هێما نیازی حه‌مه‌عه‌زیز
له حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستاندا، قۆناغی جیاجیای سیاسی به‌ڕێ كران. له نه‌وه‌ته‌كاندا دوای دابینكردنی سه‌كۆیه‌ك بۆ خۆبه‌ڕێوبه‌ریی كورد؛ دۆخه‌كه ده‌بوو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه: كورد چۆن ڕكابه‌ریی ئه‌گه‌ری مان و نه‌مانی خۆی ده‌كات و چۆن دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی داده‌مه‌زرێنێت. له دوای ٢٠٠٣ه‌وه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر مانی خۆی به‌جێهێشت و گه‌یشته قۆناغێك كه ده‌توانێ له‌ناو عێراقدا ڕۆڵ و كاریگه‌ری دروست بكات. له‌دوای ٢٠١٦ كه مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌كۆتا دێن و ڕیفراندۆم ده‌بێته باڵاترین كرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بارودۆخی سه‌خت، هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و قۆناغێكی تر پاڵ پێوه ده‌نێن كه تێیدا هه‌م ڕاوه‌ستاوتر و هه‌م پێوه‌ندییه‌كانی به دنیای ده‌ره‌وه به‌هێزتر ده‌بێت، له‌م سه‌روبه‌نده‌دایه هه‌رێمی كوردستان له‌باری دیپلۆماتی و سه‌ربازیشدا ده‌توانێ هاوكاریی پته‌وتر له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا دامه‌زرێنێت.
زۆربه‌ی جار له گۆڕانكارییه‌كاندا، بارودۆخه ناوخۆییه‌كانی كوردستان سستر بوونه له گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌و واتایه‌ی له‌ڕووی گۆڕانی بونیادی سیاسی و ناوه‌ڕۆكی سیاسییه‌وه، كوردستان هه‌میشه گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵی كێشه بووه، بۆیه وه‌ك هه‌موو جارێك كه‌متر فریای وه‌چنگخستنی به‌شی خۆی كه‌وتووه، به‌ڵام چه‌نده بارودۆخی ده‌ره‌وه به نه‌رێنی له دژی كورد ههڵسووڕابێت، هێنده‌ش به باشه وهرسووڕاوهتهوه، چونكه له دیارده‌ی گۆڕانی ده‌ره‌كیدا، خێرایی له پێچه‌وانه‌بوونه‌وه و به‌رز و نزمی گۆڕانكارییه‌كاندا، قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی كردووه‌ته‌وه كه به‌ر كورد كه‌وتووه، بۆیه هه‌لومه‌رجی بابه‌تی چه‌نده سه‌خت بووبێت، هێشتا به‌قه‌د دۆخی ناوخۆ سته‌مكار نه‌بووه.
ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كابینه‌یه‌كی تری هه‌نگاو ده‌هاوێت، چه‌مكی "حكوومه‌تی به‌هێز" كه له‌لایه‌ن داڕێژه‌رانی ئه‌و كابینه‌یه به‌رز كراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه به واتای "حوكمڕانی باش" بێت، ده‌نا بارودۆخی سیاسیی كورد نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له پێناسه‌كردنی چه‌مكی "هێز"دا، جگه له به‌ره‌وپێشبردنی ئیداره‌ی گشتیی وڵات، بیر له لایه‌نێكی تری "هێز" بكاته‌وه. هه‌موو هێزه‌كانی تریش له سیاسه‌تدا له هێزی به‌ڕێوه‌بردنێكی به‌هێزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی هێزی حكوومه‌ت له ئیداره‌یه‌كی باشه‌وه سه‌رچاوه نه‌گرن، هه‌موو هێزه‌كانی تری ده‌شێ شكست بێنن. له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی به‌هێز بێت، به‌ڵكو زۆرجار ئاسایش و ئابوورییه ته‌نكه‌كه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونیشی له‌سه‌ر دروست ده‌كرده‌وه. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی كوردستان تا ئاستێك وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی باش له ناوچه‌دا ده‌ركه‌وتبێت، هی ئه‌وه بووه له پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاینی و له پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی دیاریكراو و جیاوازی له ناوچه‌كه‌دا تۆمار كردووه، ئه‌گه‌رنا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئیداره‌دان و ئابووریدا ده‌ستی چاره‌سه‌ركردنی زۆر كورت بوو.
