قه‌واره‌ی سیاسی، یاسایی و ده‌ستووری كوردستان، به‌رئه‌نجامی خه‌بات و خوێنبه‌خشین و تێكۆشانی گه‌لی سته‌ملێكراوی كورد و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌كه‌یه‌تی، ئه‌م ده‌ستكه‌وت پڕ سه‌روه‌ری و شانازییه ماوه‌ی سێ ده‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می، پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه كه ره‌نگه زۆر له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تن، به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنیان له گشت بواره‌كاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێت.
نابێ ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش بكرێت كه ئه‌م ئه‌زموونه له ئه‌نجامی رێككه‌وتننامه‌ی وڵاتانه و هیچ وڵاتێك خێری پێمان نه‌كردووه و وه‌ك دیاری پێمانی نه‌به‌خشیوه، به‌ڵكو ره‌وایه‌تییه‌كی خه‌بات و شۆڕشگێڕیی گه‌لی كوردستانی پێ به‌خشراوه و له چنگ دڕنده‌ترین دیكتاتۆری سه‌رده‌م رزگار و به‌ده‌ست هێنراوه، دواتر له رێی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و به‌ده‌نگی هاووڵاتییانی كوردستان، بووه‌ته خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، پاشان فیدراڵیزم به‌ده‌ست هاتووه، ئینجا له دوای رووخانی رژێمی به‌عس وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی له عێراقی فیدراڵی و نوێ‌دا شوناسی وه‌رگرت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره و پیلانگێڕییانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه‌مان دروست كران، به‌ڵام گه‌ل و هه‌رێمه‌كه‌ی زۆر خۆڕاگرییانه و قاره‌مانانه توانی به‌رانبه‌ر ڕه‌شه‌بای دوژمنان وه‌ك كێوێكی سه‌خت بوه‌ستێته‌وه، به‌رگری له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری قه‌واره‌ی كوردستان بكات، بۆیه قۆناغی ئێسته‌مان له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس و پیلانگێڕیی دوژمنان و نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستاندایه.
پارتی وه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و وه‌ك ڕه‌سه‌نترین و نیشتمانپه‌وه‌رترین هێزی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كه، به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له ماوه‌ی حه‌وت ده‌یه‌ی رابردوو، توانیویه‌تی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕیی كوردستان بگه‌یه‌نێته ئاستی زۆر به‌رز و شوناس و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی له مه‌ترسی گه‌وره بپارێزێت، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، ئابووری و سیاسییه‌وه رۆڵێكی به‌رچاوی له گشت قۆناغه‌كان بینیوه و بووه‌ته پردی یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی، رێگریی له ناوچه‌گه‌رێتی و لێكترازانی ناوماڵی كوردستانی گرتووه.
هه‌رده‌م له قۆناغه سه‌خته‌كاندا، به‌رپرسیارانه و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی كردووه، به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی پرسی كورد و پارێزگاری له خاكی پیرۆزی كوردستان كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه به‌رده‌وام تیری دوژمنان و ئاراسته‌ی په‌لاماردانه‌كانیان به‌ره‌و رووی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی بێت.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، پێشمه‌رگه و ئه‌و سه‌ركرده تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕه‌ی گه‌لی كوردستان كه توانی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و خۆی دروست بكات له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و كوردستان، دیارترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش ئه‌ندازیاری دیموكراسی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی و فیدراڵیزم له دوای راپه‌ڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی به‌هاری 1991 بووه، ئینجا چه‌سپاندن و ناساندنی قه‌واره‌ی كوردستان له ناو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
رووداو و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دڕنده‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی به ناوی داعش، به سه‌رپه‌رشتی و كارێزمایی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی توانرا ئه‌فسانه‌ی دڕنده‌ترین تیرۆریستان تێكبشكێنرێت و مرۆڤایه‌تی و ئازادی له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی رژد بپارێزێت.
یه‌كێكی تر له ده‌ستكه‌وته گرنگ و مێژووییه‌كانی، رابه‌رایه‌تیكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو كه له مێژوو كوردستاندا به‌ڕێوه چوو، سه‌ڕه‌رای هه‌موو گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كان و له ناوجه‌رگه‌ی چوار داگیركه‌ری كوردستان، ته‌نیا ره‌وایه‌تیی گه‌لی كوردستانی لا گرنگ بوو، ته‌نانه‌ت له ناو كه‌ركووكی دڵی كوردستانیشدا سه‌ربه‌خۆییخوازیی كوردستان و كه‌ركووكیی كوردستانی به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن سه‌لماند.
سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی تیرۆر و ئینجا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، زیاتر رۆڵ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی، دیپلۆماسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رزتر كرده‌وه. له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌وره‌یی و سه‌نگی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌رێكی كارێزما له ناو هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر سه‌لماند، به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌ر داوا و گوشاری هیچ ده‌وڵه‌ت و زلهێزێك ئاماده نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد بێت.
ئه‌گه‌رچی دوژمنان به چاوساغی دوژمنان و دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه، چانسی خۆیان بۆ كۆتاهێنان به قه‌واره‌ی كوردستان له چه‌ند قۆناغێك و به‌تایبه‌ت له دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی تاقی كرده‌وه، له به‌رچاوی هه‌موو دنیا روون و ئاشكرابوو، به‌ڵام ئیتر دوژمنانیش له‌و راستییه گه‌یشتوون كه ته‌نیا پرس و دۆزی كورد سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانگێڕی و هه‌وڵه بێهووده‌كانیان، له ده‌ست پارتی و سه‌رۆك بارزانییه و پاشه‌كشێكردن له‌سه‌ر مافه ره‌واكانی كورد و كوردستان مه‌حاڵه، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه هه‌رده‌م تیری دوژمنان به ئاراسته‌ی پارتی و بارزانی و قه‌واره‌ی كوردستان بێت.