لە هه‌ر كوێیه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه بخوازێت، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ دوودڵی له‌وێ ده‌بێت، ڕۆیشتی بۆ به‌غدا دوێنێ شەموو، ئومێدێكه بۆ زاڵبوونی زمانی گفتوگۆ به‌سه‌ر زمانی زبر و نابه‌رپرسانه‌ی كۆمه‌ڵه به‌رپرسێك له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا. بێگومان هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی كوردستان و عێراقیش، ده‌ستكه‌وتی كه‌میش بێت، له‌وه زۆر باشتره له یه‌ك دوور بن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م سه‌ردانه دیپلۆماسی و سیاسییانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، له رابردوو و ئێسته‌دا، ئه‌نجامی باشی بۆ بازاڕ و ژیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها له‌و گوشار و هه‌ندێ له‌و وتاره نابه‌رپرسیارانه‌ی به‌رپرسانی به‌غدا كه‌م دەكاته‌وه، چونكه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌رپرسانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، سوودی نابێت و هه‌رێمی كوردستان له پێداگری مافه ره‌واكانی، پاشگه‌ز ناكاته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری، پێش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌غدا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس، گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی رۆڵی گرنگ و بنیاتنه‌ریان هه‌بوو له‌پێناو دانانی بناغه‌ی دیموكراسی، فیدراڵی و ئینجا به‌شداریی كارا له پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گشت مافه ره‌واكانی، به تایبه‌ت پرسی خاك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه، ئه‌و راستییه‌یه كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ساڵ به ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌ك هه‌ر بنه‌ماكانی هاوبه‌شی، سازان و هاوسه‌نگی به جێ نه‌گه‌یاند، به‌ڵكو مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردیشی هه‌نگاو به هه‌نگاو پێشێل كرد، وه‌ڵامی به‌غدا بۆ نیەتباشی هه‌ولێر، به گه‌مارۆ، ئاگر و ئاسن و په‌لاماردان بووه تا ئێسته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان به‌رده‌وام بوو له زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا، به‌تایبه‌ت رۆڵی دیار و به‌رچاوی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زلهێزان، ئاماژه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه پێشێلكراوه‌كانی كورد و كوردستان .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هه‌شت ساڵی رابردوو بكه‌ین كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان تووشی په‌لاماردانی تیرۆریستی و قه‌یرانی دارایی و هاتنی لێشاوی ئاواره و په‌نابه‌ران بووه، به‌غدا نه‌ك هه‌ر مافه ره‌واكانی كورد و هاوكاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دارایی بۆ كورد دابین نه‌كرد، به‌ڵكو هه‌میشه چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد، ئه‌وه‌ش راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ ته‌واوی چاودێرانی سیاسی و ناوه‌نده‌كانی میدیا و ده‌سته‌بژێرانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، ڕوون بووه‌ته‌وه، كە ئه‌وه به‌غدایه سیاسه‌تی برسیكردنی كوردستانی وه‌ك كارتێكی گوشار گرتووه‌ته ده‌ست، تا گه‌لی كوردی خۆڕاگر و قاره‌مانی كوردستان، سه‌رقاڵی پرسی مووچه و بودجه و نه‌وت و گاز و بڕیاره‌كانی به‌ناو دادگای فیدراڵیی عێراقی بكات.
مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له ماوه‌ی رابردوو و به ئێسته‌یشه‌وه ئه‌وه بووه، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره و گرنگی بۆ ناوه، بوه‌ستێ و لاوازی بكه‌ن، بەڵام هه‌ولێر و كوردستان له‌ناو ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، بووه ئه‌و دوورگه ئارام و سه‌قامگیر و ئاشتیخواز و پێشه‌نگه‌ی ناوچه‌كه له گه‌شه‌سه‌ندندا. ئامانجی دووه‌می به‌غدا، مه‌به‌ست لێی په‌راوێزخستنی مافه و بڕگه ده‌ستوورییه گرنگه‌كانی تایبەت بە هه‌رێمی كوردستان و كاڵكردنه‌وه‌ی دۆزی ڕه‌وای گەلەكەی بوو له عێراقدا، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌یه‌نێته ئه‌و خاڵه‌ی كه كوردستانیان وه‌ك هاووڵاتیی پله دوو و بێ ئیراده و ویستی سه‌رفراز و سه‌ربه‌خۆ بن، ده‌یه‌وێ هه‌میشه هه‌ولێر چاوی هه‌ر له ده‌ستی به‌غدا بێ.
بۆیە دوای هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی له رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه بۆ لێدانی پێگه‌ی هه‌رێم له رووی یاسایی و ده‌ستووری و ئابوورییه‌وه دروست كرا، پشوودرێژی و وردبینییه‌كی زۆر و خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه بۆ بارودۆخی سیاسی و دیپلۆماسی و هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری عێراق، ناوچه‌كه و دنیا، سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی، له دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن جۆ بایدن سه‌رۆك ئه‌مه‌ریكاوه، بۆ بەغدا و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، په‌یامێكی روون و ئاشكرای هه‌رێمی كوردستانه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، ئەمەیش پرۆفیشناڵترین پاكێجە كە مەسروور بارزانی بەردەوام پابەندیەتی و تەنیا باسی چارەسەری دەستووری دەكات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاشكاوانه و بوێرانه به ڕوونی، به به‌غدای گوت، هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیارێكی ناده‌ستووری قبووڵ ناكات و ڕێ نادات هیچ ئیراده و ئه‌جێندایه‌كی سیاسی به‌سه‌ردا بسەپێنرێت، چیتر جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا وه‌ك كارتی گوشار به‌كار نه‌هێنرێت، هه‌موو ئه‌و جووڵه و چالاكییه دیپلۆماسییانه، رژدیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستانه بۆ پێداگری لە جێبه‌جێكردنی گشت مافه ره‌واكانی كوردستان له عێراقدا.