حكوومه‌تی به‌هێز جگه له حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و پێشكه‌وتوو، مانایه‌كی تری نییه كه به‌بێ چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی به‌دی نایه‌ت:
یه‌كه‌م: كاڵكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی گشتی، یه‌كێكه له پێشمه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تێكی به‌هێز. ئه‌مه هه‌ر ته‌نیا هاوكاریی بیرۆكراسیی حكوومه‌ت ناكا بۆ گه‌یاندنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌وپه‌ڕی وڵات، به‌ڵكو حكوومه‌ت ده‌ستكراوه ده‌كات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌كانیش. به‌بێ ئیداره‌یه‌كی گشتی، ده‌وڵه‌ت ناتوانێ یاسا به‌رقه‌رار بكات، كه نه‌توانرا یاسا به‌رقه‌رار بێت، گرووپه خراپه‌كار و هه‌لپه‌رست و یاساشكێنهكان، ده‌توانن له په‌نا و په‌سیوی پاڵپشت به‌هێزی گرووپیی خۆیان خۆپه‌نا بده‌ن. بۆ بنه‌مای نه‌هێشتنی دوو ئیداره‌یی، عێراق و ئێران و توركیا ڕێگری سه‌ره‌كی ده‌بن و ده‌بێت حكوومه‌ته به‌هێزه‌كه پلانی پێ بێت.
دووه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسا و دامه‌زراوه‌ییكردن و ڕوونكاری (شفافیه) مه‌رجی تری دامه‌زراندنی حكوومه‌تی به‌هێزه. ئه‌مه ده‌بێت له گرووپه به‌هێز و باڵاده‌سته‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات تا ده‌گاته تاكه‌كه‌س. ئه‌گه‌ر ده‌سته و گرووپه باڵاده‌سته‌كان لانی كه‌م له‌ڕووی ئیداره و داراییه‌وه خۆ له یاسا ببوێرن و پێشێلی بكه‌ن، ئه‌وا هیچ تاكێك یاسا به گرنگ نازانێت و له ساتی سه‌پاندنی بچووكترین یاسا به‌سه‌ریدا گله‌یی ئه‌وه ده‌كات كه "یاسا ته‌نیا بۆ هه‌ژاران ئاماده‌یه"، لێره‌دا ئاژاوه و فره‌كوێخایی، ڕووبه‌ری گشتی ده‌گرێته‌وه. له‌م هه‌نگاوه‌دا پێدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان به حكوومه‌ت، گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته و ده‌بێت حكوومه‌ت پلانی بۆی هه‌بێت.
سێیه‌م: چه‌سپاندنی هاووڵاتیبوون، جێگیركردنی ماف و ئه‌رك كه تێیدا شوناس و چه‌مكی هاووڵاتیبوون دروست ده‌كات مه‌رجێكی تره. هاووڵاتیبوون و هه‌لی یه‌كسان ئه‌وه‌یه مرۆڤ له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ست به شكۆ و ماف و پارێزراوی بكات. ڕێز و گه‌وره‌یی هاووڵاتی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له خزمه‌تكردن و كاركردن له دامه‌زراوه‌كاندا و له دابینكردنی سیستمێكی سۆسیالدا ڕێزلێگیراو بێت. تا ئێسته له كوردستاندا ئه‌م به‌رپرسیارییه بوونی نییه و خه‌ڵك و حكوومه‌ت كه‌مترین ئاستی بۆ به‌خاوه‌ن زانینی یه‌كتریان هه‌یه. متمانه به حكوومه‌ت لاوازه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بێ متمانه‌ییه پیاوان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تیشی گرتووه‌ته‌وه. لێره‌دا ده‌بێت حكوومه‌ت به‌هێزتر له گرووپه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاستی ژیانێكی سروشتی و ئاسایی بۆ تاك بگه‌ڕێنێته‌وه، نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی خێڵ و خێزان و هێز نه‌بوو، په‌راوێز بخرێت.
