گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێش ده‌یان ساڵ و دوور له ویستی خۆیان، چاره‌نووسیان كه‌وته ژێر ده‌ستی ئینگلیز و فڕه‌نسا و وڵاتانی تر، ئه‌وانیش راده‌ستیان كرد به چوار گورگی دڕنده، له باكوره‌وه توركیا، له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئێران، له باشووره‌وه عێراق و له رۆژئاواوه سووریا، زیاتر 100 ساڵه ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته هه‌ر رۆژه و به پاساوێك ده‌مانكوژن، ئه‌نفال و كیمیابارانمان ده‌كه‌ن، له سێداره‌مان ده‌ده‌ن، تۆپباران و مووشه‌كباران و درۆنبارانمان ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش كاره‌ساتبارتر بۆ په‌لاماردانمان، به‌رده‌وام چه‌واشه‌كاری و پاساوی بێ بنه‌ما دێننه‌وه و هه‌میشه ویستیان ئه‌وه‌یه كورد كۆیله و ژێرده‌ست و هاووڵاتیی پله دوو و سێ و چوار بێت .
گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خاوه‌نی كولتوور و مێژوویه‌كی كۆنی هه‌زاران ساڵه‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕی و ئاسته‌نگانه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی كه ئامانج تێیدا سڕینه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی و تواندنه‌وه‌ی بووه له ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه، دوور له ویستی خۆی و به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزان و له ئه‌نجامی چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كدا، خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ر عه‌ره‌ب، فارس و توركدا دابه‌ش كرا، هۆكاره‌كه‌شی گرنگی پێگه‌ی جیۆجیۆگرافی، جیۆستراتیجی، جیۆئابووری كه هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه، وه‌ك پردی گرێدانه له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ كیشوه‌ره‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه .
ئه‌وه‌ی جیی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ئه‌و راستییه‌یه كه پێش نه‌ته‌وه كورد، هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی تر له ناوچه‌كه‌دا بوونیان نه‌بووه، كاتێكیش هاتوون په‌لامار و داگیركارییان بۆ سه‌ر كولتوور و مێژوو و شوناسمان بووه، تا له‌و ڕێیه‌وه ڕیشه‌كێشمان بكه‌ن و ڕاستییه‌كان بشێوێنن، له كاتێكدا كورد زۆر ڕه‌سه‌نتره به‌رانبه‌ر به فارس و تورك و عه‌ره‌به‌كان، ئامانج له‌لای ئه‌وان ئه‌وه‌یه باوه‌ڕێك بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد دروست بكه‌ن، كه خاوه‌ن هیچ جیۆگرافیا و مێژوو و زمان و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی نییه، ئه‌ویش به‌ڕێی تواندنه‌وه‌ی و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تر، یان پاشكۆی بكه‌ن كه هه‌رگیز بیر له سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌كاته‌وه.
چاوچنۆكی و خۆپه‌رستی و فاشیزمی داگیركه‌ران وایكردووه كه چاویان به‌رانبه‌ر مافه ره‌واكانی كورد كوێر بێت، له كاتێكدا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانجی و مێژوو و شوناسی ئێمه و به‌تاڵانبردنی و ڕشتنی خوێنی ئێمه بۆ خۆیان به ڕه‌وا ده‌بینن، له‌ولایشه‌وه ده‌یانه‌وێت ره‌وشێك بخوڵقێنن كه كورد شایانی ده‌وڵه‌تبوون نییه و هه‌ر رۆژه و به ناوێك و سیناریۆیه‌كمان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن .
پێناچێت عه‌قڵی عه‌ره‌به‌كان خۆیان بێت
هه‌رچه‌نده عێراق خاوه‌ن مێژوویه‌كی درێژ و كولتوورێكی له مێژینه‌ی حوكمڕانین، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی له به‌غداوه دۆسیه‌ی كورد به‌ڕێوه ده‌بات، پێناچێت عه‌قڵی عه‌ره‌به‌كان خۆیان بێت، چونكه هیچ كات و له هیچ دۆسیه‌یه‌كی تردا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌وه‌نده به پلان نه‌بوونه وه‌ك ئه‌وه‌ی له مامه‌ڵه‌كردنی دۆزی كورد و مافه ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی له عێراق ده‌یكه‌ن. ئاشكرایه كه دۆسه‌ی كوردستان و مافه‌كانی له به‌غدا، كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی ئێران و وه‌ك كارتێك به‌كار ده‌هێنرێت.
پرسی كورد له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی ئیتر چ له عێراق بێت یان له ئێران و توركیا و سووریا، پرسێكی مێژوو و شوناسه، هه‌ر ئه‌وه‌شه هه‌ر كاتێك گه‌لی كورد له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی بێت و هه‌وڵی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی دابێت، ئه‌وا چاویان پێ هه‌ڵنه‌هاتووه و به‌هه‌موو جۆره چه‌ك و سیناریۆ و پیلانگێڕییه‌ك، هه‌وڵی قڕكردن و ڕێشه‌كێشكردنیان داوه .بۆیه دوای زیاتر له 100 ساڵ و ئه‌زموونی تاڵ له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و هه‌ڵسوكه‌وته نامرۆڤانه‌كانیان به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد و ئێسته‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، نه‌یارانیش باش ده‌زانن كه كورد له راستییه‌كان تێگه‌یشتووه و جارێكی تر متمانه به ڕژێمێك ناكات كه خه‌ون و مه‌رامی له‌ناوبردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری و مێژوویی سه‌تان ساڵه‌یه‌تی.
له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و راستییه‌یه ئه‌م ئه‌زموون و حوكمڕانییه كه ئومێد و هیوای نه‌ته‌وه‌یه‌كی 70 ملیۆنییه، به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدان و خوێنی ده‌یان هه‌زار شه‌هیده و هه‌ر به ڕۆح و گیانیش پارێزگاریی لێ ده‌كرێت، له رابردوو چۆن كیمیاباران و ئه‌نفالكردن نه‌یانتوانی ئیراده و شكۆمان بشكێنن، ئێسته‌ش به مووشه‌كی بالستیك و درۆنی بۆمبڕێژكراو و سیاسه‌تی برسیكردن، ناتوانن قه‌واره‌كه‌مان له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵكو به‌هێزتر له جاران هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و لووتكه‌یه.