ده‌مێكه به رژدى قسه له‌سه‌ر پرسه‌كانی گه‌نجان ده‌كرێ به‌گشتى. یه‌كێك له‌و پرسانه چۆنێتى بنیاتنانى كه‌سایه‌تیى گه‌نجه له رێگه‌ى گرتنه‌به‌رى به‌رنامه و میتۆد و پڕۆژهگهلێكى شیاوه‌وه. چه‌ندان رێكخراو و كۆمه‌ڵه و یه‌كێتى تایبه‌تیشى بۆ دامه‌زراوه و رۆژانه بانگه‌شه‌ى بنیاتان و خزمه‌تكردنى گه‌نج ده‌كه‌ن. بێگومان له‌م نێوه‌نده‌دا ناكرێ رۆڵى حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات فه‌رامۆش بكه‌ین، به‌جۆرێك به‌ر له هه‌مووان ئه‌ركى حكوومه‌ته له رێگه‌ى داودهزگهى پێوهندارهوه خزمه‌ت به گه‌نج بكات، به‌ڵام ره‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ئێمه‌دا بابه‌تى بنیاتنانى گه‌نج زیاد له قسه‌كردنێك و زیاد له خوێندنه‌وه و روانینێك هه‌ڵبگرێت. چونكه چه‌ند هه‌وڵ له ئارادایه بۆ بنیاتنانى گه‌نج و خزمه‌تكردنى، هێنده‌ش ناڕاسته‌وخۆ جۆرێك له تێكشكاندن و فه‌رامۆشكردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ى گه‌نج ئاماده‌یی هه‌یه.
بێگومان راستى ئه‌م بیروڕایه‌ش له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه كه به‌ر له خزمه‌تكردن و بنیاتنانى گه‌نج جارێ بیر له ئینتیماى گه‌نج خۆی ده‌كرێته‌وه به‌هه‌موو ماناكانییه‌وه، هه‌ر له ئینتیماى حزبییه‌وه تا ده‌گات به ئینتیماى ناوچه‌گه‌رێتى و خزمایه‌تى و هاوڕێیه‌تى و برادهریى و زۆر جۆرى تریش. ئه‌مه‌ش وای كردووه پڕۆژه‌ى بنیاتنانى گه‌نج له بنه‌ڕه‌ته‌وه پڕۆژه‌یه‌كى ناكامڵ و نوقسان بێت، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئینتیما جیاوازه‌كانى گه‌نج له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌حه‌كومى كردووه نه‌ك پرسه سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تییه‌كانى گه‌نج.
ئه‌گه‌ر له رێكخراو و كۆمه‌ڵه و یه‌كێتییه‌كانه‌وه بڕوانین به‌گشتى چوارچێوه‌ى كار و خزمه‌تكردن و بنیاتنانى گه‌نج تیایاندا سنوورێكى دیاریكراوى هه‌یه و هێشتا رێكخراوه‌كانى گه‌نجان و لاوان تواناى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و سنوورانه‌یان نه‌بووه. بۆیه هه‌ست ده‌كه‌ین زۆرجار رێكخراوێكى گه‌نج له‌برى ئه‌وه‌ى رێكخراوى هه‌موو گه‌نجان بێت به‌بێ جیاوازى، به‌پێچه‌وانه‌وه بووه به موڵكى رێژه‌یه‌كى كه‌م له گه‌نجان. هاوكات هه‌ر له پڕۆژه‌ى رێكخراوه‌كانى گه‌نجان خۆیاندا دنیایه‌ك كه‌موكورتى هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك زۆر به‌ده‌گمه‌ن تێبینى ده‌كه‌ین رێكخراوێك له رێكخراوه‌كانى گه‌نجان پڕۆژه‌ى بنه‌ڕه‌تى و رژدى بۆ گه‌نجى گوند و لادێكان به‌گشتى و لادێ دووره ده‌سته‌كان به‌تایبه‌ت هه‌بێت، بۆیه زۆر به‌كه‌مى و به‌ده‌گمه‌نى ده‌یبینیت یان به‌ر گوێت ده‌كه‌وێت، رێكخراوێك به‌شێك له پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت كردبێت به‌خزمه‌تكردنى گه‌نجانى لادێكان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه و هه‌ستى پێ ده‌كرێت خزمه‌تكردنى گه‌نجانى شاره‌كانه به‌گشتى.
یه‌كێكى تر له‌و گرفتانه‌ى كه وای كردووه بانگه‌شه‌ى خزمه‌تكردن و بنیاتنانى گه‌نج وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌كى دووڕووانه ده‌ربكه‌وێت، بریتییه له ده‌ستنیشانكردنى كۆمه‌ڵێك گه‌نجى دیاریكراو و هاوكاریكردنیان و دابینكردنى پێداویستى و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان و دابینكردنى سه‌فه‌ر و به‌خشینى زه‌ماله‌ى خوێندن له زانكۆكانى ده‌ره‌وه بۆیان له رێگه‌ى فلته‌ره‌كانى حزب و ناوچه‌گه‌رێتى و هاوڕێیه‌تییه‌وه. به‌مانایه‌كى تر پێڕه‌وكردنى سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ى به‌هه‌ندوه‌رگرتنى كار و به‌رهه‌مى كۆمه‌ڵه گه‌نجێكى دیاریكراو و له به‌رامبه‌ریشدا فه‌رامۆشكردنى خزمه‌ت و ماندوێتى و لێهاتوویی و تواناكانى كۆمه‌ڵه گه‌نجێكى زۆرى تر.