چواره‌م: چاره‌سه‌ركردنی ده‌سته‌به‌جێی ئه‌و كێشانه‌ی كه ژێرخانی ئابوری دروست ده‌كه‌ن و به‌بێ تێپه‌ڕاندنیان هیچ پێشكه‌وتنێك به‌دی نایه‌ت. وه‌ك چاككردنی كاره‌با و ڕێگه‌وبان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسانكاری له گه‌یاندنیاندا. ده‌بێ حكوومه‌ت بۆچوون و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك به‌باشی بخوێنێته‌وه و به‌هانایانه‌وه بچێت. ڕێكخستنی ئابووری و سیستمی بازاڕ و كارخانه‌كان و دابینكردنی ئاستی گونجاوی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و سیستمی بانكی، جێگیریی ئابووری و بازاڕ دابین ده‌كات و به‌شدار ده‌بن له بووژانه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی بازاڕ و نه‌خۆشخانه و فێرگه و ئه‌كادیمیا تایبه‌ته‌كان، داوده‌زگای حكوومی فه‌رامۆش نه‌كرێن و پڕ به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری بكرێن، گرنگیدان به ده‌وڵه‌مه‌ندان و فه‌رامۆشكردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه مامناوه‌ند و هه‌ژار پێكدێنن، كێشه‌ی قووڵی ئاینده دروست ده‌كات. لێره‌دا به‌رپرسه بازرگانه‌كان و گرووپه قۆرخكاره‌كان به‌ربه‌ستن و ده‌بێت حكوومه‌ت به‌رنامه‌ی بۆ ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه هه‌بێت.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌م كابینه‌یه ناو له خۆی بنێت به‌هێز، ده‌بێت ستراتیجی هه‌بێت، به‌و واتایه‌ی نه‌ك هه‌ر خۆی ببێته گۆڕانكاریی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵكو ده‌بێ بنه‌ما بۆ كابینه‌كانی دوای خۆیشی دابڕێژێت، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه حكوومه‌ت هه‌موو جۆر ڕوئیایه‌كی ورد و درشتی ستراتیجی دابنێت و له كابینه‌كه‌دا كاریان له‌سه‌ر بكات، وه‌ك لایه‌نی ئابووری و ئاسایش و په‌روه‌رده و فێركردن و كولتوور و نه‌رمه‌هێز و زمان و ڕاگه‌یاندن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چه‌ندان لایه‌نی تری ژیان له هه‌رێمی كوردستان.
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێز له‌ناو هه‌ناوی خۆیدا، به چاكسازی و پاكسازی له ناوخۆدا ده‌كرێت. به‌ده‌ر له‌وه پێشكه‌وتن و بههێزبوونێك له ده‌ره‌وه‌ڕا بوونی نییه. به‌هێزی له حوكمڕانیدا دوو لایه‌ن ده‌گرێته‌وه، یه‌كه‌میان: به‌سه‌ر كێشه ته‌نك و قووڵه‌كاندا زاڵ بین، دووه‌میان: كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی كێشه‌مان تووش نه‌بێته‌وه. داڕێژه‌رانی "حكوومه‌تێكی به‌هێز" ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی قووڵ و بونیادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌بنه‌وه كه من پێم وایه جڵه‌وكردنیان له ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سێك و گرووپێك گه‌وره‌تره، به‌ڵام ده‌شێت له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له پێناسه‌كانی سیاسه‌ت "هونه‌ری ئه‌گه‌ره‌كانه"، چاودێریی ڕه‌وشه‌كه بكه‌ین و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری دابنێین.