جارێكى تر بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنج رابكێشین بۆ نووسینى بابه‌تێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و پێناسه‌ى كه پێى وایه، گه‌نده‌ڵی سیاسی و كارگێڕى بریتییه له خراپ به‌كارهێنانی ئۆفیسه گشتییه‌كان (حكوومییه‌كان) له پێناو ده‌سكه‌وته نهێنی و نایاسایی و تایبه‌ته‌كاندا و باوترینییان بریتیین له دانی مافی پێشینه له ئه‌نجامدان و به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تی گشتی و به‌رتیل و به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه له به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌ته گشتییه‌كان، به‌كارهێنانی كاریگه‌ری و دزینی ماڵی حكوومه‌ت له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌وه و به‌كارهێنانی واسیته‌كاری .
ده‌بێت تێگه‌یشتن بۆ ئه‌وه دروست بكه‌ین كه گه‌نده‌ڵی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی و باڵی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا كێشاوه، هه‌موو پێكڕا و پێكه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵی له هه‌ر شوێن و له‌هه‌ر كاتێكدا كۆسپه له به‌رده‌م بووژانه‌وه‌ی ئابووری و گه‌شه‌كردندا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی زۆر به جێ ده‌هێڵێت له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسییه‌تدا.
گه‌نده‌ڵی، به‌ره‌نگارییه‌كی زۆر ترسناك ده‌خاته به‌رده‌می پێشكه‌وتن له بواری سیاسی‌دا و ده‌بێته هۆی لاوازكردنی دیموكراسی و ئه‌نجامدانی حكومڕانییه‌كی باش له ڕێگه‌ی بنكۆڵكردنی پرۆسه ڕه‌سمییه‌كان، به‌ڵام مه‌ترسیدارترینیان گه‌نده‌ڵیكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردن له پرۆسه‌ی بڕیار دروستكردندا.
گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ری ده‌بێته هۆی له‌كارخستنی سه‌روه‌ری یاسا، گه‌نده‌ڵی له به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا ده‌بێته هۆی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی نایه‌كسان.
هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی دروستبوونی شێواوی ئابووری له كه‌رتی گشتیدا له رێگه‌ی گۆڕینی وه‌به‌رهێنانی گشتی بۆ پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌داری كه تیایاندا به‌رتیل و پاره‌وه‌گرتنی ناڕه‌وا زۆر زیاتره له كارمه‌ندان، له‌وانه‌یه ئاڵۆزكاری ته‌كنیكی زیاتر دروست بكه‌ن له پڕۆژه‌كانی كه‌رتی گشتیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كێشانه بشارنه‌وه، كه‌واته شێواندنی زیاتری به‌رهه‌مهێنان دێته ئاراوه.
ئه‌گه‌ر له‌و به‌شه‌ى سه‌ره‌وه تێگه‌یشتنت له‌لا دروست بووه و پێت وایه به‌ڵێ گه‌نده‌ڵى مه‌ترسى له‌وه زیاتره، ئه‌وه پێویسته بزانین كه گه‌نده‌ڵى قه‌ده‌ر نییه و ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى ببینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه:
چه‌سپاندنی دیموكراسی و وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی سه‌روه‌ری یاسا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه حكوومه‌ت داویه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كاتێك هاووڵاتی هۆشیار ده‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌ش هۆشیار ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی گرنگه، به‌ڵكو وا ده‌كات به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی زیاتر له كاره‌كانیان بكه‌ن.
به‌هێزكردنی دادپه‌روه‌ری، به‌شێوه‌ى هه‌واڵ پێدانت به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له بوونی گه‌نده‌ڵی واتای هه‌ستكردنی تۆیه به به‌رپرسیارێتی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌شداریكردنته له به‌هێزكردنی دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌كه‌تدا.
به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی، به پێنه‌دانی به‌رتیل یا دیاری به فه‌رمانبه‌ران و به وه‌رنه‌گرتنیشیان له هه‌مان كاتدا، كاتێك هاووڵاتیی ئاسایی یان فه‌رمانبه‌ر پاداشتی ناڕه‌وا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كارێك كه ئه‌نجام دراوه یان خه‌ریكه ئه‌نجامی بدات، په‌یامێكی به‌هێز ده‌نێرێت بۆ ئه‌وانه‌ی داوای به‌رتیل و ئیمتیازات ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵیاندا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه و ده‌یان هۆكارى تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تۆى هاووڵاتى وا بكه‌یت وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌ڕوات و ڕێ له گه‌نده‌ڵى توند بگرێ، چونكه كاتێك تۆ وه‌ك هاووڵاتى پشتگیرى ئه‌نجامدانى چاكسازى و دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیت نه‌كرد، گومانت له‌وه نه‌بێت هه‌نگاوى گرنگ له پرۆسه‌ى حكومڕٍانى و دیموكراسى ناچینه پێشه‌وه.
سەرخێڵ هاشم