لێره‌وه به‌ته‌نیا یه‌ك نموونه وه‌ك نموونه‌یه‌كى شیكارى وه‌رده‌گرم و ده‌یخه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت داوده‌زگه حكوومییه‌كان و رێكخراو و كۆمه‌ڵه و یه‌كێتییه‌كانى تایبه‌ت به‌گه‌نجان چه‌ند تێوه‌گلاون له پێڕه‌وكردنى نادادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رامبه‌ر به زۆرینه‌یه‌كى زۆرى گه‌نجانى ئه‌م وڵاته. له‌م ماوه‌یه‌دا رۆژنامه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه كه بڕى 30 هه‌زار دۆلار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى گه‌نجێك ته‌رخان كراوه و ره‌نگه بهرههمهێنانهكهشى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بێت. به‌ر له هه‌موو شت ناوى ئه‌و گه‌نجه ناهێنم و پێشم وایه هه‌موو گه‌نجێكى چالاك مافى خۆیه‌تى خزمه‌ت بكرێت، به‌ڵام لێره‌دا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و سته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌دوێم كه ده‌رهه‌ق به‌خزمه‌ت و ماندووبوونى كۆمه‌ڵه گه‌نجێكى تر پێڕه‌و ده‌كرێت، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى كوڕى حزب نین و هیچ رایه‌ڵ و پێوه‌ندییه‌كى حزبایه‌تى و هاوڕێیه‌تى و ناوچه‌گه‌رێتى و خزمى به‌رپرسان شك نابه‌ن.
به‌راستى ته‌رخانكردنى بڕى 30 هه‌زار دۆلار بۆ به‌رهه‌مى ته‌نیا گه‌نجێك و له‌ولاشه‌وه ده‌یان و سه‌تان گه‌نجى تر زه‌قه‌ى چاویان بێت و به‌رهه‌م و توێژینه‌وه و كاره‌كانیان له‌سه‌ر رووپه‌ڕى كاغه‌زه‌كان و له ماڵه‌كانى خۆیاندا تۆزى له‌سه‌ر بكه‌وێت، ئاماژه‌یه‌كه بۆ بوونى دوو سیسته‌مى كاركردن له‌مه‌ڕ گه‌نجان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، كه یه‌كێكیان پێی ده‌گوترێت بنیاتنانى كه‌سێتى گه‌نج و ئه‌ویتریان بهپَچهوانهوه پێی ده‌گوترێ تێكشكاندن و فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزخستنى گه‌نج.
بڕوام وایه له بنه‌ڕه‌ته‌وه سیسته‌مێكى ته‌ندروست نه‌بووه و ئێسته‌ش نییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى لێهاتوویی گه‌نج و پێوانه‌كردنى كار و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانى و دواتریش خزمه‌تكردنى، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌بووه و هه‌یه بریتییه له ره‌چاوكردنى ئینتیما جیاوازه‌كان كه له سه‌ره‌وه ناومان هێنان. بۆیه ده‌بوو هه‌واڵێكى له‌م جۆره و ده‌یان هه‌واڵى تر‌ى ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵه گه‌نجێكى ده‌سته‌بژێرى نێو ئینتیماى حزب و ناوچه و هاوڕێیه‌تى و .. تاد، پێش هه‌موو كه‌س رێكخراو و كۆمه‌ڵه و یه‌كێتییه‌كانى تایبه‌ت به‌گه‌نجان و لاوانى بهێنایه‌ته ده‌نگ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى رژد، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ى ئه‌مانیش بێ ده‌نگ ده‌بن و شتێكى ئه‌وتۆ ناڵێن، ئه‌وا ئه‌و راستییه دێته ئاراوه كه ئه‌مانیش به‌شێكن له‌م دوو جۆره مامه‌ڵه‌كردنه دووڕووانه له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا.
دواجار كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه ئه‌م سته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوى خزمه‌تكردنى گه‌نجانه‌وه كۆتای پێ بێت و له جێگه‌یدا سیسته‌مێكى شیاو بێته ئاراوه و پێڕه‌و بكرێت كه به‌ڕاستى كارى بنیاتنانى كه‌سایه‌تى گه‌نج بێت نه‌ك تێكشكاندنى. چونكه زۆر گه‌نجى دڵسۆز و كارامه و چالاك هه‌ن له‌م نیشتمانه‌دا، به‌ڵام ناكه‌ونه خه‌ونى حزب و حكوومه‌ت و به‌رپرسه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانى گه‌نجانه‌وه.
كامه‌ران عه‌لی ئه‌حمه‌د