خه‌باتی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌له‌مان بۆ رزگاری خاك و سه‌ربه‌ستی، گه‌لێكه كه خۆی و نیشتمانه به زۆر داگیر و دابه‌ش كراوه، بۆیه هه‌ر له‌و مێژووه‌وه تا به ئێسته ده‌گات، به خوێن و گیان و ماڵ باج و قوربانی ده‌به‌خشرێت.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه و داخه ئه‌وه‌یه، نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی ئیراده‌ی رزگاریخوازی و ئازادیخوازی و سه‌ربه‌خۆیخوازی به چه‌ك و ئاگر و ئاسن و هه‌موو جۆره پیلانگێڕییه‌ك رێگری له كاروانه پر سه‌روه‌ری و شانازییه بگرن، له رێی دروستكردنی درز و كه‌لێن و ئینجا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به ناوی كورد و به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا دوور له هه‌موو هه‌ست و سۆزێك بۆ كوردپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری، ئه‌وا وه‌ك خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی و چه‌كێك له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه له دژی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێن.
بۆیه مێژووی دوێنی خه‌باتمان گه‌واهیده‌ره كه هه‌ر كاتێك گه‌لی كورد له سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كانی نزیك بووبێته‌وه، ئه‌وا به خیانه‌تكاری و تیرۆر و پیلانگێڕی، هه‌وڵی دروستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌و كاروانه خه‌باته‌ی دراوه و له پێناو نه‌گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی.
مێژووی 29 ساڵه‌ی حوكمرانی كوردستان و دروستكردنی كۆسپ و ئاسته‌نگ له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سی ناوخۆیی و ئینجا پارچه‌كانی تر كوردستان به‌ناوی كوردایه‌تی، به‌ڵام دوور و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كوردپه‌روه‌ری، نموونه‌یه‌كی به‌رچاو و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و ڕاده‌ستكردنی نیوه‌ی خاكی كوردستانیش و رووداو و ئاژاوه‌گێڕی و كوده‌تا و دروشمی بڕووخێت، چه‌واشه‌كاری و هێرشی میدیایی ئاراسته‌كراو و تابووری پێنجه‌م، ئاماژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و ناپاكی و خۆفرۆشی و خاكفرۆشییه له ناو جه‌سته ناكوردپه‌وه‌رانه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/9/2018ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی یه‌كه‌می كوردستان به‌ڕێژه‌ی 45 كورسی، دواتر هه‌وڵه‌كانی ئه‌و تاقم و گرووپه خۆفرۆش و خاكفرۆشانه و دواتر رێگریكردنیان له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، دواتر رووداو و پێشهاته‌كانی دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م به ستراتیجی كوردستانێكی به‌هێزتر و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی به‌هێز له بواری چاكسازی و پاكسازی و ئاوه‌دانی بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو رێكخستنی هه‌موو كار و پڕۆژه‌كانی، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی چاكسازی و پاكسازی له گشت سێكته‌ره‌كاندا، به‌تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان و رێگریكردن له به‌فیڕۆچوونی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی كوردستان، كۆنترۆڵكردنی داهاته‌كه‌كان و خزمه‌تكردنی گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له پێناو دابینكردنی ماف و مووچه و بودجه‌ی كوردستانیان.
ئاشكرایه له ماوه‌ی 15 مانگی رابردوودا لاهوور جه‌نگی و تاقمه‌كه مافیا و خۆفرۆشه‌كه‌ی دوای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیلانه‌كانیان بۆ شكستپێهێنانی ستراتیجی و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، گشت هه‌وڵه‌كانیان له به‌غدا و تارانه‌وه كار بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ناوخۆیی و لێكترازان و ناوچه‌گه‌رێتی و دوو ئیداره‌یی ده‌ده‌ن بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كوردستان كه ئامانجی سه‌ره‌كی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مانه.
بۆیه سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكوومه‌تی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناویه‌تی، به‌تایبه‌تی ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات و شكستهێنان به هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و پیلانگێڕی و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه نه‌یارانی گه‌له‌مان دژ به گه‌ل و ده‌ستكه‌وته‌كانی له ماوه‌ی رابردو تا ئێسته ئه‌نجامیان داوه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه رووبه‌ڕووی خاكفرۆش، خۆفرۆش و مافیا و سیخوڕ و به‌كرێگیراویی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و وڵاتانی هه‌رێمی ببینه‌وه، چونكه خیانه‌تكردن و خۆفرۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی له ناو خوێنیان دێت و ده‌چێت كه لای ئه‌و كه‌سانه كارێكی ئاساییه.
پێوسته گشت هێز ولایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و تاكی كوردی زۆر به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، نه‌چنه ژێر كاریگه‌ریی پڕوپاگه‌نده و چه‌واشه‌كاری خاكفرۆش و سیخوڕ و به‌كرێگیراوانه‌وه، ئه‌وان ئامانجیان ته‌نیا له باربردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه ده‌یان ساڵه خوێن و گیانی بۆ ده‌به‌خشین، به‌تایبه‌ت له بارودۆخی ئێسته‌ماندا كه له رێی هێرشی میدیاكانیانه‌وه ده‌ستیان به‌چه‌واشه‌كاری و ژه‌هرڕشتن و ئاژاوه‌گێڕی و ناشیرینكردنی حكوومه‌ت و ئه‌م ئه‌زموونه كردووه به‌ناوی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی و خزمه‌تكردن، گومانتان نه‌بێت خاكفرۆش و خۆفرۆشان هه‌رگیز خزمه‌تیان پێ ناكرێت، ئه‌مه پڕۆژه‌ی فرۆشتنی خاكه به تایبه‌ت ده‌ڤه‌ری سلێمانی، نه‌ك لامه‌ركه‌زی و خزمه‌تكردن.