه و خوێنى شه‌هیدانمان، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غداوه له پرسى مووچه بچووك بكرێته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه جگه له سووكایه‌تى و بچووككردنه‌وه‌ى پرسى كورد، هیچى تر له خۆى نابینێته‌وه .